ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغۆ بەشداری بەرنامەی 'خۆیبوون' ژن تیڤی بوو و هەڵسەنگاندی بۆ جوانناسی و ئایدۆلۆژییای ڕزگاری ژن کرد.
چیدەم دۆغۆ وڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوان ئارژین بایسالی دایەوە.
سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالار، جوانناسی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
ئەمە پرسیارێکی گرنگە، بەڵام بۆ وەڵام دانەوەی دەمەوێت شتێک بڵێم. لە سیستەمی سەرمایەدارییدا هەندێک فاکتەری بنەڕەتی هەیە. لە پێشدا وتم، ژن بە گشتی و بەتایبەت لە ژنی ئەوروپایی و ڕۆژئاواییدا ڕوبەڕویی کۆمەڵکوژیی بوونەتەوە، جادووگەرەکان سوتێنران، ئەمە هۆکارێک بوو. هەروەها فاکتەری ڕوانگەی زانستخوازی (پۆزەتیڤیزم) لە پۆزەتیڤیزمدا لە بری یەکخستنی کۆمەڵگا، ڕاستیی کۆمەڵگا پەرت و دابەش دەکات، لە ژێر ناوی شیکاری و بنۆڵکردنی ڕاستیدا. سیستەمی سەرمایەداری ئەم دیوەی پۆزەتیڤیزم بەکاردێنێت بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگا. وە لە دژی ژن کردویەتی بە ڕێبازێکی بنەڕەتی. کاتێک ئەم سیستەمە بە کۆتا دێنین، بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەم ڕێبازە زانستخوازیەش نەهێڵیینەوە. چونکە هەتا ئەم ڕێبازە تێپەڕنەکەین، ناتوانین لەو چەمکە ڕزگارمان بێت کە سیستەم بۆی دیاریکردووین. ئەمە گرنگی چیە و پەیوەندی بە بابەتەکەی ئێمەوە چیە؟ سیستەمی دەسەڵاتداری پیاسالار هەر لەسەرەتاوە هەموو شتێکی پارچەکردووە. دەڵێین، ژن، کۆمەڵگا و ئەخلاق سیانەیەکی بنەڕەتی کۆمەڵگان. لە پەرەسەندی دەسەڵاتی باوکسالاریدا، ژن لە کۆمەڵگا دابڕێنرا و لە ماڵدا هێڵرایەوە. سەرمایەداری لە ڕێگەی زانستەوە هەموو شتێک لێکدادەبڕێت. لە ئێستاشدا بەشێوەیەکی لێهاتوانە ئەو کارە دەکات. تاک و جڤاکی لێکدابڕاندوە. هەوڵدەدات ئەخلاقیش لە کۆمەڵگا دابڕێت. هێشتا بە تەواوی دەنەبڕاوە و تێکۆشانی ئێمە بۆ ڕێگریکردنە لەوە. هەروەها لە هەوڵدایە ژن بەتەواوی لە کۆمەڵگا و ئەخلاق دابڕێنێت. ڕاستینەی ژیان پارچە پارچەبکات. کاتێک سەیری ڕەفتار و جوانناسی دەکەین بەتەواوی لە سیستەمی سەرمایەداریدا پارچەکراون. لەبەر ئەوە وتمان نابێت ڕەفتار و جوانناسی دانەبڕاوی یەکتربن. پێکەوەبوونیان مانا دەدات بە مرۆڤ. بە پێچەوانەوە گەر لەیەکتر دابڕاوبکرێن خراپەکاری لێدەکاتەوە، ئێستا ئێمە لە قۆناغێکی لەم شێوەیەداین. ئەو خاڵەی هێرشی دەکاتە سەر، لایەنی ئەخلاقی کۆمەڵگایە. لەم لایەنەوە شەڕی تایبەت دەکات. تاک لە ئێستادا ناتوانێت لە کۆمەڵگاوە هێز وەربگرێت. تاکگەرای و لێبراڵیزمیش خوازیاری شتێکی وەهایە. ڕاستینەی مرۆڤ و تاکیش دەستەمۆکراوە. کۆمەڵگا ناتوانێت بە سروشتی خۆی، پەرەوەردەی خۆی، ئابوری و پاراستنی خۆی بکات. تاکیش ناتوانێت لەم دۆخەی کۆمەڵگاوە هێز وەربگرێت. ئەمەش هەر لەخۆوە نیە، بە هۆی نەتەوە دەوڵەتەوە دەکرێت، دەوڵەت، دەسەڵاتداری، باڵادەستەیی پیاو هەیە. لە لایەکی ترەوە کۆمەڵگا لاواز دەکرێت، گۆڕەپانەکانی بەردەمی تەسکراوەتەوە. خۆی لە خۆیدا ئەخلاق بەرتەسکراوە و بە ژنیانەوە گرێداوە. بۆ نمونە ژن و پیاوییان پێکەوە گرێداوە و ناویان لێناوە 'شەرەف'. دزی، کوشتن، دەستدرێژی و هەراسنکردن هەمووی پەیوەستە بە سەرمایەدارییەوە. شوناسی نەتەوەیی و کلتوری توخمێکی بنەڕەتی ئەخلاقە. کەسێک بە زمانی خۆی قسەبکات گوزارشتکردنە لەم لایەنە زۆرگرنگەی ئەخلاق. هەربۆیە ئەخلاق گوزارشتە لە فرەچەشنیەکانی کۆمەڵگا. بەڵام سەرمایەداری هەموو ئەمانە لەباردەبات. لە سەرمایەداریدا هەمووی وەک ڕۆبۆتێکە. ئەمەش برەو دانە بە بێ ئەخلاقی. بەم شێوەیە ژن لە جەوهەری خۆی دادەبڕن. خۆی لە خۆیدا مرۆڤ ناتوانێت بە تەنها ئازاد بێت. ئەم تاکگەراییە زیاتر بەسەر ژندا سەپێنراوە و ژنانیان بێ ئیرادەکردوە.
ئەمە ئازادییەکە کە لە ویتریندا نیشان دەدرێت.
سەرمایەداریی ڕۆژئاوایی ئەم شوناسەی ژنانی کە لە چوارچێوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا گەشە دەکات، وەک جۆری زۆرباش و مۆدێرن پێشکەش دەکات. بەڵام دەزانین لێرە ئازادی بوونی نییە. ئەگەر سەیری ئامارەکان بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندوتیژی و خۆکوشتن و کوشتنی ژنان زۆرە، بەڵام لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوادا لە ئەمریکا و ئەوروپا زیاترە. تەنانەت ئەو ژنە بەناو ئازادانەش لەناو ئەم سیستەمەدا بە دابەشی دەژین. هەست و بیرکردنەوە و جەستەیان دابەش بووە. پارچە بوون و بە کاڵاکردن ڕەواج دەدرێت کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەسەر جەستەی ژناندا سەپێنراوە. لێرەدا پێچەوانە کردنەوەیەک دەبینرێت. لە ئەخلاق لایان داوە، لە کۆمەڵگا دوور کەوتوونەتەوە. باڵادەستی پیاو دڕندەیی دەخوڵقێنێ. هەروەها پەیوەندی نێوان ژن و پیاو هاوسەنگی دەخوڵقێنێ. دەوڵەت هەتا دێت سیستەمی ئیمپریالیستی، هەژموونی پیاو بەهێزتر دەکات؛ لە لایەکی ترەوە کۆمەڵگا بێ دەسەڵات دەکات، کۆمەڵگا بێ چەک و بێ پەروەردە دەکرێت و لە تەندروستی دوور دەخرێتەوە. ژنانیش ڕووبەڕووی هەمان دۆخ دەبنەوە. کەلێنێکی گەورە دروست دەبێت. ژیان لە ژیانەوە دەردەهێنرێن. سەرۆک دەڵێت "کێشەی بنەڕەتی کۆمەڵایەتی ئەوەیە کە ژیان لە ژیانەوە دەسەندرێتەوە". کۆمەڵگا لە کۆمەڵایەتیکردن دوورخراوەتەوە" بەڕاستی پێویست بە چارەسەرێکی زۆر گرنگ هەیە. سیستەمی سەرمایەداری، عەقڵییەتی دەسەڵاتداری پیاو، عەقڵییەتی سەرمایەداری چۆن ئەم کارە دەکات؟ زانست هێندە پەرەی سەندووە، لە ئاستێکی بەرزیدایە، بەڵام زانست لە ئەخلاق دوورکەوتووەتەوە، لە تێگەیشتنی دروستی جوان ناسی دوور خراوەتەوە. جوانی ڕەوتێکی سروشتییە لە تاک و کۆمەڵگادا و هەمیشە گەڕان بەدوای جوانی و خۆشەویستیدا خواستێکی سروشتییە. ئەم گەڕانە زۆر گرنگ و مانادارە. لەبەر ئەوە سیستەمی سەرمایەداری لە قەیرانێکی زۆر قووڵدایە و هیچ شتێک ڕزگاری ناکات، هەتا بەکاریان بهێنێ. ئەگینا چۆن قەناعەت بەکۆمەڵگاکان دەکات؟ تەنها بە فشار و توندوتیژی مرۆڤ و کۆمەڵگا ناتوانێت بچەوسێنێتەوە و بێ ئیرادەیان بکات. لێرەدا چەند یارییەکی دەروونی هەیە و زۆرن. لە سیاسەتی فشارەوە بگرە هەتا شەڕی تایبەت. یەکێک لە لایەنە هەرە سەرەتاییەکان بەکارهێنانی ئەخلاق و جوان ناسییە. ئەخلاق و جوانناسی وەک یەکن، بەڵام سیستەم کەلێن دەخاتە نێوان جوانناسی و ئەخلاق. جوان بوون لە دژی ئەخلاقی کۆمەڵگا، دژی جوانی ژن و یەکگرتوویی ژیان بەکار دێنن. زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوە دەچێت. بیر لە پیشەسازی پر قازانج بکەرەوە. قازانج بریتییە لە پیشەسازی چەک و کەرەستەی جوانکارییە. بازاڕێکی زەبەلاح دەستی پێکردووە. چەک، بۆ شەڕ و کۆچ و فشار بەرامبەر کۆمەڵگا بەکار دەهێنرێت. لە شوێنێک کە شەڕ هەیە، دزی، کوشتنی ژنان، کۆچ، هەموو شتێک هەیە. بابەتی ئەخلاقی زۆرن. بەڵام ئەم بوارە زۆرترین قازانجی بۆیان هەیە. واتە شەڕ بەردەوام دەبێت. بوارێکی تر گۆڕەپانی جوانکارییە.
بە جوانناسی هێرش دەکات.
بە جوانناسی هێرش دەکات، وەک چەک بەکاری دێنێت. بۆیە زۆر گرنگە وەک بزووتنەوەی ژنان چارەسەری بۆ ئەم بابەتە بدوزینەوە. هەروەها وەک شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دەبێت گرنگی پێ بدرێت.
دەمەوێت ئەمە بپرسم. جوانناسەکان بەم شێوەیە سنووردارە؟ بەڵام دەزانم زۆر ئازاردەر و ناخۆشە.
وەک چەکی شەڕە. ناتوانین ئەوەندە پاکانە بڕوانینە بابەتەکە. ژنێک دەیەوێت جوان بێت، برۆکانی بۆیاخ دەکات. نەشتەرگەری جوانکاری دەکات. ستانداردەکان بۆ جەستەی ژنان پێناسە کراون. هەندێک جار دەڵێن ٩٠-٦٠-٩٠، هەندێک جاریش دەڵێن جەستەی سفرە. بەڵام گرنگ چییە، ئایا جوانکاریی شتێکی کولتوورییە؟ بۆچی سیستەم ئەوەندە دەستوەردان دەکات؟ چونکە ئۆپەراسیۆن بەڕێوە دەچێت. لە هەموو جیهاندا ژنان کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی جوان بن. ئێستا پیاوانیش بەم شێوەیەن. هەروەها بازاڕێک بۆ پیاوان کراوەتەوە، سێکسیش لە خۆ دەگرێت. ژن و پیاو کە ئەوەندە سەرقاڵی جەستەیانن، چۆن مامەڵە لەگەڵ مانادا بکەن؟ بیر لە ئازادی خۆیان بکەنەوە. چۆن تێدەگەی سیستەمی پیاوسالار ئەم کارە دەکات؟ شەڕێکی گەورە لە ئارادا هەیە. لە نەخۆشخانەکاندا مروڤ بێهۆش دەکرێن. نەخۆشیت هەیە و بڕیارە نەشتەرگەریت بۆ بکرێت، دەچیتە نەخۆشخانە، سەرەتا بێهۆش دەکریت. واتە سەرکوت دەکەن. ئەم چەمکەی بێهۆشکردن لە چەمکی جوانکارییەوە وەرگیراوە. کاتێک کاسایەتیەکی لاواز بەرامبەر جوانکاریی دەکەیتەوە، بە مانای "نەبوونی هەست" دێت. ئەم شێوازە لە پزیشکیدا بەکاردێت. وەرن با جوانناسی وەک دەرزییەک سەیر بکەین. سیستەمی سەرمایەداری کە پێکهاتەکەی بەتاڵ کردووەتەوە، دابەشی دەکات، وەک دەرزییەک دەیدات بە خەڵک و چەوساندنەوەی پێدەکات. تێگەیشتن دەگۆڕێت بۆ تێ نەگەیشتن. نەشتەرگەری بە نهێنی بۆ ئافرەتان ئەنجام دەدرێت. ئەم جۆرە مەیل و سروشتە لە ناوەڕۆکت دوورت دەخاتەوە و دەتکاتە ڕۆبۆتێکی بێ ناوەڕۆک. لە دیمەنەکەدا جوانکاریی دەکەن. ئایا جوانییەکی لەو شێوەیەی هەیە؟ هیچ بەها و نرخێکی ئەخلاقیت تێدا نامێنێ. ئەوکات تۆ داتایەکی مێژوویی، بۆچوونێکی کۆمەڵناسی، فەلسەفیت نییە.
هەروەها ئەمە شەڕێکە دژی 'تەنیا'یی
بە دلنیاییەوە وەهایە. لەوێ تۆ ئیتر تۆ نیت. تۆ دەبیتە ژنێک کە سیستەم دروستی کردووە. پیاوان حەز بەو ئافرەتانە دەکەن کە قەبارەی جەستەیان ٩٠-٦٠-٩٠ بێت یان ئافرەتێک کە جەستەی سفرە. یەکسەر دەڵێی من لە جەستەی سفردام. من بە پێی پێوەرەکانی حەزی کۆمەڵگاکەم یان بە پێی پێوەرەکان حەز لە خۆم ناکەم. هەندێک کەس لایەنگریم دەکەن. دەڵێن برینەکەی و چاوەکانی و قژ و جەستەی بەم شێوەیە بێت. قسەیەک دروست دەبێت. لە ژێر ناوی جیاکردنەوە ئەم کارە دەکەن. باوترین درۆ لە ڕیکلامدا ئەوەیە 'جیاواز بە، نوێ بە'. بەڵام خەڵک بە شێوەیەکی خۆی سەیری دەکات. ستانداردێک هەیە. هەموویان کێشیان وەک یەک و یەک جل و بەرگیان لەبەردایە و تێروانینی یەکسانیان بۆ دروست دەبێت. با سەیری دەوروبەرمان بکەین، هەمووان نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، قژی هەمووان وەک یەکە. بۆچی دەبێت وەها بێت؟ لە کۆمەڵگادا دەڵێن خودا دروستی کردووە. ئە جوانییە، سروشتی تۆیە. جوانترینە. بۆچی دەیگۆڕیت؟ بۆ ئەوەندە جەستەت ڕادەستی سەرمایەداری دەکەیت؟ ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستیش هەیە. هەندێ لە ئافرەتان کاتێک کە هەوڵی دابەزاندنی کێشیان دەدەن ژیانیان لەدەست دەدەن. تەنانەت ئەگەرر نەمرن جەستەیان دەشێوێت. هێرشێکی جددی لە سەر تەندروستی ژنان بەڕێوە دەچێت.
ئەمە تێبینی منە. پێم وایە ئەم تێڕوانینە شێواوە بۆ جوانناسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرتر قووڵ دەبێتەوە.
هەروەها ڕاستییەکە لە جیهانی ڕۆژئاوادا زۆر قووڵ ترە، بەڵام ئەوانەی لەوێ بوون پێشتر دانیان بە سەرمایەداریدا نا. ئەمە ڕاو بۆچوونی تایبەتی منە. پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت. ژنانی ڕۆژئاوا باشتر ئاگاداری ئەو ڕاستی و زیانانەی پیشەسازی هەن. بەڵام لەوێ بازاڕێکی جددیش لە ئارادایە.
بەڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سیاسەتێکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت.
لەبەرئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکە ناتوانرێت داگیربکرێت و حوکمڕانی بەسەردا بکرێت. بە سیاسەتی 'سەرەتا لە ژن بدە دواتر بێ ئیرادەی بکە' سیاسەتێکی ئیمپرالیستییە، هەوڵدەدات لەم ڕێگەیەوە ژن لە ڕاستینەی خۆی دورخاتەوە و ڕایکێشێتە ناو ژیانی سەرمایەدارییەوە. سەرمایەداری دەزانێت هەرکات ئەوەی کرد، ئیدی دەتوانێت هەموو کۆمەڵگا بکێشێتە ناو سیستەمی سەرمایەداریەوە. بۆ ئەمەش ڕۆژهەڵاتناسی و خولیای ڕۆژهەڵاتناسی کاریگەری هەیە. بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕیکلام بەسەر کۆمەڵگای مەدەنیدا پەخش دەکەنەوە. لە ڕێگای میدیاوە، زنجیرە فیلمەکان بڵاو دەکەنەوە کە زۆرترین بینەریان هەیە. لە هەموو جێگەیەک ئەنتەرنێت بەردەستە. جۆرێک لە ژن دروست دەبێت. بە تایبەت لە ڕێگەیی میدیاوە مودێلێک لە ژن کراوە بە باشترین. هەوڵی سەرمایەداری دروستکردنی ئەو جۆرە ژنەیە بۆئەوەی ئازادی و خۆبوونی ژن لەم ڕێگەیەوە بچەوسێنێتەوە. بەرنامەی 'مۆدە'هەیە لەم بەرنامانەدا لێکدانەوە بۆ هەموو شتێک دەکەن لە پێڵاوەوە هەتا میکاژ و قژ، هەتا ئەو ژنەی دەیانوێت لە کۆمەڵگا بخوڵقێنن.
لەم جیهانە گەورەیەدا یەک جۆر پێڵاو یان یەک جۆر جل دەپۆشرێت. ئەمە جێگەی سەرەنجە بە گشتی بەرهەمەکان بوون بە یەک جۆر، ئەمەش پەیوەندی بەم تێڕوانیەوە هەیە کە سەرمایەداری دروستیکردوە.
فاشیزم بەچەندین چەمکی سیاسی دەردەبڕێت. پیانەسەیەکی فاشیزم خودی مۆدەیە. مۆدە لەم جۆرەیدا. گەلی کورد خاوەنی جۆرێک لە جل و بەرگی ڕەسەنی تایبەتی خۆیەتی. کاتێک لە جێگەیەک ئەو جلە دەبینی دەڵێیت ئەوە کوردە. وەک شوناسێکە، کولتووری کوردی کولتوورێکی جوانە. بەڵام گەر هەوڵبدەیی ئەم جۆرە لە جل و کولتوور لە هەموو شوێنێک بە خواستی خاوەن پیشەسازی بکرێتە مۆدە و بیچەسپێنی ئەوکاتە ئەمە دەبێتە جۆرێک لە فاشیزم.
ناوەکەشی ڕەش کراوەتەوە.
کاتێک لە ناوەڕۆکی چەمکەکە دەڕوانین بە دڵنیاییەوە ئازادی نابینین. تەنانەت نابێت ناوی لیبراڵی لە سیستەمی سەرمایەداریش بنێنین. سەرمایەداری سیستەمێکی فاشیستی تەواوەتییە. ئەمەش بە تایبەت بەرامبەر ژن وەهایە. ئەمە تەنانەت پیاو و منداڵانیشی گرتۆتەوە. لە سیستەمی سەرمایەداریدا کچان لە تەمەنێکی بچوکدا وەک ژنێکی گەورە خۆیان دەنوێن و هەڵسوکەوت دەکەن.
بۆخۆیان مۆدێلێک دروست دەکەن.
وا فێرکراوە. دەبێت دایم شیک و جوانبێت، بەڵام بە شوناس، بە چاند و زانست و گوتاری خۆت جوانبە. بۆچی بە بڕیارەکانی خۆت، چاو و جەستەی خۆت جوانبین؟ ڕەنگە من زۆر قەڵەوبم بەڵام بیرۆکەی زۆر جوانم هەیە. کاری زۆر جوان دەکەم. کاتێک ئەمەتکرد ئەوکاتە مرۆڤێکی زۆر جوانیت. بەڵام کاتێک جوانیەکانمان بە پێوەرەکانی سیستەم داڕشتەوە و خۆمان رادەست کرد، ئەوکاتە هیچ جوانیەک نامێنێ. ئەمانە جوانی نییە، بەڵکو سەراوژێر کردنی جوانیە لە لایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باس لە سێ هەنگاوی بنەڕەتی دەکات. هونەر و وەرزش و سێکس. هەروەها باسی کولتوری زنجیرە فیلمەکانت کرد. لەوێدا نەک تەنها جوانناسی، بەڵکو ئەخلاقیش هەڵدەوەشێتەوە. ئەو کارەکتەر و ڕۆڵ و ژیانانە وەک ڕاستەقینە و ئاسایی نمایش دەکرێن
بەڕاستی دەمەوێت ئەمە بڵێم. بە پیتی ساختە لە ژێر ناوی جوانکاری کارەسات بەسەر ژناندا دەسەپێنێت. پەیوەندییەکانی ناو زنجیرەکە تا چەند خراپن؟ بەردەوام فەسادی، پیلان، خراپەکاری نمایش دەکریت. ئەوە بە جوانی پێناسەکراوە، سەیری ئەخلاقی پووچ دەکەیت، بێ ئەخلاقی دەسەپێنێت. تۆ دەڵێی پێویستە سەیری شتێکی جوان بکەم، بەڵام شتێکی بێ ئەخلاقی دەبینیت، شتە خراپەکانت بیردەخاتەوە. من سەیری ناکەم بەڵام هەندێک جار سەیر دەکەم بۆ ئەوەی تێبگەم چی ڕوودەدات. مەبەستم ئەوەیە ئەم فیلمە لە ڕوانگەی کۆمەڵناسیەوە دەیەوێت چی بڵێت؟ مەبەستم ئەوەیە، ئایا کۆمەڵگا دەتوانێت ئەوەندە خراپ بێت، مرۆڤ دەتوانێت ئەوەندە خراپ بیر لە دایک و خوشک و بووکی بکاتەوە؟ ڕاستە هەمیشە ناکۆکی لە کۆمەڵگادا هەیە. بەڵام ئایا ئەم ململانێیانە دەتوانێت ئەوەندە لە ئاستی پیلانگێڕیدا بێت؟ ئەوان بیرت دەخەنەوە. بۆ سەپاندنی بێ ئەخلاقی ستراتیژییەکی زۆر جددی بەڕێوەدەچێت. وەک بزووتنەوەی ژنان پێویستە جددیتر بخوێنینەوە و ستراتیژێک دابڕێژین. لە بەرامبەر ئەو ستراتیژانەی کە ئەخلاق لە جوانناسی دوور دەخەنەوە، پێویستە ڕێبازەکانی ئەخلاق و جوانناسی فەراهەم بکەین.
باشە ئێستا دێینە سەر بەدیلەکەی. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایدەگەیەنێت، شۆڕشی ژنان شۆڕشێکی ئەخلاقی و جوانناسییە. ئەمە لێدوانێکی زۆر گرنگە و پێویستە باسی لێبکرێت. ئێوە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؟ ئێوە خۆتان لە لایان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەروەردەتان وەرگرتووە. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆچوونی چییە سەبارەت بە ئەخلاق و جوانناسی، چۆن لێکدانەوەی بۆ دەکەن؟
ڕێبەر ئاپۆ ڕێک بە پێچەوانەی سیستەمی سەرمایەداریی بیر دەکاتەوە و پراکتیکی هەیە. بێگومان ناوەڕۆکێکی زۆر دەوڵەمەندی هەیە. بە پارچە بوونی سیستەم، سەرۆک ئاپۆ هەوڵدەدات گەل کۆبکاتەوە. جوانناسی لە ئەخلاق جیا ناکرێتەوە. کێشەکە تاکەکەسی نییە. ئێمە بانگەشەی شۆڕش دەکەین. هەردووکمان دەمانەوێت شۆڕشی ژنان بکەین و دەمانەوێت شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بکەین. بێگومان جگە لەمانە، فاشیزمیش بەسەر کوردستاندا سەپێندراوە. من بۆ یەکگرتوویی ئەمە دەڵێم. ڕاستییەک هەیە کە بە گشتی هەوڵی پارچە بوون دەدات. هێرشی زۆر جددی دژ بە ئیرادەی ژنان لە ئارادایە. زۆرێک لە ژنانی گەنج بە ناوی خۆشەویستی و جوانی و ئازادی ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە و کارەساتبار دەبنەوە. پێویستە هەموو ژنان و بەتایبەت ژنان و کچانی کورد زۆر هەستیار و وریا بن لەم بوارانەدا. لێرەدا زانست زۆر گرنگە. سەرۆک ئاپۆ دەڵێت: "شۆڕشی ژنان دەبێ ئەخلاقی و جوانناسی بێت، ئێمە هەوڵ دەدەین بەم شێوەیە شۆڕش بکەین. ئێمە دەڵێین سیستەم توشی نائاگاییمان دەکات لە کۆمەڵگا و لە ئەخلاق دوورمان دەخاتەوە، هەوڵ دەدات بە تەنیا بمێنینەوە و تەسلیممان بکات و سیخوڕیمان پێ ئەنجام بدات. هەوڵ دەدەات وامان لێبکات کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بینەوە. دەیەوێت بەناوی خۆشەویستییەوە بەکارمان بهێنێت. ئێمە دەڵێین وەها نابێ. سەرەتا پێویستی بە زانینە. چۆن دەبێت؟ سەرەتا ئەخلاقی خۆمان دەزانین. مەعریفە و ئەخلاقی ژن چییە بەبێ ئەوەی بەهاکانی ڕەگەز و کۆمەڵگا لە یەکتر جیابکەینەوە؟ جیاوازی ئێمەیە ئەوەیە. ئێمە گەشەسەندنی ئازادی ژن لەگەشەسەندنی ئازادی کۆمەڵگادا پێکەوە دەبینینەوە. ئێمە دەزانین ژن بەقەد ئەوەی لە کۆمەڵگا دابڕێنراوە لێیان دراوە. ئەمە گەورەترین بێ ئەخلاقییە و تەنانەت یەکەم بێ ئەخلاقیش نییە. یەکەم کەس کە دەکرێتە ئامانج ژنە. یەکەم بێ ئەخلاقی لێرەوە دەستی پێکردووە. لە کۆمەڵگاکەی دابڕاوە و بووە بە موڵکی پیاو. ئێمە ئەمە دەزانین، لە ژنەوە دەست پێدەکەین و ئەخلاقی کۆمەڵگا بەهێز دەکەین. ئێمە زانیاری و هەستی ژنان بەهێزتر دەکەین. جەستەی ژن هێندە ئازار دەدرێت کە لە بەکارهێنان ڕزگار دەکەین. دەڵێین تۆ ناتوانی جەستەم، عەقڵم، کارەکانم، هەستەکانم، منداڵەکانم بو بەرژوەندی خۆت بەکار بهێنیت. شۆڕشی ژنان لەو تێگەیشتن و ڕۆشنگەرییەوە دەست پێدەکات، دەبێت پەیکەری ئەخلاقی ژن بەهێزتر بکەین. ئێمە نامانەوێت بڵێین بە هیچ شێوەیەک بوونی نەماوە، بەڵام دەرفەتەکانی بەرتەسک بووەتەوە. جاران ئێمە شۆڕشمان بەم شێوەیە پێناسە دەکرد. گوتمان ستراتیجی شەڕمان هەیە، ئەم دەوڵەتە لەناو دەبەین، دەوڵەتی کوردستان بنیات دەنێین. واتە پێش شۆڕش و دوای شۆڕش پێناسەمان وابوو. ئەمەش یەکێکە لە پێناسە گرنگەکانی سەرۆکە بە گۆڕینی پارادایمەکەی. شۆڕش بریتی نییە لە لەناوبردنی دەوڵەت و بنیاتنانی دەوڵەتێکی نوێ؛ یان دەسەڵاتێک لەناوببەن و دەسەڵاتێکی نوێ دابمەزرێنن. شۆڕش چییە؟ مەیدانی تەسکبوونەوەی ئەخلاقی و سیاسی فراوانتر دەبێت. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بتوانێت ببێتە خاوەن هێزی ئیرادەی خۆی، مەیدانەکە فراوانتر دەبێت. شۆڕشی ژنان شتێکی لەو جۆرەیە. ژنان و کۆمەڵگا لەم دۆخەدا گیریان خواردووە. بە چی دێتە دەرەوە؟ بە زانستەوە دێتە دەرەوە. دەڵێت ئەگەر ئەخلاقم نەبێت ناسنامەم نییە؛ وەک ژنێک بەدوای ئازادیدا دەگەڕێم، بەدوای یەکسانیدا دەگەڕێم. بەڵام چۆن بەسەر ئەمەدا زاڵ بم؟ سیستەم تەڵەیە و ژنان زۆرتر دەکەونە ناو ئەو تەڵانەوە. پاشان دەزانین ئەخلاق چییە، واقیعی کۆمەڵایەتی چییە؟ من کێم؟ من دەمەوێت من بم، بەڵام چۆن دەتوانم من بم؟ بەها ئەخلاقییەکانم بنیات بنێم، کۆمەڵگاکەم بناسمەوە، لەگەڵ کۆمەڵگاکەمدا هاوکاری بکەم. لەگەڵ کۆمەڵگاکەمدا ئابووری و تەندروستی و جوانی بنیات دەست پێ بکەم.
ئاماژەت بە خاڵیکی باشکرد. باشە ئەمە چۆن دەبێت؟ لە چاو و ڕێگەیی ژنەوە چۆن بینایەک دروست دەکرێت، نەخۆشخانەیەک چۆن دروست دەکرێت، بیناسازییەکی چۆن بێت؟ مۆدەی چۆن بێت، جل و بەرگی دەبێت بە چ شێوەیەک بێت؟
هەڵبەتە ناتوانین لە چوارچێوەیەکدا بیانهێڵینەوە. بەڵام ئەمەم بیرکەوتەوە. کاتێک لە پەروەردەی ڕێبەرایەتی بووین، سیاسەتی ڕێبەراێەتی وەها بوو، هەڤاڵانی ژنی زیاتر پێشدەخست. لەوێ شوێنەوارەکانی زەنوبیا هەبوو. زەنوبیا قارەمانێکی مێژوویە. دوای تەواوبوونی خولەکانی پەرەوەردە، ڕێبەراێەتی کۆیدەکەردنیەوە و دەیگوت "بچن زەنوبیا ببینن، کە چۆن ژنێک شارێکی دروستکردوە" ئێستا بیردەکەمەوە ڕێبەراێەتی دەیویست وابڵێت "ئێوە شۆڕشێکی ژنان پێکدەهێن. لەم شۆڕشەدا شار، گوند، ئابوری چۆن دەبینن؟ لەو شوێنەدا دەبێت ئیرادەی ژن هەبێت. ناتوانن بڵێن هەموو شارێک لەسەر فڵان ستاندراد دەبێت بنیات بنرێت. بەڵام دەتوانن لە ژناندا ژیری و تێگەیشتنی ژیانی ئازاد باشتر بەرەو پێش ببەن، میکانیزمی گفتوگۆکردن و بڕیاڕدان بەرەوەپێشبخەن. لەو کاتەدا چی دەڵێین؟ دەڵێین شۆڕشی ئێمەی ژن شۆڕشی کۆنفیدراڵیزمی ژنە. بۆ نمونە لە ناو سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی ژندا کۆمۆن، ئەنجومەن هەیە، لەسەر هەموو شتێک گفتوگۆیان دەکرد. لە جل و بەرگ هەتا پرچی ژن لە سەر هەموو شتێک گفتوگۆدەکرا، نەک لە لایەن پیاوی سیستەمی سەرمایەدارییەوە، بەڵکو لەلایان خودی خۆمانی ژنەوە لەسەرخۆمان گفتوگۆبکەین. گرنگی ئەمە لە چیدایە؟ هێزی بەڕێکخستن کردن دامەزراوە. گفتوگۆی ئەوە دەکرێت بۆچی شۆڕشی ژنان، تێرکەری شتەکان نییە. بەڵی گفتوگۆی ئەمە دەکەین، بەڵام دەبێت هێز و ئیرادەی ڕێکخستمان پیشان بدەین. نەریتی هەموو دەوڵەتان بە دەسەڵاتداری پیاو گەمارۆ دراوە.کۆمین و سیستەمی ئەنجومەن و ڕێکخستنەکانی ژنان. بۆنمونە کاتێک ژنان دەچنە ئەنجومەنی هەر گەڕێکێک گفتوگۆی ئەوە دەکەن گەلۆ ئێمە چۆن دەتوانین ئەم گەڕەکە جوان بڕازێنینەوە. ئەم کۆڵانە پێویستی بەچیە. شاری سەمایەداری هەیە مرۆڤ دەخنکێنێت. ئەم شارانە هەموو لەسەر بەرژەوەندی پیا و سەرمایەداری دورستکراون. شارەکان لەسروشت دابڕێنراون، ژنان لە جوڵەکردن دەترسن، پیاوان فشاریان لەسەرە. ئێمەیش وەک ژنان پێویستە باس لەوەبکەین بە زانابوون و حیکمەتی ژنان شارێکی چۆن دروستکەین. جوانناسی ئەم شارە چۆن بێت؟ پێویستە وەک هزری ژن زۆر بەباشی باسی ئەوەبکەین. پێویستە وەک ژنان کۆمەڵگا و ئەنجومەنی خۆیان پێکبهێنن و گفتوگۆی لەسەر بکەین.
ئەم قۆناغی بونیادنانە بە تایبەت لە ڕۆژئاوا دەستپێکردوە. تێکۆشانێکی ٥٠ ساڵەی هەیە. لەبواری زهنیەت و دەرکەوتنەوە چۆن ئەوە پێکهێنراوە؟
هەموو کاتێک گفتووگۆی ئەوە دەکەین. ئەمە بزوتنەوەیەکی ڕەخنە و ڕەخنەکردنە. هەموو کاتێک لە کۆبونەوەکانماندا، گفتوگۆ ئەکەین. تێکۆشانی ٥٠ ساڵە و مێژوویەکی ٣٠ ساڵەی بە سوپابوونی ژنی هەیە. لە ٢٠٠٥ ەوە ئەزمونێکی ١٧ ساڵەی کۆنفیردراڵیزمی ژن پێشکەوتوو. ئێمە قوربانی قورس و بە مانامان داوە. تۆ پرسیاری ئەوەت کرد ئەم شۆڕشە تا چەند بەهێزبوو بۆ ژنان، گۆڕانکاری چۆنی لە ناو پیاوان و بنەماڵەدا دروستکرد؟ ناتوانین وڵامێکی ئایدیاڵی بدەینەوە، چوونکە زۆر راست نایەتەوە. ستراتیژی شۆڕشی ئێمە بەم شێوەیە؛ لە کۆمەڵگادا پێشینەکان (باگراوەندەکان) بنیات نراون، بە تایبەت لە لایەنی کەسایەتیمانەوە. لە لایەکەوە هەوڵدەدین وەک خۆمان بین. لە لایەکەوە هەوڵی گۆڕانکاری دەدەین. لە لایەکی ترەوە هەوڵدەدەین ئەم گۆڕانکارییانە لە ناو کۆمەڵگا و ژناندا ئەنجام بدەین. بێگومان بەهاکان زۆرن کە سەریان هەڵداوە. لە کوردستاندا ژن، منداڵ، پیر و گەنج بۆچونێکی سیاسی بەهێزیان هەیە لە کۆمەڵگادا. هۆشیاری و ئیرادەیەکی جدی هەیە. گەلۆ بۆ تێپەڕاندی ڕگەزپەرەستی گەشتووینە خاڵی کۆتایی؟ نە. لەم بابەتەدا خواستێکی کۆنەپەرستی هەیە. نزیکبوونەوە لە ڕگەزپەرستی کە سەرمایەداری کاریگەری لەسەر کردووە. ئەم بابەتە وەک تێکۆشانی زایندەی دەکەینە ڕۆژەڤ. نەک تەنها لە ناوپارتیماندا، بەڵکو بەرامبەر بەو پێشینە پەرستییەی کۆمەڵگاش تێدەکۆشین. ژن لە بابەتی ئیرادەبووندا نوێنەری خۆی دیاری دەکات، ئازایەنە خۆی دەردەبرێت، دەڕواتە کۆڵانان و هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات، لێرەدا ئەخالاقێک هەیە. ژنیش دەڵێت، 'منیش دەڵێم نا'. پێوانەیەکی ڕەتکردنەوە و قبوڵکردن هەیە، ئەمەش ئەخلاقە. هەروەها جوڵە و هۆشیاربوونەوەیەکی ڕێکخراو بوون پێشەدەکەوێت. ژن بە گشتی زانا دەبێت و خۆی بە ڕێکخستن دەکات. لە بابەتی پەیڕەوکردنی یەکسانی هاوسەرۆکایەتیدا کلتورێکی گرنگ دامەزراوە. لە بەرامبەر هێرش و ئۆپراسیۆنی جدی، لە بەرامبەر نەتەوەپەرستی، زایندەپەرستی، داگیرکاریدا دەبێت شەڕێکی بەردەوام ئەنجام بدەین. ئێمە لەو بوارەوە تێکۆشان دەکەین. وەک چۆن ڕێبەراێەتی دەڵیت، "ئێمە لە ڕێگاداین، دەبێت ئەم ڕێگا ببڕین" بەڵام ئێمە بە بڕایارەوە هەنگاو دەنێیین. بە تایبەت، ئەو ڕەگەزانەی کە لەسەر بنەمای ڕزگاری ژنان بوونیان هەیە. خواستمانە ئەم ڕەگەزانە بگەینین بە ئاستی حەقیقەتێک و لە ناسنامە و بۆچوونی ژندا بەرجەستە ببێت.
بێگومان پێویستە ئێمەش ببینین. شەڕێکی ٥٠ ساڵە هەیە کە تا دێت زیاتر دەبێت و لەم شەڕەدا دەبێت شایەتی گۆڕانکاری فکریی جددی بین. ئێوە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنانی جیهان دەکەن. دەتوانن چەندین کاتژمێر لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەن. زۆر سوپاس بۆ ئەم کارە. بۆ من زۆر پەروەردەیی بوو. دڵنیام بۆ بینەرانیش هەمان شت بوو. بەرنامەیەک بوو کە ئاسۆکان فراوانتر دەکات. گەیشتوینە کۆتایی بەرنامەکەمان. دەتوانین دوا قسەکانت وەربگرین.
بابەتێکی زۆر گرنگە. پێویستە هەمووان ئەو بابەتانە بخەنە ڕۆژەڤی کار و گفتوگۆیان لەسەر بکەن. بە تایبەتی ژنان پێویستە باسی هەموو ئەو شتانە بکەن کە پەیوەندییان بە ژیانەوە هەیە، ئەخلاق، جوانناسی، ئازادی. دەبێت سیاسەت بکەین، تێکۆشان بەڕێوەببەین، خۆمان بپارێزین. ئەگەر ئەم کارە بکەین بە پێی یاسا ئەخلاقی و جوانناسییەکان دەژین. بەڕای من جوانترین ژنەکان ئەوانەن. ئەو ژنانەی دەتوانن ئەم کارە بکەن جوانترین ژنانن. ئەو ژنانە شایستەی تاجی جوانتریننن.