به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و پاش ئه‌وه‌ی به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی پۆلیسی ئامۆژگاری و ئادابی ئایینی له تاران كه‌وته كۆما ببوو، ئه‌مڕۆ ژینا ئه‌مینی له نه‌خۆشخانه‌ی كیسرا تاران گیانی له‌ده‌ستداوه.
ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌قزی سه‌ر به پارێزگای سنه‌یه و رۆژی ١٣ی ئه‌یلول دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئامۆژگار و ئادابی ئایینیه‌وه له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دوو كاتژمێر دواتر جه‌سته‌ی نیوه گیانی له زیندانی وزراوه گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كیسرا له تاران و راگه‌یه‌نرا كه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و كه‌وتووه‌ته كۆما یان غه‌یبوبه‌وه.
ژینا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی یدار له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری سه‌ردانی تارانیان كردبوو، له رۆژی رووداوه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ برایه‌كی له نزیك وێستگه‌ی میترۆ حه‌قانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئامۆژگاری و ئادابی ئایینیه‌وه رووبه‌ڕووی هێرش و بێڕێزی و لێدان بووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی هێرانا پۆلیسه‌كان به برای ژینایان وتبوو، خوشكه‌كه‌ی ده‌به‌نه پۆلیسی ئاسایشی ئه‌خلاقی و دوای وانه‌یه‌كی ئامۆژگاری كه یه‌ك كاتژمێر ده‌خایه‌نێت ئازادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان جارێكی تر له زیندان ئه‌و كچه كورده رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و لێدانیان بووه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له هۆش خۆی چووه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
پۆلیس بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌و كچه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌له كاتی وانه‌ی ئامۆژگاری ته‌ندروستی تێكچووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له پزیشكان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه رایانگه‌یاند، خوێنبه‌ربوون له گوێ و مه‌یینی خوێن له ژێر چاوی ژینا ئه‌و بانگه‌شانه ره‌تده‌كاته‌وه و له راستیدا ئه‌وانه نیشانه‌ی شكانی كاسه‌ی سه‌رن له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی ته‌نێكی قورس.
جه‌لیل ره‌حیمی جه‌هان ئابادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رژێمی ئێرا به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوای كرد دۆسیه‌ی ژینا ئه‌مینی ببرێته په‌رله‌مان هه‌ر جۆره كه‌مته‌رخه‌می یان تاوانێك به توندی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به وته‌ی ئه‌و "ئاسایش و پارێزراوبوونی خه‌ڵك له سه‌رووی هه‌موو جۆره ئامۆژگاری و رێنوێنیه‌كه‌وه‌یه".
سه‌ركوتی ژنان له ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئامۆژگاری و پۆلیسی ئادابه‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ له مانگه‌كانی رابردوودا زیاتر بووه و چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رامبه‌ر به ژنان بڵاوكراوه‌ته‌وه و له دوایین نمونه‌شدا سپیده ره‌شنو ژنه چالاكوانێك كه دژی حیجابی زۆره‌ملێ وه‌ستابووه‌وه ده‌ستگیر و دانپێدانانی زۆره‌ملێیه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
هـ . ب