"زیلان بە هەڵوێستەکەی مەحاڵی ئەنجامدا"
ئەندامی دەستەی فەرمانداری یەژاستار، پەلشین کۆچگەری ڕایگەیاند، بێجگە لە هەڵوێستی زیلان هیچ ئەڵتەرناتیڤێک نییە دژی فاشیزم، گوتی: "ئێمە وەک یەژاستار، دەبینە شەڕڤانی بەهێزی زیلان".
ئەندامی دەستەی فەرمانداری یەژاستار، پەلشین کۆچگەری ڕایگەیاند، بێجگە لە هەڵوێستی زیلان هیچ ئەڵتەرناتیڤێک نییە دژی فاشیزم، گوتی: "ئێمە وەک یەژاستار، دەبینە شەڕڤانی بەهێزی زیلان".
ئەندامی دەستەی فەرمانداری یەژاستار، پەلشین کۆچگەری، نرخاندنی کرد بۆ ئامانج و کاریگەری چالاکییەکەی زیلان (زەینەب کیناجی) لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦، بە ئەنجامدانی چالاکییەکی فیداکاری لە دێرسیم دژی پیلانگێڕی و هێرشەکانی سەر ڕێبەی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
نرخاندنەکەی فەرماندە پەلشین کۆچگەری بەم جۆرەیە:
لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەماندا، هەمیشە قارەمان و بەرخۆدەر و هەڵوێستی مەزن هەن، بەڵام مانگی حوزەیران تایبەتە، مانگی دیداری جەوهەری ڕێبەر و خاوەندارێتیکردن لە فەلسەفەی ڕێبەر و درککردنە بە شێوازی ژیانی، هەروەها لە کەسێتی ڕێبەردا پاراستنی هەڵوێستی ژیانی و فەلسەفەکەیەتی، ئەم فەلسەفەی ژیانە و پاراستنی لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ هەڤاڵ زیلان گەیشتە ترۆپک.
وەک دەزانرێت، ئەو ساڵانە پیلانگێڕییەک دژی ڕێبەر هەبوو، سەرەتای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو، زیلان پێش هەمووان درکی بەمە کرد و چالاکی دژی ئەنجامدا، ساڵی ١٩٩٨ هەڤاڵ سەما درکی بە پاکتاوی پیلانگێڕی کرد و لە زیندان خۆی سوتاند و گوتی "ئاسمان جێی دوو خۆری تیا نابێتەوە" و گوزارشتی لە هەڵوێستەکەی کرد، هەڤاڵ گوڵانیش لەو مانگەدا شەهیدبوو، ئەویش بەرخۆدانێکی مەزنی پیشاندا لە ساڵی ١٩٩٩، بووە فەرماندەیەکی دیاری ئەو قۆناغەی بەرخۆدان. لە کەسێتی ئەم هەڤاڵانە دڵسۆزی بۆ ڕێبەر دەرکەوت، بۆیە دەکرێت ئەم مانگە وەک مانگی دڵسۆزی ڕاستەقینە بۆ ڕێبەر پێناسە بکەین، وەک مانگی ڕۆحی هەڤاڵێتی لەگەڵ ڕێبەر، مانگی دیدار لەگەڵ ڕێبەر. بەم بۆنەیەوە، بەڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ تێکۆشان تا کۆتایی، سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنین لەپێناو گەلان و ژنان.
چالاکییەکەی زیلان مانای چالاکی مەزنی پابەندبوونە بە ڕێبەرەوە
پاش ٣٠ حوزەیران، ٢٧ ساڵمان تێپەڕاندووە. ناکرێت ٣٠ حوزەیران وەک هەڵوێستی چالاکوان و فیداکارێک وەسف بکەین، پەیامەکەی لەوە زیاترە. ساڵی ١٩٩٦ پیلانگێڕییەک دژی ڕێبەر هەبوو، تەقینەوەیەک لە گۆڕەپانی ڕێبەر ڕوویدا، ئۆپەراسیۆنی مەزن هەبوون لەنێوان ساڵانی ١٩٩٥ و ١٩٩٦ و ١٩٩٧ و بەتایبەت ١٩٩٨. راستییەکەی، لە ساڵی ١٩٩٥ ـەوە دەستیانکرد بە پیلانی لەناوبردنی گەریلا و بەئامانجگرتنی ڕێبەر. زیلان ئەمەی بینی، دژی وەستایەوە، وتی ناتوانن لە ڕێبەر نزیک ببنەوە کە ئومێد و هۆکاری ژیانمان و جەوهەری شۆڕش و ئایندەی گەلانە. ئەم چالاکییە `بایەخی تێگەیشتن لە ڕێبەر و شوێنکەوتنی دەرخست، ئەمە مەزنترین چالاکی پابەندبوون بوو بە ڕێبەرەوە، هەروەک دەریخست دەبێت ڕۆحی هەڤاڵێتی لەگەڵ ڕێبەر پێکبهێنین.
قڕکردنی دژی گەلان دەسەپێنرا
چالاکی لە دێرسیم پێکهات، ئێمە لەبەردەم یادی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزانداین، لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمار بە بەستنی پەیماننامەکە، قڕکردن دژی گەلان پێکهات، دژی ئەرمەن و ئاشوری و کورد، هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ کرا، ڕاستییەکەی لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆچگەری و شێخ سەعید و پاشان سەرهەڵدانی ئاگری، قڕکردن پێکهات. دوایین سەرهەڵدان لە دێرسیم بوو، وەک دوایین قەڵای خۆڕاگر، قێزەونترین قڕکردن لەوێ ڕوویدا. ویسترا بەمە جەوهەری کوردایەتی لەناوببرێت. دەیانویست گەل بسڕنەوە. بناغەی کۆمار لەسەر ئەم قڕکردنانە بوو، کاتێک ئۆپەراسیۆنێکی وەها دەبێت، دەزانین ڕێگەی شۆڕشی کوردستان چەند سەختە. واتە جیاوازی شۆڕشی کوردستانی دەردەکەوێت. ئەمەش یەکێکە لە ماناکانی چالاکییەکە. لە جوگرافیایەکی مەحکوم بە قڕکردنی وەک کوردستان، سەدەیەک لە بەرخۆدان هەیە. ئەم جوگرافیایە پڕە لە هێرش، مرۆڤ بەم جۆرە دەتوانێت ڕووبەڕووی هێرشەکان ببێتەوە و ملکەچ نەبێت و ئیرادەی بپارێزێت، ئەمەیە ڕێگەی شۆڕشی کوردستان. ڕێبەر لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانەوە ئەمەی ئاشکرا کرد، باشتر گوزارشت کرا لە ڕێگەی شۆڕشی کوردستان و جیاوازییەکانی ئەم شۆڕشە، ئەم ڕێگەیە سەرەتا لەلایەن هەڤاڵ زیلانەوە دەستیپێکرد، بۆیە ئەمەش ڕێگەیەکی کوردستانی بوو بۆ هەڵوێستی شۆڕشگێڕی جیهانی.
دەکرێت وەک شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینەی کورد پێناسەی هەڤاڵ زیلان بکەین، ڕێی خۆشکرد بۆ ئاستەنگی تاکتیکی، ئەمەش یەکێکە لە ڕەهەندەکانی، بۆ دەرخستنی ڕێگە و ڕێبازی شۆڕشی کوردستان، پێکهێنانی شێوازی تێکۆشان و ئاستەنگەکانی، هەروەها پێناسەیەکە لە فۆرمی هەڵوێستەکەیدا، فۆرمێکی نواندنەوەیە و ئەمەش مانادارە.
لەم قۆناغەدا، گەریلا، شەڕێکی توندی کرد، سوپای تورک ڕاگیرا، سوپای تورک نەیتوانی گەریلا ببەزێنێت، بۆیە ڕێبەریان کردە ئامانج. ئەوکات وەها لێک دەدرایەوە، بە کۆتایی ڕێبەر، گەریلاش کۆتایی دێت. جۆرێک داخران و دووبارەکردنەوە لەنێو گەریلادا هەبوو، ڕێبەر هەوڵی زۆریدا بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم بابەتەدا. بێگومان چالاکی هەبوون، بەتایبەت لە زاگرۆس و بۆتان و شوێنی تر، بەڵام دووبارەبوونەوەکە هەر مایەوە. تێکۆشانی زیلان وەها گەشەی کرد، هەڵوێستی بۆ درێژەکێشانی تێکۆشانی گەریلا بەهێزبوو، شێوازی ڕێبەر بریتی بوو لە ئەنجامدانی مەحاڵ، ئەمەیە فەلسەفەی ڕێبەر و جەوهەری سەرهەڵدانی تەڤگەرەکەمان.
زیلان مەحاڵی ئەنجامدا. پێشەنگایەتی گەریلای کرد بەرەو پێشکەوتنی تاکتیکی، بە دوژمنی گوت، ناتوانن ڕێگە لە تێکۆشان بگرن، ئەگەر پێویست بکات، بە ڕۆحمان بەرگری دەکەین، لە گۆڕەپانەکان وەک بۆمب بەسەرتانا دەتەقینەوە، واتە لە هەر کوێیەک بین، دەتوانین هەناسەتان ببڕین. ئەمە شۆڕشێک بوو لەنێو گەریلادا، بەم هۆیەوە، ڕێبەر گوتی: "زیلان فەرماندەیە و ئێمە شەڕڤانی ئەوین". چونکە لەم ساتەوە، زیلان باشتر تێگەیشت و وەڵامی خۆی خستەڕوو. پاش چالاکییەکەی، دەکرا هەڵوێستی گەریلا بنرخێنرێت و ستراتیژەکەی بە فەزڵی چالاکییەکەی زیلان بگۆڕێت.
بە زیهنیەتی پیاوسالاری پاشڤەڕۆدا تەقیەوە
چالاکییەکەی زیلان، گەڕانە بەدوای ئیرادە، گەڕانە بەدوای ژیانەوەدا، بۆ چەسپاندنی ژیانی ژنان. لەم گەڕانەدا وەک بۆمبێک تەقیەوە بەڕووی زیهنیەتی پیاوسالاری پاشڤەڕۆدا. ڕاستییەکەی بۆمبێک بوو دژی هەموو مامەڵە تەقلیدییە سەپێنراوەکاندا، بەم مانایە، ئەو ئاستەی بەدیهات ئەوەیە، هەڤاڵ زیلان بەم هەڵوێستە دەریخست ئەم ئاستە لاواز نابێت و پاشەکشە ناکات لە بواری تەڤگەری ژنان و لە چوارچێوەی پەکەکەدا. زیلان بە چالاکییەکەی ئەمەی دەرخست، واتە پێداگری لەسەر ئازادی. قوربانی هەیە لەم پێناوەدا، پێشتر بێریتان و بێریڤان و ڕوناهی هەبوون. گەنجانی وەک ڕەهشان لە ڕیزی گەل دەرکەوتن. ڕێبەر پێناسەی کردن، ئەگەر ئازادی بەردەست و ئاسان بوایە، ڕوناهی و بێریڤان خۆیان نەدەسوتاند، ڕاستییەکەی درێژەدانە بەم ڕێگەیە، کەڵەکەبوونە، زیلان واتە ئیرادەی ئەم جەوهەرە و ئیرادە و هەڵوێستی ژیان و دەستگرتن بە ژیانەوە؛ بە مانایەکی تر، درککردن و هەستکردنە بە ئازادی، پاشەکشە نەکردنە لەم پرسە، قۆناغێکی نوێیە لە ڕێکخستنی تەڤگەری ژنان.
هەڤاڵ زیلان لە نامەکەیدا باس لە گەڕان بەدوای مانا دەکات، باس لە ژیانی ئامانجدار دەکات، ئەمە شێوازی مامەڵەی ڕێبەرە لەگەڵ ژیان. واتە گەڕان بەدوای ژیانی مانادار و ژیانی ڕاست و ژیان وەک مرۆڤ هەر لە مناڵییەوە. ڕێبەر پێشەنگایەتی کرد بۆ دەرخستن و پیشاندانی تەڤگەرەکە، ئەمەش لای زیلان بە ئاستی بەرز دەردەکەوێت. دەتوانین ئەم چالاکییە وەک گەڕان بەدوای مانای ژیان بناسێنین، ئەگەرنا، تەنها ڕاستی دوژمن هەیە، واتە گورز وەشاندن لە دوژمن، ڕێبەر ئەمە وەک مانیفێست دەنرخێنێت. چونکە زانینێکی جدی لەپشتە و جیاوازییەکی مێژوویی هەڵدەگرێت. هێز و ئیرادەی هەڤاڵ زیلان زۆر شتی ئافراند. پرسی ئەمڕۆمان، ئاستی چەسپاندنی سوپای ژنانە، لەگەڵ کاریگەرییەکی لەسەر هەموو جیهان، هەروەها ئاستی جۆشوخرۆش و ئومێد، چیتر تەنها ئومێدی تەڤگەری ژنان نییە، بەڵکو ئومێدی هەموو ناوەندە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانە، چەندین شتی پەرەپێداوە.
ئێمە خوێندکاری هەڤاڵ زیلانین
ژیانی دینامیکی لە قوڵپدان ناوەستێت، تێکۆشانیش هەمان چەشنە، واتە هەرجارێک، شتگەلێک بۆ خۆی زیاددەکات و بەردەوام دەبێت، ڕووی لە پێشکەوتن و پەرەسەندنە، چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان شتێکی زیادکرد بۆ هەڵوێستی ژن و ئیرادە و سەربازبوونی بەشێوەیەکی دەرفەتی پاشەکشەی نەبێت، شتگەلی نوێی ئافراند، پاشان حزبی بوونی ژن پەرەی سەند، دواتر سیستەمێکی تایبەتیان پێکهێنا لەگەڵ کەژەکە، لەگەڵیدا هەڵوێست و ئاستی تایبەتی خۆیان پەرەپێدا، لەم قۆناغەدا، یەژاستار وەک هێزێکی خۆپاراستنی ژنان گەیشتە قۆناغێکی نوێ و بووە سوپایەک.
هەوڵەکان بۆ کۆتای هێنان بە تەڤگەرەکە ئاشکرایە، بەڵام ئێمە خوێندکاری زیلانین، فرتو و فێڵی هەوڵەکان دەرکەوتن، چونکە بەها بەها چەسپاوەکان دەناسین و ئاستی شەڕ و بەرخۆدان دەزانین، دەزانین چۆن ئەم گۆڕانە ژیانی جوانتر کردووە، بە چاوی خۆمان دەیبینین.
هەمووان تۆمارە ڤیدیۆیەکانی هەڤاڵانی شەهیدی ئەم دواییە مێردینیان بینی، ئەمە هەڵوێستی بەشداری گەریلایە، ئەمە بۆ هەموو تێکۆشانەکان ڕاستە، بە مانایەکی تر، هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە بۆ بەگژاچوونەوەی ئەم فاشیزمە تاریکپەرستە، ئاشکرایە هەر تێکۆشان ڕێچارە، هەمووان شتێکیان هەیە بۆ ئەنجامدان، دەبێت هەڵوێست پیشان بدات، ناسنامە و هەبوونی بپارێزێت. بانگەوازەکەی هەڤاڵ زیلان پەیوەستە بەمەوە، هەمووان بانگەوازەکە وەردەگرن و مامەڵەی لەسەر دەکەن. ئەمە باوەڕی ئێمەیە. چونکە ئەگەر هەڵوێستەکە وەها نەبێت، دەبێتە خیانەتێک بەرامبەر بەهاکان. هەرگیز قبوڵکراو نییە لەم دۆخەدا. یان فریودەدرێیت، یان پێشدەکەوی و پەرەدەسێنیت بەگوێرەی بەهاکان. بۆیە هەڵوێستی زیلان گرنگە، ئێستە دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێ هێرش دەکاتە سەر ژنان، سەرەرای هەموو قوربانیدانەکان، پێویستە مرۆڤ بەگوێرەی ئەوە بەشداربێت. زیلان پەیامێکە پەیوەست بەمە. بۆ هەموو سەردەمێک ڕاستە، بەڵام بۆ ئێستە ڕاستتر دەکەوێتەوە. ئێمە وەک یەژاستار وەک شەڕڤانی زیلان دەمێنینەوە. تا کۆتایی بەردەوام دەبین، تا ببینە نوری هیوا بۆ ژن و گەلان. هەمووان بەشدار دەبن لە تێکۆشان، دەریدەخەین خوێندکاری ئەوین و پێداگرین. پێداگریمان لە قارەمانانی ئەم دوو ساڵەی دوایی دەرکەوت، بەڵێنمان بۆیان دووپات دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەو بانگەوازە دەژین و تێدەکۆشین.