لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە لە دژی گۆشەگیرکردنى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەی ٣٥ رۆژە لە چالاکیى مانگرتن لە خواردنی بێسنووردایە.
رۆژ لە دواى رۆژ پشتیوانیکردن لە چالاکییەکەى لەیلا گیوڤەن روو لە زیادبوون دەکات. یەکێک لە پشتیوانییەکان لەلایەن زەهرا دۆغانەوە هات، کە بۆ خۆی لە زیندانى دەوڵەتى تورکدا دیلکراوە.
زەهرا دۆغانى رۆژنامەنووس و هونەرمەند و وێنەکێش لە زینداندا وێنەیەکى لەیلا گیوڤەنی مانگرتووی لە ناو زینداندا کێشاوە، کە ٢ جەندرمەش بە چەکەوە لە ناو زیندانەکەدا بە سەر لەیلا گیوڤەنەوە راوەستاون. بەوەش زەهرا دۆغان پشتیوانیى لە لەیلا گیوڤەن و چالاکییەکەى کرد و دەنگ و هاواری لەیلا گیوڤەنى زیاتر و خێراتر بۆ رای گشتى خستەڕوو.
ر.م