١١ رۆژنامەوان بە دیل گیران
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە لە ئامەد دەستیپێکرد و لە ٢١ شار بەردەوام بوو، ١١ رۆژنامەوان دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە لە ئامەد دەستیپێکرد و لە ٢١ شار بەردەوام بوو، ١١ رۆژنامەوان دەستگیرکران.
بە ماوەیەکی کورد بەر لە هەڵبژاردن لە ئامەد، مێردین، چەولیگ، سێرت، وان، شڕنەخ، ئێلیح، دیلۆک، رحا، بورسا، ئیستەنبوڵ، ئیزمیر، مێرسین، موش، بێدلیس، جۆلەمێرگ، عوسمانیە، سێواس، مەلەتی، سەمسور و ئەنقەرە هەڵکوترایە سەر دەیان ماڵ و شوێن کار.
لە چوارجێوەی لێپرسینەوەکاندا سەرنوسەری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا عەبدوڵرەحمان گۆک، پەیامنێرانی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ئەحمەد کانباڵ و مەحمود شاه ئوروچ، بەڕێوەبەری نوسینی رۆژنامەی یەنی یاشام عوسمان ئاکن، خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی خۆیبوون کادری ئەسەن، پەیامنێری ژن نیوز بێریتان جانئۆزەر، رۆژنامەوان محەمەد یاڵجن، میکائیل باروت، ساڵح کەلەش، رەمزی ئاککایا و عارف ئاککایا دەستگیرکران.
رۆژنامەوانەکان بە بانگەشەی 'ئەندامبوون لە رێکخراو' تۆمەتبار کران. راگەیەندرا کە رۆژنامەوانان براونەتە ئاسایشی شاری ئامەد.
هـ . ب