١٣٠ بنەماڵەی ئێزیدی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوه بۆ شەنگال
شەنگالیەکانی ناو کەمپەکانی باشوری کوردستان دەستە دەستە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. به گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ ١٣٠ بنەماڵەی دیکه دەگەڕێنەوه بۆ شەنگال.
شەنگالیەکانی ناو کەمپەکانی باشوری کوردستان دەستە دەستە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. به گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ ١٣٠ بنەماڵەی دیکه دەگەڕێنەوه بۆ شەنگال.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ١٣٠بنەماڵەی دیکەی شەنگالی لەکەمپی ئێسیان لەدهۆک خۆیان ئامادەکردووە و ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
بە پێی هەمان سەرچاوە راگەیەندراوە ئەو بنەماڵانەی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، زۆربەیان لە گوند و کۆمەڵگەکانی باشووری چیای شەنگالەوە ئاوارە ببوون.
ئیدارەی خۆبەرێوەبەری شەنگال بەهەموو دەرفەت و ئیمکانەکانیەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی شەنگالیەکان دەکات بۆ گەڕانەوەی نیشتمانی خۆیان و هاوکاریی پێویستیان دەدات لە نیشتەجێبووندا.
به گوێرەی دوایین ئامارەکان له سەدا ٧٥ی ئەو شەنگالیانەی که له کەمپی دهۆک دا ژیاون گەڕاونەتەوه بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شەنگال.