١٥ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران

له‌ چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ ده‌یانویست له‌ گۆڕه‌پانی سیدای سه‌ر به‌ زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، ١٥ داگیركه‌ر سزادران و ٥ داگیركه‌ریش برینداركران.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌په‌گه‌وه‌، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه‌ ده‌یانویست له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدای سه‌ر به‌ هه‌رێمی زاپ پێشڕه‌وی بكه‌ن، چالاكی كاریگه‌ر ئه‌نجامدرا.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا، كه‌ له‌ چالاكییه‌كاندا لانیكه‌م ١٥ داگیركه‌ر سزادراون و ٥ داگیركه‌ریش برینداركراون.

هـ . ب