"١٥ی ئاب ژیانەوەی یەکێتی گەلی کوردە"
لە گۆڕەپانەکان، گەریلا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیڕۆزبایی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەکات.
لە گۆڕەپانەکان، گەریلا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیڕۆزبایی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەکات.
زیلان ڕۆژ، گەریلای یەژاستار، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەرزڕاگرتنی ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەی کرد.
زیلان ڕۆژ ڕایگەیاند، هەڵمەتی 15ی (تەباخ) ئاب، یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی تێکۆشانی مێژوویی کورد و ئەمڕۆش لەلایەن گەلی کوردستانەوە وەک ڕۆژی ژیانەوە یادی دەکرێتەوە. وتیشی: "پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە سەرجەم شەهیدانی شۆڕش و گەلەکەمان بەتایبەتی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم".
"ژیانەوەی گەلی کوردە"
ڕۆژ ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتی 15ی ئاب ساڵڕۆژی به دیهاتنی یەکێتی گەلی کوردە و وتی، "هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی 15ی ئاب، کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید (مەحسوم کۆرکماز) دەستی پێکرد، ئەو فیشەکەی کە دهێ تەقاندی، بناغەکانی پێکهێنانی یەکێتی گەل کورد و گەلانی دانا. هاوکات ئامانجی دروستکردنی یەکێتی گەلی کورد، گەلی عەرەب و گەلانی جیهان بوو. ١٥ی ئاب ژیانەوەی گەلی کوردە. ئێمە ئەو کاتە وەک سەرلەنوێ ژیانەوەی کوردەکان هەڵدەسەنگێنین. ئەو تێکۆشانەی کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید دەستی پێکرد، بە بەهێزی بەردەوامە. تێکۆشانی گەلی کورد بووەتە ماڵی جیهان و لە هەموو شوێنێک پەرەی سەندووە و بڵاوبووەتەوە. دوژمن سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی، ناتوانێت تێکۆشانمان تێکبشکێنێت".
ئێمە لەسەر ڕێچکەی کادرە پێشەنگەکانمانین
زیلان ڕۆژ، گەریلاى یەژاستار بەبیرى هێنایەوە، کە تێکۆشانی گەلى کورد بە ئەندێشە و فەلسەفەى ڕێبەرى گەلى کورد، عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتووەتە ئەم ئاستە و ڕایگەیاند، "خەباتى گەلەکەمان گەیشتووەتە ئاستێک، کە چیتر گەلەکەمان ڕێگە بە دوژمن نادات نکۆڵی لە زمان، کلتوور و ناوەکەیان بکات و یاری بە بەهاکانیان بکات. گەلەکەمان بە ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەرەکەمان زیاتر بەخۆدانی بەهێزتر دەکات، ئێتر گەلەکەمان دوژمنی ناسیووە. ئەو شەڕڤانانەی هەڵمەتی ١٥ی ئابیان دەستپێکرد، هاوڕێیانی هەڤاڵ عەگیدن، کادرە پێشەنگەکانی بزوتنەوەکەمانن. بەو بۆنەیەوە دەمەوێت بڵێم، ئێمە شوێنکەوتووی هاڤاڵان عەگید، کەمال پیر و خەیری دورموش و مەزڵومین، کە پێشەنگایەتیان بۆ پارت و گەلەکەمانمان کرد. ئەو هەڤاڵانە پێشەنگەکانی گەلەکەمانن. هێمای ژیانمانن. ئێمە ڕێبواری ڕێگەی ئەوانین، هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە گەلەکەمان پیرۆز بێت، بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی شەهیدانی شۆڕش، بژی گەلی کورد."
ژ.ن