کۆمەڵەی گەنجان و کۆمەڵەی ژنانی گەنج دەستیان بە هەڵمەتی 'جەنگی ئازادی سەربخەن' و "بە ژن، ژیان، ئازادی ئازادی سەربخەن" کردبوو و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا داوایان لە گەنجان کردبوو بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن.
لە ١٥ی ئابدا گرۆپێکی ٢٠ کەسی لە ژنانی گەنج وەڵامی ئەم بانگەوازەیان دایەوە و بە بەشداریکردنیان جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد و داوایان لە گەنجانی چوار پارچەی کوردستان کرد کە بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا بکەن. ئەمڕۆش ٢٠ گەنج لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا پەیوەستبوونی خۆیان بە ریزەکانی گەریلا راگەیاند.
شەرڤانە گەنجەکان رایانگەیاند، "لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانمان، بۆ بنیادنانی ژیانێکی ئازاد بۆ ستەملێکراوان، بەشداری لە ریزەکانی گەریلا دەکەن".
راگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی گەنجان بەم شێوەیەیە:
"وەک دەزانرێت زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ بەدەست ناخرێت، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی جینۆسایدکردنی گەلی کوردە، دەوڵەتی تورکی فاشیست وقرکەر دەیەوێت رێبەر ئاپۆ لە ئێمە داببڕێنێت؛ بەڵام بە هەلوێستی شۆڕشگێڕانە و مێژوویی رێبەر ئاپۆ ئەو سیاسەتەی پوچەل کردوە، هەروەها وایکرد ئێمە راستی خۆمان ببینین کە "کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات". رێبەر ئاپۆ لەو ٥٠ ساڵەی تێکۆشانی شۆرشگێریدا ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هاوڕێیانی قارەمانی پەروەردەکرد کە ژیانی خۆیان لە پێناو شۆڕش و ژیانی ئازاددا بەخت کرد،.پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ دەرئەنجامی ئەو ترسەیە کە لەلای هێزە هەژموونگەرەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دروستبووە، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی دەریخست کە وتەکەی"مرۆڤ گەورەترین هێزە" راستی و حەقیقەتە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە رێگەی فەلسەفە شۆڕشگێڕی زیاتر پەرەی سەند و پارادایمی نەتەوەی دیموکرات لە جیهاندا ناسرا.
ئەم مانگە بۆ بزووتنەوەی ئازادی مێژووییە، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ یەکەم فیشەک بەرۆی دۆژمن دا تەقێندرا، قۆناغێکی نوێی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەی گەلی کورد و خەباتی دژ بە ستەم، جینۆساید و فاشیزم دەستی پێکرد. لە چالاکییەکەی فەرماندە عەگیدەوە گەلی کورد هەڵوێستێکی بەهێزی لە دژی دوژمن گرتەبەر و قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشانی شۆڕشگێڕییدا دەستیپێکرد. بە ڕۆحی فەرماندە عەگید، هەروەها بە ڕۆحی فیدایی هەڤال زیلان، هەزاران گەنج روویان کردە چیا و بەرەو ئازادی رێیانکرد.
بەم ڕۆحە شۆڕشگێڕانەیەوە ئێمەش بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا دەکەین. بۆ ئەوەی شان بەشانی ئەو هەڤاڵە قارەمانانە بوەستین، کە ئێستا لە ناوچەکانی پاراستنی مێدیا خاوەنداری لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەکەن. لە بەرامبەر هەموو هێرشەکانی دوژمن کە سەرجەم تەکنەلۆژیای ناتۆ لەوانە کیمیایی و قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانە گەریلا هێشتا بەرخۆدان دەکات و لەپێناو پاراستنی خاکی پیرۆزی چیاکانی و گورزی گەورە لە دوژمن دەوەشێنن.
ئێمەش وەک گەنجانێک کە لەسەر پارادایمی رێبەر ئاپۆ رێدەکەین، هێرشە فاشیست و دڕندەییەکانی دوژمن قبوڵ ناکەین و تاکە بڕیارێک وەردەگرین، کە بەڕاستی بتوانێت چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە ئەمڕۆ گەلەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانمان، بۆ بنیادنانی ژیانێکی ئازاد بۆ گەلی ستەملێکراو، ئێمە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبین. لە چوارچێوەی هەڵمەتی کۆمەڵەی گەنجان و کۆمەڵەی ژنانی گەنج "جەنگی ئازادی سەربخەن و بە ژن ژیان ئازادی سەربخەن ئازادی" وەڵامی بانگەوازی فەرماندە هەڤال جەمال دەدەینەوە. هەروەها داواکارین هەموو گەنجان و ژنانی گەنجی چوار پارچه ی کوردستان و هەموو ئەو گەنجانەی کە لە ژێر هێرشی دوژمندان، پەیوەندی بە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادییەوە بکەن.
ئێمە بە بەشداری خۆمان یادی ٣٩ ساڵەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب پیرۆز دەکەین. بەڵێن دەدەین کە چەکی شەهیدانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین هەڵبگرین و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی ئەنجام بدەین، خەون و ئامانجەکانیان بهێنینەدی. ئێمە بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی ئازادی گەلەکەمان سەردەکەوین”.
هـ . ب