٢٣١ هاوڵاتى ئێزدى گەڕانەوە شنگال
بەهۆی دابینکردن و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە شەنگال گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو شارە بەردەوامە و ئەمڕۆ ٢٣١ئاوارە لە كامپی بێرسیڤی یەك لە ئیدارەی زاخۆ گەڕانەوە زێدى خۆیان.
بەهۆی دابینکردن و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە شەنگال گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو شارە بەردەوامە و ئەمڕۆ ٢٣١ئاوارە لە كامپی بێرسیڤی یەك لە ئیدارەی زاخۆ گەڕانەوە زێدى خۆیان.
ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ٢٣١ ئاوارە، كە دەكەنە ٣٩ خێزان لەسەر خواستی خۆیان لە كامپی بێرسیڤی یەك لە ئیدارەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهوك گەڕاونەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی پێشترى خۆیان لە شنگال.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گەڕانەوەی ئاوارەكان دوای گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی لۆجستی و ئەمنیەکانى وەزاەتەکەیان دێت و بە هاوكاری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەران گەڕاونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لەماوەی پێشوتردا پەدەكە ڕێگری لەگەڕانەوەی ئاوارەكانی شنگال دەكرد لە كامپەكانی سنوری هەولێر و دهۆك، کە بگەڕێنەوە زێدى خۆیان ئەوەش نیگەرانى بەشێک لە ئاوارەکانى بەدواى خۆیدا هێنابوو.
هـ . ب