٣ شەهیدی هەپەگە کە ناسنامەیان دیارە لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران

تەرمی گەریلاکانی هەپەگە سەرباری ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بووە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە گۆڕستان بێکەسان بەخاکسپێردران.

زانرا کە تەرمی سێ گەریلای ئازادیی کوردستان کە ١٢ی ئادار لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی عومەریە شەهید بوون، بە بێ ئەوەی بە بنەماڵەکانیان رابگەیەندرێت لە گۆڕستانی بێکەسان بە خاکسپێردراون.

بنەماڵەی گەریلای هەپەگە عەلی ئاکدۆغان کە شەهیدبووە، سەردانی داواکاری گشتی کرد. راگەیەندرا کە بنەماڵەکە دەیەوێت پشکنینی دی ئێن ئەی بکات و داواکاری گشتی کۆماری مێردینیش بە بنەماڵەکەی وتووە "بڕۆن چاوەڕێی ئەنجامەکە بن".

بە بنەماڵەکە وتراوە کە دەبێت شەش مانگ چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی بن

راگەیەندرا کە بە بنەماڵەکە وتراوە کە شەش مانگ دواتر نۆرەیان دێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، لەبەر ئەوەی کاری لەپێشینەی تاقیگەکان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی بومەلەرزە تەرخان کراوە.

بۆ ئازاردانی بنەماڵەکە

بنەماڵەکە کاردانەوەی نیشاندان کە بۆچی تۆماری کوڕەکەی لە نەخۆشخانەکە هەیە بەڵام تەرمەکەیان پێنادەنەوە و بەم جۆرە رایگەیاند: 'پەیوەندییان پێوەنەکردین و بەخاکیان سپارد. ئەو هەمووە هەوڵماندا بەڵام بێ ئەنجام بوو. بۆ ئازاردانمان، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکیان سپارد. سەرباری ئەوەی ناسنامە و ناونیشان دۆزراونەتەوە. بۆچی بە بێ ئەوەی بە بنەماڵەکە بڵێن، بەخاکی دەسپێرن".

بنەماڵەکە دوای ئەوەی چووە گۆڕستانی بێکەسان کە تەرمی کوڕەکەیانی لەوێ بە خاکسپێردراوە، گەڕایەوە بۆ وان.

هـ . ب