٣١ی ئاب، "سەرکەوتن"ێکی نائەخلاقیی!
لە ساڵیادی خیانەتی ٣١ ی ئاب، نوسەر و شرۆڤەکار، نیاز حامید، نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: "پەدەکە بۆ کورد کوشتنسەرسەخترین دوژمنی پەلکێشی کوردستان -هەولێر کرد".
لە ساڵیادی خیانەتی ٣١ ی ئاب، نوسەر و شرۆڤەکار، نیاز حامید، نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: "پەدەکە بۆ کورد کوشتنسەرسەخترین دوژمنی پەلکێشی کوردستان -هەولێر کرد".
لە ساڵیادی خیانەتی ٣١ ی ئاب، نوسەر و شرۆڤەکار، نیاز حامید، نوسینێکی بڵاوکردۆتەوە. دووپاتی دەکاتەوە، پەدەکە لەپێناو سەرکەوتنە ئابڕووبەرانەکەی، هەموو پرەنسیپێکی پشتگوێ خستووە و سەرسەخترین دوژمنی کوردی پەلکێشی کوردستان کردووە.
دەقی نوسینەکەی نیاز حامید بەم جۆرەیە:
"پەدەکە "سەرکەوتن"ێکی نائەخلاقی هەڵبژارد، بەسەر دۆڕانێکی شەرەفمەندانەدا. حیکمەتێک لەسەر بەردێک هەڵکەنراو و لهسهر تابلێتی پهرستگایهکی کۆن دانرا "دۆڕان لهبهرامبهر سهرکهوتنێکی نائهخلاقانه ههڵبژێره!"، تەمەنی ئەم حیکمەتە بۆ ١٢٠٠ ساڵێک دەگەڕێتەوە، لێ بەلێ پاش ئەو هەموو ساڵە، ئەو هەموو گۆڕانکارییە دراماتیکییە و پڕ لە تراژدیاییە و پڕ لەکۆمەڵکوژی و شەڕوشۆڕ و شۆڕشەکانی دنیا، بەڵام پیر نەبووە و نامرێت، چونکە حەقیقەتە. پەدەکە لە دوای ڕاپەڕێنەوە تا شەڕی ناوخۆ، بەهۆی خۆسەپاندن و داگیرکردن، دەیوست هەموو جومگە سەرەکییەکان بەخۆیەوە ببەستێتەوە و هەر ئەویش کۆنتڕۆڵی بکات. ئەو شەڕە ڕەوشێکی خراپی دروستکرد، مەودای بەداگیرکارانی کوردستان دا، تا ئاگری شەڕ قورستر بکەن و ناکۆکییەکان گەورەتر، شەڕێک بوو دواتر گۆڕدرا بە شەڕی بەوەکالەت بۆ تورکیا و ئێران، ئێستاش بەردەوامی هەیە.
پەدەکە بۆ سەرکەوتن لەوشەڕە، گوێی نەدا بە هیچ پرەنسیپێک، بۆ کورد کوشتن و کوشتنی گەلانی عێراق سەرسەخترین دوژمنی پەلکێشی کوردستان -هەولێر کرد. پەدەکە بۆ "سەرکەوتن" شێوازی زۆر نائەخلاقانە و دوور لە هەموو مۆڕاڵێکی مرۆڤانە، پەلکێشی تانکەکانی بەعسی سەدامی کرد و، پەرلەمانی کوردستانی پێ داگیرکرد. ئەم سەرکەوتنە شەرمەزارییە، تا پەدەکە بمێنێت، لەکەیەک دەبێت، ئیدی لێ رزگار نابێت، پەدەکە باجی ئەو "سەرکەوتن"ە نائەخلاقییەی دا و زیاتریش دەدا، پەدەکە نەها بۆتە بەشێک لە مەنزومەی قێزەوەنی جاسوسیی تورکیا.
خیانەتی ٣١ ی ئاب، بەردەوامە، تا هەولێر لە لایەن پەدەکە داگیرکرابێت، ٣١ی ئاب بەردەوامە، ٣١ی ئاب بەرهەمی ئیتفاقی نێوان پەدەکە وبەعس بوو، زهنیەتی بەعس ئێستا حاکمە لە هەولێر، زهنیەتی بەعس و زهنیەتی تۆرانی ئاکەپە جیاوازییان نییە، بۆیە خەڵکی هەولێر بە جیاوازی هەژمونی داگیرکەرانەوە لە قۆناغە جیاجیاکانەوە، هەست ناکەن لە ژێر داگیرکاریی دەرباز بوبێتن.
تیرۆری و زیندانی ئازادیخوازانی هەولێر وبادینان بەتایبەتی سەرهەڵداوانی شیلادزێ، بەرهەمی ئەو خیانەتەیە.
٣١ی ئاب، تەنها رۆژێک نییە ٢٤ کاتژمێر بێت، بەڵکو کۆکراوەی خیانەتەکانی ناو نەتەوەیەکە لە بنی مێژووەوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت هەر بەردەوامی هەیە. بە کورتی دەتوانرێت خیانەتێک لە پێش لە دایکبوونی مەسیح بە هەزاران ساڵیش لە زەمەنی ئیمپراتۆریەتی ماددەکان کرابێت، ناوی بنێین ٣١ی ئاب، ئەگەر دوای هەزار ساڵی دیکەش بکرێت هەر ناوی بنێین ٣١ی ئاب. ٣١ ی ئاب داماڵینە لە هەر نرخێکی مرۆیی. گەلانی دنیا، هەموو خیانەتکارانیان روو ڕەشکردووە، بەرکەناریان خستوون و ریسواییان کردوون. بەشێک لە کوردان زاکیرەیان نییە یا دەیانەوێت نەیانبێت. ٣١ی ئاب خیانەتێکە بە تەوێڵی بەرەیەکی بێ بەهای ناو نەتەوەیەک کە ناهێلێت ژیان بکات. ئێستا باشور لە سایەی دەرئەنجامەکانی ٣١ی ئابدا ژیان دەکات، چتۆ ژیانێکە؟!. هیچ پاساوێک ناگاتە ئەو خیانەتە، گوایە ئێران دەهات، دەبوو سەددام بێتەوە، کەرامەتی نەتەوەیەک بنپێ بخات، هەرگیز وانییە. خۆ هێنانی سوپای تورک ٣١ی ئابێکی دیکەیە، خۆ وەپێشکەوتن بۆ پاسدارانی ئێرانی بۆ لێدانی شارە تازە ئازادکراوەکانی رۆژهەڵات لە هەشتاکان، ٣١ی ئابێکی دیکەیە. خۆ شنگال و خەندەق و گەمارۆ بۆسەر رۆژئاڤا، ٣١ی ئابێکی دیکەیە، ٣١ی ئابەکان درێژەیان دەبێت. بۆچی گەلی فەرەنسا، ئێستا هەیە، بۆچی فیشیەکانیان تێدا دووبارە نابێتەوە؟ بۆچی پۆلۆنییەکان، هەنگارییەکان، ئیسرائیلییەکان بوونیان هەیە؟!. بۆچی کورد بوونی نییە، لانی کەم لەم پارچەیەی کە بە نەفرەتی کوردایەتی ساختەدا دەناڵینێت؟!، چونکە ٣١ی ئابەکانمان زۆرترە لە نەورۆزەکانمان. نەورۆز یەک رۆژ، ٣١ی ئابەکان سەدان لە ساڵێکدا. ئەوەی ئێستا بە خێرایی ئەو رووەتەی خیانەت لە رەگەوە دەردەهێنێت، هەڵسوڕاوانی هەنگاوی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ کە ئێستا بە ڕوونی هێڵی خیانەتی لە هێڵی وڵاتپارێزیی جوداکردۆتەوە و هەمیشە ڕیسوا و لاوازی دەکات".