٤٠ گەریلا لەبەرانبەر هێرشە کیمیاییەکان چەندین رۆژ بەرخۆدانیان کرد – بەشی سێیەم -

لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٠ گەریلای هەپەگە و یەژا ستار لە هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە گارێ و زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بە چەکی کیمیایی شەهیدکران. ئەو گەریلایانە چەند رۆژ بەرخۆدانیان کرد و بە گازی قەدەغەکراو شەهید بوون.

نەک تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١، بەڵکو لەم ساڵانەی دواییدا گەورەترین جەنگ لە ٢٣ی نیساندا ڕوویدا. ڕۆژی ٢٣ی نیسان سوپای تورکیای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوچەکانی گەریلا ئاڤاشین و زاپ و مەتینا. ئەو چەک و گازە کیمیاییەی کە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بە تاوان ناوی دەبەن، سوپای تورکیای داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلاکاندا لەبەردەم چاوی جیهاندا بەکاریان هێناوە، بەڵام سوپای تورک ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا دەبێتەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە دەیانەوێت ببن بە گەریلای سەدەی ٢١، لە دژی گەمارۆی چەندین رۆژ و چەکی کیمیایی دوای شەهیدبوونیان میراسێکی گەورەیان بەجێهێشت.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەوە بڵاوکراونەتەوە، لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکدا نزیکەی ٤٠ گەریلای هەپەگە و یەژا ستار شەهید بوون. لە مانگی شوباتدا لە گارێ ٦ گەریلا شەهید بوون و لە شەڕی ٦ مانگدا ٣٤ گەریلا لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین شەهید بوون.

سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەک و گازی ژەهراوی کە بە تەکنەلۆژیای نوێ دروستکراوە بە کەرەستەی جەنگی مۆدێرن هێرشی کرد. لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا گەریلاکان لە دژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانیان کرد، منیش بەشێکی چیرۆکی ئەو گەریلا خۆڕاگرانەم کۆکردەوە.

٧ گەریلا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە دژی گازی کیمیایی بەرخۆدانیان کرد

ڕۆژی ٢٣ی نیسان سوپای تورک هێرشی کردە سەر گردی شەهید مونزور لە ناوچەی مامرەشۆی ئاڤاشین. لەوێ بە سەرۆکایەتی فەرماندە سەرحەد گراڤی، (کاموران ئالپسار)، ڕوکەن زاگرۆس (سەحەر بینگۆل)، ساریا دیار (بێشنگ هەزەر)، جانفەدا حەسەکە (شەهباز عیزتین سیدۆ)، خەبات ئاسۆ (عوبێد مەولودی)، زافەر تۆلهلدان (محمد عبدالقادر حسین) و کاموران ئامەد (مستەفا شیمشەک / ئامەد) بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەرخۆدانێکی مێژووییان ئەنجامدا.

هەریەکەیان لە بەشێکی جیاوازی کوردستانەوە هاتبوون و ڕێگاکەیان لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا گەیشتە یەکدی. گەریلا سەرحەد و روکەن خەڵکی جۆلەمێرگ و ساریا خەڵکی شڕنەخ و گەریلا خەبات خەڵکی کرماشان و گەریلا جانفەدا خەڵکی حەسەکە، گەریلا کاموران خەڵکی ئامەد و گەریلا زافەر خەڵکی قامشلۆ بوون. کاتێک هێرشەکانی سوپای تورک دەستیپێکرد، ٧ گەریلا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە تاکتیکی گەریلاکانی سەردەمی نوێ گورزیان لە هێزە داگیرکەرەکاندا. هەروەها سوپای تورک لە ئاسمان و زەوییەوە سەنگەرەکانی شەڕی بۆردومان کرد.

گەریلاکانی هەپەگە لە کاتی بەرخۆدانی مامرەشۆدا چەند دیمەنێکیان تۆمار کرد. لەو دیمەنانەدا سیاسەتی شەڕی تایبەتی سەربازانی تورک ئاشکرا بوو. سەربازانی تورک لەترسا نەیانتوانی لە دەروازەی تونێلەکانی شەڕەوە نزیک ببنەوە، لە دوورەوە بە گەریلاکانیان وت کە "خۆیان بەدەستەوە بدەن" ئەگەر بێنە دەرەوە، ئێمە هیچ شتێکتان لێناکەین. هەرکاتێک سەربازە داگیرکەرەکانی تورک داوای خۆبەدەستەوەدان بکەن، ئەو گەریلایانە بە نارنجۆک و گولە لە تونێلەکانی شەڕدا بەرخۆدانیان دەکرد، هێرشیان کردە سەر داگیرکەران، لە جیاتی خۆبەدەستەوەدان تاوەکو دوایین ساتی ژیانیان بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. کاتێک سوپای تورک شکستی هێنا لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانە، بە گازی ژەهراوی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕ. ٧ گەریلا بە فەرماندەیی سەرحەد گراڤی قەڵایەکی بەهێزیان لە چیای ئاڤاشین مامرەشۆ دروستکرد، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١دا، دوای ١٠ ڕۆژ بە مادەی کیمیایی قورس ٧ گەریلای شەهید کرد.

٥  گەریلا بە چەکی کیمیایی لە بەرخۆدانی زەندورا شەهید بوون

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە بەرەی مەتینا لە دوای ٢٣ی نیسانەوە شەڕیان کرد، بەرخۆدانی گەورەیان نیشاندا. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە فەرماندەیی ڕێبەر زانا (ئیلهان تۆکدەمیر)، یەکێک لە فەرماندەکانی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەڕی خابوور، لە ١١ی حوزەیرانەوە تا ١٣ی حوزەیران لە گردی زەندورا، کە شوێنی ستراتیژی ئەو بەرەیە بوو ٣رۆژ بەرخۆدانیان کرد. لەو بەرخۆدانەدا ٦ گەریلا شەهیدبوون و لانیکەم ٥ گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهید بوون.

لە ئارس فارس ٥ گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهید بوون

هەروەها لە ٦-٨ ئایاری ٢٠٢١دا لە ناوچەی ئارس فارسی سەر بە ئاڤاشین لەبەرانبەر چەکی کیمیایی بەرخۆدانکرا. لەو بەرخۆدانە سێ ڕۆژیەدا، سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کە ڕووبەڕووی تاکتیکی جۆراوجۆر بوونەوە. گەریلاکان دیانا ماریا (دیجلە عومەر ئەحمەد)، ژین یەڵماز (بەهار ناس)، ڕوبار مەعروفی (شەڕڤان ئۆزکان) و ساریا چیا (سەریا مەحمود) لەژێر فەرماندەیی ئامارا جوودی (جیهان کاپار) بڕیاریاندا لە سەنگەرەکانی شەڕ و لە تونێلەکان بمێننەوە. ئەم ٥ گەریلایە تا دوایین سات بە شێوازێکی فیداییانە شەڕیان کرد. سوپای تورکی داگیرکەر کە لە دژی ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەیتوانی ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر گەریلاکان. لە ٨ی ئایاردا ٥ گەریلا لە سەنگەری بەرخۆدانیان بەهۆی کاریگەری چەکی کیمیایی شەهید بوون.

لە گردی سوور ٧ گەریلا شەهید بوون

ڕۆژی ٧ی تەمووز گەریلای هەپەگە باز گەڤەر (فوراد شاهین) لە بەرخۆدانی گردی سوور بەهۆی چەکی کیمیایی و کاریگەریی گازەوە شەهید بوو. ڕۆژی 3ی ئەیلول سوپای تورکیای داگیرکەری شکستی هێنا. لە ئەنجامدا لە دژی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دووبارە دەستی بە کردەوە نامرۆییەکەی کردەوە.

گەریلا بۆتان ئۆزگور (جەلال ئۆزکان)، زنارین وڵات (ڕاما شەمدین) و دەلال قامیشلی (هەیڤا مەمۆ) لە هێرشی گازی کیمیاییدا شەهید بوون. هەپەگە، وتی:"هەڤاڵانمان بۆتان و زینارین و دەلال کە لاپەڕەیەکی نوێیان لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا کردەوە بە بەرخۆدانیان لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی سوور، بە گەورەترین هێز و سەرچاوەی ئەخلاقی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەبیردەهێنرێنەوە و دەبنە هۆکاری فراوانکردنی تێکۆشان."

لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ سوپای تورکیای داگیرکەر، جارێکی تر چەکی کیمیایی دژی بەرخۆدانی گەریلا لە گردی سوور کە یەکێکە لە شوێنە ستراتیژییەکانی بەرەی ئاڤاشین بەکار هێنا. سێ گەریلای ئازادی کوردستان ئارگەش بۆتان (حەسەن ئەمجور)، ئۆزگور باگۆک (فاتمە بالیجا) و سەرهەڵدان مۆردام (سەردار دینچ) بەهۆی گازی کیمیاییەوە شەهید بوون.

١٠ گەریلا لە وەرخەلێ بەهۆی چەکی قەدەغەکراوەوە شەهید بوون

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆسدا لە دژی ئەو هێرشە داگیرکارییەی کە لە ٢٣ی نیسانەوە دەستی پێکرد، داستانی قارەمانێتیان نووسیەوە. بەتایبەتی لەدوای هاوینەوە لە ناوچەکانی گردی سوور و وەرخەلێی ئاڤاشیندا بەرخۆدانێکی گەورە ئەنجامدرا کە مۆدێرنترین تەکنەلۆژیا بەکارهێنرا. سوپای تورک بەهۆی تاکتیکی گەریلای گەڕۆک، سەنگەرەکانی شەڕ و تونێکەلان بۆ ماوەی چوار مانگ بە فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەرەکان هێرشی ئەنجامدا.

سوپای تورک بە هێرشە ئاسمانییەکان نەیانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و ئەمجارەش بە هەلیکۆپتەر و تی ئێن تی و تەقەمەنی هێرشی کرد. هەرچەندە چەندین جار ئەم شێوازە بەکارهات، بەڵام سوپای تورک نەیتوانی گەریلاکان لەو سەنگەرانە دووربخاتەوە. پاشان سوپای تورک چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی بەکار هێنا کە لە پەیمانە نێودەوڵەتیەکاندا قەدەغەکراوە. کاتێک گەریلاکان هێرشی گازی کیمیاییان پوچەڵ کردەوە، سوپای تورک لە مانگی ئەیلولەوە دەستی بە بۆمبارانێکی کیمیایی نوێ کردەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەپەگە، کاتێک بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کرا، ناوچەیەکی بەرفراوانی وێرانکرد و هەموو زیندەوەرەکانی لەناوبرد. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا پێنج گەریلا بە ناوەکانی جومالی چۆروم (زەینەل ئەرۆجاغی)، چاڤرێ کاموران (سەهەیلا کرمزیتاش)، دڵڤین دالاهۆ (ڕێزان دەرافەرین)، ئامارا جۆدی (ڕۆژین ڕەمەزان) و ماهیر کۆپ (چەتین چەلیک) لە کیمیابارانەکەدا شەهید بوون.

ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم سوپای تورکیای داگیرکەر جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی ناوچەی وەرخەلێی تۆپباران کرد. هێڤیدار تیربێسپی (ئاڵا خدر خەلەف)، یەریڤان کاتۆ (ماکبولە کلیچ)، بنەوش چیا (سەما سومبول)، عادل گابار (یاکۆپ کزلئاسلان) و تێکۆشەر زاگرۆس (ئەرهان شاهین) شەهید بوون.

ف.ق