٤٣ ساڵ ته‌مه‌ن له‌پێناو ئازادی
شۆڕشی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ، خاوه‌ن هه‌مان ته‌مه‌نی هه‌ڤاڵ شوكریه.
شۆڕشی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ، خاوه‌ن هه‌مان ته‌مه‌نی هه‌ڤاڵ شوكریه.
شۆڕشی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه و رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ، خاوه‌ن هه‌مان ته‌مه‌نی هه‌ڤاڵ شوكریه. واتا رێكه‌وتی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ش وه‌ك ته‌مه‌نی فه‌رمی، هاوكاته له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی هه‌ڤاڵ شوكری و به‌شداربوونی بۆ ناو شۆڕش. بۆیه گرنگه ٤٣ ساڵ تێكۆشانی په‌كه‌كه بناسین، ئه‌وكات ده‌توانین تێكۆشان و ماندووبوون و ژیان و ره‌نج و هێز و ئیراده‌ی شه‌هید شوكریش بناسین، چونكه په‌كه‌كه پارتی شه‌هیدانه، شه‌هیدان ناسنامه‌ی سه‌ره‌كیی په‌كه‌كه‌ن و په‌كه‌كه‌ش به تیكۆشان و ماندووبوونی ئه‌وان تا رۆژی ئه‌مڕۆ هاتووه‌و به‌بڕیاریشه بگات به‌سه‌ركه‌وتن.
هه‌رێمی سه‌رحه‌د كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمێكی به‌فرین و خاوه‌ن چیای ئاگری و ته‌ندوره‌كه كه به‌رزترین چیاكانی كوردستانن، هه‌مانكات هاوسنورن له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و ئازربایجان. هه‌رێمی سه‌رحه‌د كه به به‌فر و سه‌رمای خۆی ده‌ناسرێت، به‌ڵام دڵ و ده‌روونی سه‌رحه‌دیان گه‌رم و به‌جۆش و خرۆشه.
هه‌رێمی سه‌رحه‌دیش وه‌ك شاره‌كانی تری باكوور كه‌وتۆته ژێر هوروژمی سیاسه‌ته‌كانی ته‌تریك و راگواستن و ژینۆسایدی كولتوری، واتا رژێمی داگیركه‌ری تورك، له‌پێناو سه‌ركوتكردنی رۆحی ناڕه‌زای و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئیحسان نوری پاشا له به‌رخودانی چیای ئاگری و گه‌لیێ زیلان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردن، هه‌مانكات سیاسه‌تی نكوڵی كردن و ئاسیملاسیۆن "وه‌ك خۆ لێ‌كردن"یشی په‌یڕه‌و كردووه. وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت؛ له ژێربه‌رداشی ئاشدا هاڕیویه‌تی. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دوژمنی داگیركه‌ر، رێكه‌وته له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی هه‌ڤاڵ شوكری، واتا كۆتایی ساڵانی په‌نجا و سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌ست، داگیركه‌ری له باكووری كوردستان و هه‌رێمی سه‌رحه‌د له‌ناو گه‌رمه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته دوژمنایه‌تیه‌كانی دابوو له دژی گه‌لی كورد.
دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و دروست بوونی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی تورك، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لانی تری ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت "كورد و ئه‌رمه‌ن و ئاشوری". داگیركه‌ری توانیی تا ئاستێك له هه‌ردوو گه‌لی ئه‌رمه‌ن و ئاشوری بگاته ئه‌نجام و سه‌ركوتیان بكات و وڵات به‌ده‌ریان بكات و له‌ناو بۆته‌ی توركیایه‌تی بیانهاڕێت و بێناسنامه‌یان بكات. به‌ڵام گه‌لی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورك ملی بۆ داگیركه‌ری شۆڕنه‌كرد، له‌وپێناوه‌ش به‌رخودان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچگری، پالو، ئاگری دا‌غ و دێرسیم سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.
دوای كۆمه‌ڵكوژكردنی ٧٠ هه‌زار مرۆڤی كورد له دێرسیم و له‌سێداره‌دانی سه‌ید ره‌زا و هاوڕێكانی، دوژمن وای زانی گه‌یشتۆته ئامانج و ئیتر شتێك به‌ناوی كورد و كورستان نه‌ماوه. گه‌نجانی كورد به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانی تورك، وه‌ك پشكۆی ژێر خۆڵه‌مێش له نه‌ورۆزی ١٩٧٣ گه‌شانه‌وه‌و چرووسكه و گه‌رمیان تا ده‌هات زیاتر و زیاتری ده‌كرد. ئه‌و گه‌رمایه گه‌یشت به هه‌رێمی سه‌رحه‌د و شۆڕشگێڕی لاوی وه‌ك عاكف یه‌لمازی به‌شداری ناو تێكۆشان كرد، عاكفیش هه‌ڤاڵ شوكری به‌شدار كردوو ئیتر ئه‌و كاروانه به‌وشێوه‌یه تا ئه‌مڕۆ له ناو سه‌رحه‌دیان به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هه‌زاران كچ و لاوی سه‌رحه‌دی به‌شداری ناو ریزه‌كانی شۆڕش بوون و پێشه‌نگایه‌تیان بۆ تێكۆشانی ئازادی كوردستان كرد.
كه‌مال ئه‌تاتورك له‌سه‌ر چیای ئاگری گۆڕێكی ره‌مزی دروست كردوه و له‌سه‌ری نوسراوه؛ كوردستانی ئازاد لێره خراوه‌ته گۆڕه‌وه. واتا ئیتر هیچ كه‌سێك جارێكی‌تر ناتوانێت باسی كورد و كوردستان و ئازادی وڵاته‌كه‌ی بكات. به‌رخودانی عه‌لی شێر و زه‌ریفه له كۆچگری، شێخ سه‌عید و هاوڕێیانی له پالو و هینێ و ئامه‌د، ئیحسان نوری پاشا له ئاگری، سیدره‌زا له دێرسیم و په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆش له ته‌واوی كوردستان، ئه‌و خه‌یاڵ و ئامانجه‌ی دوژمنیان تێك‌شكاند، وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت؛ ئیدی كورد كه‌فنی خۆی چڕیوه، واتا ئیتر دوژمن ناتوانێ خه‌ون و خه‌یاڵی خۆی له‌سه‌ر كورد جێبه‌جێبكات و مه‌رامه‌كانی به‌دی بێنێت، كوردی مردوو كوردی ناو گۆڕی چیمه‌نتۆ كرا‌و ناماوه، ئیدی كوردێك هه‌یه كه بانگێشه‌ی ئازادی ده‌كات.
په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆچی كه‌تا ئێستا درێژترین شۆڕشی كوردستانه بێ پسانه‌وه به‌شكۆمه‌ندی و سه‌رفرازی له گۆڕه‌پانی تێكۆشاندایه، ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و تێكۆشانه. هه‌ڤاڵ شوكری یه‌كێكه له دانه‌رانی به‌ردی بناخه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌وا نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه به‌رده‌وام ده‌كات. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری تێكۆشانی شه‌هید شوكری قسه بكه‌ین، پێویسته له‌سه‌ر خودی ته‌مه‌نی تێكۆشان و به‌رخودانی په‌كه‌كه قسه بكه‌ین.
تێكۆشانی ٤٣ ساڵه‌ی هه‌ڤاڵ شوكری دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر سێ قۆناخ، زیندانی ئامه‌د و ١١ ساڵ به‌رخودانه شكۆداره‌كه‌ی، هه‌ر له ئامه‌د بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ تێكۆشانی گه‌ریلایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن له چیا سه‌ركه‌شه‌كانی ئامه‌د، نزیكه‌ی بیست ساڵیشه له تێكۆشانی جه‌ماوه‌ریدا شوێنی گرتووه. تا له رۆژی ١٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢١ له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی چوارچرا به‌ده‌ستی خیانه‌تكار و نۆكه‌رانی میتی تورك شه‌هیدبوو.
هه‌ڤاڵ شوكری دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا له ساڵی ٢٠٠٠ بۆ باشووری كوردستان، سه‌نگه‌ری تێكۆشانی گواسته‌وه ئه‌و پارچه‌یی وڵات و له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و پارچه‌یه به‌شداری كردووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠٠١ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هه‌ڤاڵان به‌شدار بوو له ئاواكردنی هێزی به‌رگری نه‌ته‌وه‌ی و پاشان پارتیزانانی چاره‌سه‌ری و دواتریش له خه‌باتی دیموكراتیانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان، له بناری قه‌ندیل و پاشان به‌شداربوو له خه‌باتی كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان.
جاری یه‌كه‌م له زستانی ٢٠٠٢ هه‌ڤاڵ شوكری-م له بناری قه‌ندیل ناسی، چوست و چالاكی و بزێویه‌كه‌ی سه‌رنجی مرۆڤی راده‌كێشا. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئێمه‌مانان جیاوازی ته‌مه‌نیشی هه‌بوو، به‌ڵام له خه‌بات و تێكۆشان و ره‌نج و ماندوبووندا ئێمه‌ی له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێشت. ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یتوانیبا بیكات هه‌ڤاڵ شوكری ده‌یكرد، نمونه ئه‌وكات له‌ته‌واوی بناری قه‌ندیل به‌پێ هاتووچۆی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بوایه سواری ئۆتۆمبێل نه‌ده‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بیزانیبوایه وه‌ك لاوازیه‌كی ده‌بیندرێت، بۆیه كردبووی به‌كارێكی ئاسایی له شه‌هید هاڕونه‌وه بۆ ئێندزێ، یان له گوندی سوره‌دێ وه بۆ گوندی ئێندزێ، یان له باڵه‌یانه‌وه بۆ گوندی لێوژه‌و ئێندزه، لای هه‌ڤاڵ شوكری زۆر ئاسایی بوو، له راستیدا كه‌م كه‌س هه‌یه ئه‌و هیلاكه‌ته بخاته پێشخۆی كه ده‌رفه‌تی هاتووچۆی به ئۆتۆمبێل هه‌یه.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس، خه‌باتی شاخی پارتی چاره‌سه‌ریش زۆربه‌ی هاته ناو شاره‌كان، هه‌ڤاڵ شوكریش له خه‌باتی كۆمیته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان جێگای ده‌گرت. هه‌ڤاڵ شوكری به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاخی هاته شار، واتا هیچ كاتیك نه‌یهێشت شاربوون و مۆدێرنیزمی شار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ش دیسان له‌ناو شاره‌كانیش به به‌رده‌وام به‌پێ هاتووچۆی ده‌كرد. واتا نرخی شه‌هیدانی وه‌ك چاوی خۆی ده‌پاراست و خاوه‌نداریه‌تی لێ ده‌كرد. خاكی بوون و ساده‌یی و دڵنزمی په‌كه‌كه‌ی له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڤاڵایه‌تی په‌كه‌كه‌ی شاخی په‌یڕه‌و ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ شوكری له خوێندنگای سیسته‌مدا ده‌رفه‌تی خوێندنی ته‌نها پێنج ساڵی بۆ ره‌خسابوو، به‌ڵام به‌رده‌وام خۆی په‌روه‌رده ده‌كردوو له‌گه‌ڵ خۆشی هه‌ڤاڵانی ده‌وروبه‌ریشی په‌روه‌رده ده‌كرد. رۆژانه خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی له بنكه‌كانی رێكخستن یان له ماڵی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و وڵاتپارێزان، ئه‌ویشی به‌مه‌به‌ستی په‌روه‌رده ده‌كرد، واتا كه‌سایه‌تی خۆی كردبوو به وانه‌یه‌ك تاكو ده‌وروبه‌ر لێی فێرببێت. له‌لایه‌كیتر له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی خۆی فێره به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر كرد، ئه‌ویش ته‌نها بۆ خه‌باتی ئه‌رشیف كردنی به‌ڵگ و دۆكمێنته‌كانی شه‌هیدان. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا گه‌وره‌ترین ئه‌رشیفی شه‌هیدان له هزری هه‌ڤاڵ شوكری خه‌زن كرابوو و كه‌سیش نه‌یده‌توانی شوێنی وشه‌یه‌كی بگۆڕێت.
هه‌ڤاڵ شوكری له باشوور بووه ناسنامه‌ی شه‌هیدان، واتا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی شه‌هید هه‌ڤاڵ شوكری ده‌یزانی له كامه به‌روار و شوێن شه‌هیدبوون، ته‌رمی هه‌ڤاڵی شه‌هید له كامه گۆڕستانه، گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه یان نا. به‌هه‌مان شێوه خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له زاخۆوه تا خانه‌قین، هه‌ڤاڵ شوكری ده‌یزانی كامه خانه‌واده بارودۆخیان چۆنه، چۆن ده‌كرێ زیاتر خزمه‌ت بكرێ و پێویستان به‌چی هه‌یه، چۆن ده‌كرێ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان زیاتر خاوه‌ن له شه‌هیده‌كه‌یان ده‌ركه‌ون و خۆیان بكه‌ن به خاوه‌نی ره‌نج و ماندوبوونی خوێنی شه‌هید، له‌لایه‌نی مه‌عنه‌وی و پابه‌ندی رێباز و تێكۆشانی شه‌هیدان ببن، له‌وباره‌شه‌وه هه‌وڵیده‌دا زیاتر ئاستی هۆشیاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌رەوپێشه‌وه ببات. زۆرجاری واهه‌بوو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌یانگووت هه‌ڤاڵ شوكری ئێمه زۆر له زاراوه‌ی كورمانجی سه‌روو تێناگه‌ین، به‌ڵام رۆح سووكی و خۆماندووكردن و ره‌نجدانی هه‌ڤاڵ شوكری ناچاری ده‌كردن كه له زمانی جه‌سته‌ی بگه‌ن و بزانن نوێنه‌رایه‌تی رێبازی شه‌هیدان به‌قسه ناكرێ، به‌ڵكو كار‌و كرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی شه‌هیدان ده‌كات.
گه‌وره‌ی ته‌مه‌ن و زه‌حمه‌تیه‌كانی شۆڕش له‌لایه‌نی جه‌سته‌یه‌وه هه‌ڤاڵ شوكریان هیلاك كردبوو، ئه‌مه‌ش به‌سیمایه‌وه دیاربوو، بۆیه زۆرجار سه‌ره‌تای ناسینی هه‌ڤاڵ شوكری زۆرێك له خه‌ڵك ده‌یانگووت ئه‌و پیاوه پیره چی ده‌كات له‌ناو شۆڕش و به‌و ته‌مه‌نه ماڵه و ماڵ ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام كاتێك له نزیكه‌وه ده‌یاناسی و ئاشنای كار و كرده‌وه‌كانی ده‌بوون و هه‌ڵسوكه‌وت و به‌شداربوونی تێكۆشانیان ده‌بینی، ئه‌و وته‌ی رێبه‌ر ئاپۆیان بۆ پشت راست ده‌بووه‌وه كه ده‌ڵێت؛ به‌گه‌نجی ده‌ستمان پێكرد و به‌گه‌نجیش ده‌مێنینه‌وه‌و به‌سه‌ری ده‌خه‌ین. به‌ڕاستی هه‌ڤاڵ شوكری ئه‌و وته‌ی رێبه‌ر ئاپۆی وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرد، به‌گه‌نجی ده‌ستی پێكردبوو، رۆح و مۆڕاڵ و باوه‌ڕی هه‌رگه‌نج بوو و تێكۆشانه‌كه‌شی گه‌یاند به‌سه‌ركه‌وتن، چونكه شه‌هیدبوون سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه.
به‌رخودان و تێكۆشانی گه‌لی كورد به‌درێژای مێژوو رووبه‌ڕووی دوو هێڵ بووه‌ته‌وه، قاره‌مانیه‌تی و خیانه‌ت. له‌ئێستاشدا ئه‌و دوو هێڵه شان به‌شانی یه‌كتریه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن. داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ركاتێك بزانن به‌ره‌و كه‌وتنن، ئه‌وا لاوازی مرۆڤی كورد ده‌جوڵێنن، ئه‌ویش خیانه‌ته له براو خوشكی خۆی، واتا گه‌لی كورد نامۆ نییه به‌و كرده‌وه‌ی داگیركه‌ران. ئێستاش ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ته‌نگه‌تاوبووه له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی كوردستان و نایه‌وێت گه‌لی كورد و تێكۆشانه‌كه‌ی بگاته ئه‌نجام، له‌وپێناوه‌ش له‌لایه‌ك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی هه‌ڕاج كردووه بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌لایه‌كیتریش هێڵی به‌كرێگیراویه‌تی و خیانه‌تی له‌ناو كوردا په‌رپێداوه.
ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی دوژمن له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه به‌هاوبه‌شی ماوه‌ی چوارپێنج ساڵه له هه‌ماهه‌نگێكی چڕدان، له‌لایه‌ك بۆ زانیاری گۆڕینه‌وه، له‌لایه‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی سیخوڕیه‌تی له باشوور زیاتر په‌ره‌پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زه‌فه‌ر له شۆڕشگێڕان بێنن و غافڵگیریان بكه‌ن. له‌لایه‌ك به دانانی ئامێری وه‌ك "گی پی ئێس و وێنه‌گرتنی ئامێره‌كانی گواستنه‌وه‌و گرتن و داینی به ناوه‌نده‌كانی میت و پاراستن، تاكو ئه‌وانیش له‌و رێگایه‌وه كرده‌وه ترسنۆكه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن. سوپای دوژمن ئیدی بوێری ئه‌وه‌ی نه‌ماوه رووبه‌ڕووی گه‌ریلا ببێته‌وه، بۆیه له ئێستا دوژمن به كرده‌وه‌ی سیخوڕی و به ته‌كنیكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی شه‌ڕ بگۆڕێت و بگاته مه‌رامه چه‌په‌ڵه‌كانی.
ده‌وڵه‌تی ئێران ساڵانی ١٩٩٠ له باشوور ئه‌و كرده‌وه سیخوڕیه‌یی له‌سه‌ر حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌بردو له ئه‌نجامیش نزیكه‌ی ٤٠٠ شۆڕشگێڕ و خه‌باتكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هیدبوون، به‌و شێوه‌یه زۆربه‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات رایانكرد بۆ ئه‌وروپا، یان ئه‌وه‌تا له كه‌مپه‌كان بێ ده‌نگ كران. هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ته‌كنیكی نوێ و به‌هاوكاری ده‌زگا سیخوڕیه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان و به پێشه‌نگایه‌تی ده‌زگا سیخوڕیه ناوخۆیه‌كان، ده‌یانه‌وێت هه‌مان كرده‌وه له‌سه‌ر شۆڕشگێڕان و خه‌باتكارانی په‌كه‌كه‌ش پیاده بكه‌ن، یان باشتره بڵێین ماوه‌ی شه‌ش ساڵه پیاده‌ی ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه كامپ نشین نه‌بووه‌و شۆڕشگێڕ و خه‌باتكارانیش چاویان له ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كان هاتووه، ئه‌سته‌مه له‌سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام گیربێت، یان شێواز و تێكۆشانی په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی پێ په‌سند ناكرێ.
هێرش بۆسه‌ر هه‌ڤاڵ شوكری ته‌نها هێرش نییه بۆسه‌ر كادیر و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، به‌ڵكو له‌كه‌سایه‌تی شه‌هید شوكری، هێرشه بۆسه‌ر ته‌واوی باشووری كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی، هه‌مانكات هێرشه بۆ سه‌ر یه‌نه‌كه و ئه‌و سه‌قامگیریه‌یی كه ده‌مێكه له هه‌رێمی سلێمانی هه‌یه. په‌ده‌كه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه، واتا هه‌ولێر و دهۆك بوونه‌ته لانكه‌ی ده‌زگا سیخوڕیه‌كان و له‌وێ پیلانی له‌ناوبردنی شۆڕشی كوردستان داده‌ڕێژن. ده‌ستگیركردنی خه‌باتكار و رۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكی ناڕازی بادینانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه. واتا له‌ناوخۆدا سه‌ركوتكردن و دیكتاتۆریه‌ت، بۆ پارچه‌كانی تریش خستنه ژێر ركێفی خۆی، ئه‌گه‌ر نه‌هاتنه ژێر ركێفیشی ئه‌وا له‌ناو بردنیان. له راستیدا به‌و كرده‌وانه‌ی په‌ده‌كه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی گۆڕ بۆخۆی هه‌ڵده‌كه‌نێ، چونكه كورد له‌مێژه گووتویه‌تی ئه‌وه‌ی چاڵ بۆ برای خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێت، ئه‌وا خۆی تێده‌كه‌وێت.
په‌ده‌كه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌زانن كه په‌كه‌كه شۆڕشێكی كوردستانیه‌و له‌چوارپارچه‌ی كوردستان تێكۆشانی شۆڕشگێڕانی به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌باشووری كوردستانیش زیاتر له هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه، واتا كاتێك ده‌ڵێن په‌كه‌كه له باشوور چی ده‌كات؟ ئه‌وكات ده‌بێ پرسیار له‌و شه‌هیدانه بكه‌ن كه په‌كه‌كه له باشوور چی ده‌كات؟. هه‌ڤاڵ شوكریش خزمه‌تی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ده‌كرد، شه‌هیدان ناسنامه و رێبازی تێكۆشانی په‌كه‌كه‌ن، باشووری كوردستانیش ماوه‌ی ٣٠ ساڵه باوه‌شی بۆ شۆڕشی په‌كه‌كه كردۆته‌وه، بۆیه په‌ده‌كه زۆر دره‌نگ ماوه له‌و پرسیاره‌ی كه داخۆ دوای ٣٠ ساڵ له تێكۆشان و به‌خشینی شه‌هید، په‌كه‌كه چی ده‌كات، بۆیه وه‌ڵامه‌كه‌ی لای ئه‌و هه‌زار شه‌هیده‌یه كه له سه‌رجه‌م شاره‌كانی باشووری كوردستان و عێراق به‌شداربووه بۆ ناو په‌كه‌كه، له زاخۆ، ئامێدی، شێلادزێ و دێره‌لوك، له سه‌رسه‌نگ، سواره‌توكه، ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش و سێمێل و دهۆك و موسڵ، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م شارۆچكه و ناوچه‌كانی هه‌ولێر، هه‌مانكات سلێمانی و سه‌رجه‌م شارۆچكه و ناوچه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌ركوك و گه‌رمیان و تا ده‌گاته به‌غدا. په‌كه‌كه له‌هه‌م و ئه‌و شار و هه‌رێم و ده‌ڤه‌رانه خاوه‌ن شه‌هیده، چونكه په‌كه‌كه سلماندویه‌تی پێویستیه‌كی مێژوویه، له‌پێناو گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان و كۆتای هێنان به داگیركه‌ری و زوڵم و زۆرداری له‌سه‌ر كوردستان.
ئه‌گه‌ر بخوازن به شه‌هیدكردنی هه‌ڤاڵ شوكری یان ئه‌و شه‌هیدانه‌ی رۆژانه په‌كه‌كه پێشكه‌شی وڵاتی ده‌كات، په‌كه‌كه و گه‌لی كوردی وڵاتپارێز بترسێنن و له شۆڕش و تێكۆشانی دوور بخه‌نه‌وه‌و ته‌سلیمی بگرن، ئیدی ئه‌وه بۆته خه‌یاڵ. ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه‌ش بخوازێ له‌سه‌ر لاشه‌ی په‌كه‌كه خۆی له ناوچوون رزگار بكات، ئه‌وه‌ش سه‌خته، چونكه په‌كه‌كه بۆته راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئازادی كوردستان، ئیدی به‌بێ په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نها كێشه‌ی كورد، به‌ڵكو هیچ گۆڕانكاریه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دروست نابێ.
شه‌هید شوكری و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه، هه‌رچه‌ند په‌كه‌كه شه‌هید و قوربانی پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌وا زیاتر له‌ناو ده‌مار و خوێنی مرۆڤی كورد شۆڕده‌بێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له باكوور و رۆژئاوا، به‌ڵكو له باشوور و رۆژهه‌ڵاتیش، په‌كه‌كه راستیه‌كی كوردستانی ئازاد و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌یه.
خه‌ڵكی باشووریش وه‌ك چۆن نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ بوو له نزیكه‌وه هه‌ڤاڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ شوكری ده‌كرد، له كاتی شه‌هیدبوونیش هه‌ڤاڵ شوكریان به‌ته‌نها به‌جێنه‌هێشت و خاوه‌نداریه‌تیان لێ كرد، بێگومان باشووری كوردستان به‌و مێژووه سه‌روه‌ریه‌یی كه هه‌یه‌تی و به‌و هێز و تێكۆشانه‌ی كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئه‌وا به‌ئاسووده‌ی ده‌توانێت به‌ڵێنی به‌رده‌وامی دان به خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هید شوكری و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان بدات.
هه‌ڤاڵ شوكری وه‌كو قازی له چوارچرا شه‌هید بوو به‌ده‌ستی داگیركه‌ر و خۆفرۆش و خائینان، هه‌ڤاڵ شوكریش وه‌ك قازی مه‌حمه‌د، گه‌لی كورد و ئازادیخوازان سه‌ریان پێ بڵنده و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه له ئاسمانی شۆڕشگێڕاندا ده‌مێنیته‌وه. هه‌ڤاڵ شوكری ٦٤ ساڵ ته‌مه‌ن و ٤٣ ساڵ خه‌بات و تیكۆشان و شۆڕش، واتا هه‌ڤاڵ شوكری ته‌نها بۆ ئازادی وڵات و شۆڕشی كوردستان و ئازادی ژیا، بۆیه‌ش شه‌هید شوكری خاوه‌ن ماڵ و خانوو و خێزان و سه‌رمایه‌یی نه‌بوو، ٤٣ ساڵ ته‌نها سه‌رمایه‌یی بۆ خێزانه گه‌وره‌كه‌ی كه وڵاته كۆكرده‌وه‌و ژیانیشی پێشكه‌شی شۆڕشی كوردستان كرد.
ژ.ت