'٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی مرۆڤایەتیە'

"٤ی نیسان، رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆیە، رۆژی لەدایکبوونی مرۆڤایەتی و هەموو ژنانە. لەم رۆژەدا گەلی کورد لە خەوی قوڵ هەستا و رووی لە سەرهەڵدان و تێکۆشان کرد."

زەینەب گەریلای یەژەستار، بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە هەستەکانی دەربڕی و وتی، "بۆ ئێمە رۆژی ٤ی نیسان بە واتای ژیانەوەی کورد دێت. لەبەرئەوەی ئەگەر رێبەر ئاپۆ نەهاتایا سەر زەوی، ئەم تێکۆشانە دەستیپێنەدەکرد و گەلی کورد ژێردەستە دەبوو. ئەم تێکۆشانە کە رێبەر ئاپۆ بەڕێوەی دەبات بۆ هەموو ژنان و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەم رۆژە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، هەرچەند باسی ئەم رۆژە بکەین، هەر کەمە، بە تەنها بە تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ دەتوانین باسی بکەین و پێشوازی لەم رۆژە بکەین. ئیدی دروشمی ئێمە بە تەنها هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو ئازادی رێبەر ئاپۆیە."

زەینەب گەریلای یەژاستار باسی کاریگەری رێبەر ئاپۆ لەسەر هەموو ژنان کرد و وتی، "لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ هەموو ژنان هەنگاوێک بوو، لەبەرئەوەی رێبەر ئاپۆ نەبوایە ژنان هەر بە کۆیلەیی دەمانەوە و هەموو کاتێک وەک نەبوو حسابیان بۆ دەکرا. ئەوەی کە وایکرد ژنان لەمرۆدا لەسەر پپێ بمێننەوە رێبەر ئاپۆیە، تێکۆشانەکەی بۆ ژنانی کورد بە تەنها نییە، تێکۆشانی بۆ هەموو ژنان. ئیدی ژنان دەزانن کە هێزیان هەیە کە دەتوانن بە تەنها کار بکەین."

زەینەب گەریلای یەژاستار باسی پێشوازیکردنی ٤ی نیسانی کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ئێمە رۆژی ٤ی نیسان لە چیا ئازادەکان پێشوازی دەکەین. لەم ساڵەدا ئێمە ئازادی رێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین، ئەم ساڵ دەبێتە کۆتایین ساڵ کە رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالیە و بە ئازادی رێبەر ئاپۆ گەلی کوردیش ئازاد دەبێت."

ف.ق