ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە چالاکی بەهێز دەستیان بە ٤٠ەمین ساڵی تێکۆشان کردووە. لە چالاکی هێزەکانماندا؛ ٦ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر برینداربوون. هەروەها سیستمێکی کامێرای حەراری چاودێری تێکشکێنرا و گورز لە چەندین سەنگەر و کەلوپەلی سەربازی وەشێنرا".
سەبارەت بە چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییانە راگەیەندران:
"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٤ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠ بە تاکتیکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٤ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٩:٣٠ بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٤ی ئاب کاتژمێر ١٥:٣٠ بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١٥ی ئاب کاتژمێر ٠١:٣٠ بە چەکی قورس لە دوو لاوە لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درا و داگیرکەرێک سزادرا.
١٥ی ئاب، کاتژمێر ٠٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس سەنگەرەکانی داگیرکەران، کە کەلوپەلی سەربازی ئەوانی تێدا بوو، کرانە ئامانج. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجام درا.
١٥ی ئاب کاتژمێر ٠٢:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
١٥ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٠٠، کاتێک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کۆببوونەوە، بە چەکی قورس لێیاندرا و ٢ داگیرکەر سزا دران.
١٥ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار بوو. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
١٥ی ئاب، کاتژمێر ٠٦:٠٥، ١٣:٥٥، ١٤:١٠ و ١٨:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێنرا.
١٥ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢٢:٣٠، هێزەکانمان ٧ جار لە ھەلیکۆپتەرێک ھاتنەدەست، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دەسووڕایەوە.
١٦ی ئاب کاتژمێر ٠٢:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک برینداربوو. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
١٦ی ئاب، کاتژمێر ٠٢:١٠، ٠٢:٣٠ و ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس و بە شێوەیەکی ھەماھەنگ لە دوو قۆڵەوە سەنگەرەکانی داگیرکەران کرانە ئامانج و گورز لە دوو سەنگەر وەشێنرا.
١٦ی ئاب کاتژمێر ٠٣:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.
ھەرێمی زاپ:
١٤ی ئاب کاتژمێر ١٩:٣٠ سیستمێکی کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، کرایە ئامانج و تێکشکێنرا.
١٦ی ئاب کاتژمێر ٧:٠٠، بە چەکی قورس حەفارەیەک کە ھەوڵی دەدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بڕوخێنێت کرایە ئامانج. دوای چالاکییەکە کارکردنی حەفارەکە ڕاگیرا.
ھەرێمی خواکورک:
١٤ی ئاب کاتژمێر ١٦:٠٧، لە گۆڕەپانی شاخی شەھید دەروێش، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج. ئە چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
١٤ی ئاب، بە فڕۆکەی شەڕ، سێ جار گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٤ جاریش گۆڕەپانی سنینی خواکورک، گۆڕەپانەکانی کۆمات و کەندەکۆڵ؛ بە گشتی ٧ جار، بۆردومان کران.
هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.
ژ.ن