بەهێز حوسێن: تورکیا هەر کوردێک بێت دەیکوژێت
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژنامەوانان، هەڵوێستی ڕۆژنامەوانانی لێکەوتەوە و لەوبارەیەوە ڕاگەیاندنکار بەهێز حوسێن ڕایگەیاند: "تورکیا هەموو کوردێک دەکاتە ئامانج."
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژنامەوانان، هەڵوێستی ڕۆژنامەوانانی لێکەوتەوە و لەوبارەیەوە ڕاگەیاندنکار بەهێز حوسێن ڕایگەیاند: "تورکیا هەموو کوردێک دەکاتە ئامانج."
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی ڕۆژنامەوانانی سەر بە کۆمپانیای چەتری لە سنوری سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرد بە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو ڕۆژنامەوان شەهید بوون و شەشی دیکەش برینداربوو. لە دژی ئەو هێرشەدا ڕۆژنامەوان و ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەنەکە بەهێز حوسێن لە سەر ماڵپەڕی میدیا دیجتاڵی خۆی ڕاگەیاند: "بەداخەوە، پێویستە ڕۆژنامەوان لە جەنگیشدا بپارێزرێت، بەڵام تورکیا هەر کوردبێت دەیکوژێت ئیتر ڕۆژنامەوان بێت یان گوند نشین، لە شاخ بێت یان لە شار."