ڕاگەیاندنی شەنگال: شەڕی حەقیقەت بەبێ باج دان بەڕێوەناچێت

ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلۆی شەرمەزار کرد و گوتی: "لە دڕندەیی دووژمنەوە تێدەگەین ڕۆژانی ئازادی چەند نزیکە".

ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال دەربارەی بە ئامانجگرتن و شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووس هاوڕێ عەزیز کۆیلوئۆغلۆی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی عەزیز کۆیلوئۆغلۆ کرا و گوترا: "وەک ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال بەڵێن دەدەین کە ببین بە شوێنکەوتەی باشی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد. لە شنگالەوە تا تیشرین، لە ڕانیە تا زاپ، بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕێین، بەدوای ئازادیدا دەگەڕێین و شوێنکەوتەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد دەبین".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە یەکێک لە پێشەنگە دێرینەکانی ڕاگەیاندنی ئازاد، هاوڕێ، مامۆستا عەزیز کۆیلوئۆغلۆ لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا لە ڕانیە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، گوترا: "لە دوای شەهیدبوونی هاوڕێیانمان موراد میرزا، گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، نازم داشتان و جیهان بیلگین، شەهیدبوونی هاوڕێ عەزیز بێگومان زۆر بە ئازارە وسەختە، بەڵام لە هەمانکاتدا هێزی بڵنکردنەوەی شەڕی ئازاد و حەقیقەتە".

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێ عەزیز وەک یەکێک لە دەروێشانی حەقیقەت ٣٠ ساڵی بە ڕەنج، فیداکاری، باوەڕی، تێکۆشانێکی بێ سنووری بەڕێوەبرد. لە خوێندکاری ئاپێ موسا و غوربەتلی ئەرسۆزانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو مامۆستایەتی حەقیقەت لە هەموو جێیەک دەڕۆیشت، لە زەمەن و فەزایەکی بێ سنووردا خۆی تێکەڵی چەمکی حەقیقەت کرد، جوانی شەڕی ئازادی و حەقیقەتی لە چیاکانی کوردستاندا بینی، کۆمەڵکووژی، تاڵان و دڕندەی لەسەر وڵاتەکەی بینی، هەر بۆیە زمانەکەی، قەڵەمەکەی، فکری بەهێز و ڕوون بوون.

لە کۆتاییشدا ڕایگەیاند، بە شەهیدبوونی هەڤاڵ عەزیز جارێکی تر بینیمان چ بارگرانییەک لەسەر پشتی ڕاگەیاندنی ئازادە، جارێکی تر درکمان بەوە کرد کە شەڕی حەقیقەت بەبێ قوربانییدان بەڕێوە ناچێت، جارێکی تر بینیمان دوژمنمان چەندە دڕندەیە، چەندە دوژمنی حەقیقەت هەیە، هێز و باوەڕی ڕۆسیدا، موراد، گوڵستان، هێرۆ، نازم، جیهان، عەزیزەکان ئیتر لەگەڵ چیا بڵندەکان، بە دەریای قووڵی حەقیقەت، لەگەڵ گەل و وڵاتدا بووە بە یەک، لە دڕندەیی دووژمن تێدەگەین و دەزانین ڕۆژانی ئازادی چەندە نزیکە، وەک ڕاگەیاندنی ئازادی شنگال بەڵێن دەدەین کە خوێندکاری باشی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بین، لە شنگالەوە تا تیشرین، لە ڕانیە تا زاپ، شوێن حەقیقەت دەڕۆین، بەدوای ئازادیدا دەڕۆین و شوێن پێی شەهیدانی ئازادی بەرنادەین".