بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کەمال پیر ١٧ چالاکی ئەنجامدران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی یەک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە کەمال پیر ١٧ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە حەفارەیەک و ١٠ سەنگەر وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لە ٤١ەمین ساڵیادی سەهیدبوونی هاوڕێ کەمال پیردا کە یەک لە یەکەمین هەڤاڵەکانی رێبەر ئاپۆ و یەک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی ئاپۆیی و یەکەمین فەرماندەی سوپای گەریلامان بوو، کە لەهەمان کاتدا شێوەی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکەی دیاریکرد، بە رێز و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە.

هێزەکانمان بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ کەمال پیرەوە ١٠ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە حەفارەیەک و ١٠ سەنگەر وەشێندران.

هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٥٠ و ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەر سزادران. ئەم چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە چەکی قورس و لە دوو قۆڵەوە لە حەفارەیەک درا و ئەو حەفارەیە وەستێنرا.

٧ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٩:٤٥ و ٢١:٣٠ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە لایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کرا. کاتێک هەلیکۆپتەرەکان ویستیان سەربازانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن، بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرەکان درا.

لە ٧ی ئەیلولدا کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٥، ٠٩:٣٠، ١٠:٠٠، ١٣:٤٥، ١٤:٠٥، ١٤:٥٠، ٢١:٠٠ و ٢٣:٥٩ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە ٨ سەنگەر وەشێندرا. ئەو چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هەرێمی مەتینا؛

٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ هێزەکانمان خۆیان بەردایە ناو داگیرکەران و چالاکیان کرد. هێزەکانمان لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەریان سزادا.

هەرێمی خواکورک؛

٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە شاخی شەهید ئاخین بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٧ی ئەیلولدا گۆڕەپانی گۆلکای مەتینا ٤ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

درۆکانی دەوڵەتی تورک

وەزارەتی بەرگریی نەتەوەیی کۆماری تورکیا کە گۆڕدراوە بۆ وەزارەتی درۆ، لە بارەی شەهیدبوونی هاوڕێیەکمان دیسان هەواڵی درۆی بڵاوکردووەتەوە. هاوڕێمان شەڕزان ماوا (فەرید یوکسەل) لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە ئەنجامی هێرشێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی شەهیدبوو. شەهیدبوونی هاوڕێمان شەڕزان و هەموو زانیارییەکان لەوبارەوە لە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاوکرایەوە. لە ١٠ی تەمووزدا راگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورک زانیاریەکان لەبارەی شەهیدبوونی هاوڕێمان شەڕزانی هەڵگەڕاندەوە و چەواشەکاری کرد. لە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا وەزارەتی بەرگری نەتەوەیی تورکیا شەهیدبوونی هاوڕێمان شەڕزانی وەک ئەوەی تازە روویدابێت بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەک لە بەرپرسانی زاگرۆسە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئێمە رایبگەیەنین؛ سوپای تورک لەبەر ئەوەی بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بووەتە هۆی شەهیدبوونی هاوڕێمان شەڕزان، ئەو سوپایە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا و لێهاتوویی تاکتیکی بەرز، چەقیوە و گەیشتووەتە بنبەست و لە رێگەی بەکارهێنانی زۆری تەکنەلۆژیاوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، کاتێک بەوانەش ناتوناێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، درۆ دەکات و ئەوەش دەریدەخات لە چ دۆخێکی دەستەوەستانی و بێچارەییدایە. هەموو ئەوانەی لەو بوارەدا رایدەگەیەنن درۆیە و بە بەڵگەوە پێشتر بۆ رای گشتی ئاشکرا کراون.

هاوڕێمان شەڕزان فیدایی و شەڕڤانێکی ئاپۆیی بوو کە بە دڵ و گیان بڕوای بە رێبازی ئازادی گەلەکەی بوو. وەک ئەوەی راگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورک رایدەگەیەنێت، ئەو بەرپرسیاری زاگرۆس نەبوو. بەڵام دەبێت بزانرێت کە شەڕڤانێکی گیانبازی ئاپۆیی خاوەن بڕوایەکی گەورە، زانابوونی بیردۆزی، پێداگرییەکی بەرز، زیرەکی تاکتیکی، هێزی بەئەنجامگەیاندنی و بەکردەوەکردن و داهێنەر بوو. هەر شەڕڤانێکی جەنگاوەری ئاپۆیی دەزانێت کاتێک پێویست بکات وەک شەڕڤانێک و کاتێکیش پێویست بێت وەک ژەنەڕاڵێک شەڕ دەکات. هاوڕێمان شەڕزان شەڕڤان و قارەمانێکە کە ئازایەتیەوە شەڕی کرد و جێی خۆی لەناو دڵی گەلەکەماندا کردەوە. گەلەکەمان، رای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندنی ئازاد ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ زانینی راستی، بڕوا بە درۆکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک نەکەن".

هـ . ب