'بە بڵێسەی ئاگری نەورۆز دڵی داگیرکەران دەسووتێنین'

لە چیاکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەواتا نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئاگری کاوەی ئاسنگەر لە چیا سەرکەشەکاندا بلێسە دەسێنێت و ئەم ئاگرە دڵی فاشیزم دەسووتێنێت. گەریلاکانی یەژاستار پەیامیان بۆ نەورۆزدا.

گەریلاکانی یەژاستار لە چیاکانی کوردستان نەورۆزیان پیرۆزکرد،پەیامی نەرورۆزییان دا.

گەریلا ئیزنار یەڵمز جەژنی نەورۆزی کە لەنێو عەرەبەکاندا وەک ڕۆژی دایک بەناوکراوە پیرۆزکرد  وتی: " سەرەتا جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی دایکان، شەهیدانی شۆڕش و هەموو هەڤاڵان کە لە مەیدانەکانی تێکۆشاندا خەبات دەکەن پیرۆز دەکەم."

گەریلا یەڵماز تیشکی خستەسەر واتای نەورۆز کە لە جیهاندا پیرۆز دەکرێت و وتی: "  ئێمە ئیستاکە لە چیا ئازادەکاندا جەژنی نەورۆز پیرۆزدەکەین و بەم جۆشوو خرۆشەوە دەژین. چی دەبێت با ببێت ئێمە بەڕۆحی کاوەکان و مەزڵوومەکان لە هەر شوێنێک ئاگری نەورۆز ڕۆشن دەکەین و هیچ شتێک ناتوانێت ئاستەنگی بۆ ئاگری نەرۆز درووست بکات، نە دوژمن و نە تەواوی هاوکارانی دەوڵەتی تورک ناتوانن ئاگری نەورۆز دامرکێنن."

گەریلا یەڵماز داوای لە تەواوی ژنان و بەتایبەتی ژنانی عەرەب کرد  و وتی: "  من وەک گەریلایەکی عەرەب  داوا لە تەواوی ژنان و بەتایبەتی ژنانی عەرەب دەکەم بێنە ناو ڕیزەکانی پەکەکە، ئێمە پێکەوە یەکێتی ئاوا بکەین. ئەوەی کە دەیهەوێت جەوهەری خۆی بناسێت و بگەیەت بە ڕاستی با خۆی بگەێنێتە ناو ڕیزەکانی ئازادی و ڕاستی دوژمنی بۆ دەر دەکەوێت. هەر کچێکی کورد و عەرەب لەسەر ئەم چیاوە وەک ئاگرێکی بەتین دەبیت ، ئێمە بەم بڵێسەی ئاگرە دڵی هەموو داگیرکەران بسووتێنین."

' ئاگری کاوەی سەردەم گەورەتر و گەشتر بوویە'

هاڤێن ئارژین گەریلای یەژاستار لە دەستپێکی قسەکانی خۆیدا باسی لە جەژنی نەورۆز کرد و وتی : " بە بۆنەی ٢١ی ئادار ئێمە ویڕای هەڤالانی خۆمان لە چیا ئازادەکان ئاگری نەورزۆ گەشتر دەکین. نەورۆزی ٢٠٢١ بە ڕۆحی بەرخۆدانی گارێ پیرۆز دەکرێت، ئێمە سەرەتا لە شەخسی فەرماندەی قارەمان هەڤال شۆرش بەیتووشەباپ  و هەڤاڵەکانی کە بە بەرخۆدانی خۆیان سەرکەوتنی گارێ-یان مسۆگەر کرد پیرۆز دەکەین. بەم ڕۆحە کەوتینە ساڵی نوێ، بۆ ئێمە خۆی گەیاندووەتە سەرکەوتن. ئەو ڕۆژە ڕۆژی ئازادی و سەرکەوتنە. ئەوەی کە ڕۆحی دابەم رۆژە و ئەم رۆژەی جارێکی تر ژیانەوە بێگوومان ڕێبەر ئاپۆیە. هەربۆیە سەرەتا نەورۆز لەڕێبەر ئاپۆ پیرۆزدەکەین."

گەریلا ئارژین بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی دا و وتی:  ئێمە لەوباوەڕەداین کە لە داهاتوودا نەورۆز لەگەل ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. ئێمە بەلێن دەدەین کە تۆڵەی هەڤاڵانی خۆمان بکەینەوە و دەلێین کە ڕەنجی ئەو هەڤالانی ئێمە لەسەرعەرد نامێنێتەوە. ئەو ئاگرەی کە بە بەرخۆدانی مەزڵووم دۆغان گەش بوو ئێمە ئەو ئاگرە گەشتر بکەینەوە. ئەوە ئێمە بگەێنێتە سەرکەوتن. بژی ڕێبەر ئاپۆ، بەژی بەرخۆدانی مەزڵوومەکان."

' بە بەلێنی گەورە  ئێمە سەربکەوین'

گەریلای یەژا ستار سەرهەلدان جان ڕۆژی ٢١ی ئاداری پیرۆزکرد و هەستی خۆی دەربارەی نەورۆزی کوردەواری بەم شێوەیە هێنایەسەر زمان: "  پیرۆزکردنی نەورۆز لەسەر چیا سەرکەشەکاندا بۆ ئێمە شکۆیەکی گەورەیە. بەتایبەتی هاتنی بەهارێکی نوی و دەستپێکردنی ژیانێکی نوی من ئەم رۆژە لە هەموو هەڤالانی خۆم پیرۆز دەکەم."

گەریلا جان تێکۆشانی دایکانی بەرز نرخاند و وتی: " تێکۆشانێک کە بە پیشەنگایەتی ژنان دەکرێت جێگەی سەربەرزییە. ئەم رۆژە لە تەواوی ژنان پیرۆز دەکەم و ئێمە دەلێین کە پێکەوە تێکۆشانمان بەرزبکەینەوە و بیگەێنینە لووتکە. ئەم ڕۆژە رۆژی دایکە، بە تایبەتی ئەو دایکانەی کە لە مەیدانی تێکۆشان و بەرخۆدان دان."

گەریلای یەژا ستار سەرهەڵدان جان لە کۆتایی قسەکانیدا  دووبارە بەلێنی دا و وتی : " بە ڕۆحی بەرخۆدانی گارێ ئێمە بگەیینە سەرکەوتن و لەگەل رێبەر ئاپۆدا بە ئازادی بژین. ئێمە بەڵێن دەدەین کە بە هێزێکی پۆڵایینەوە درێژەدەری رێگەی  شەهیدان بین. "

ک-ش