بە بڕیارێك نەورۆزی كەركوك دەكرێتە سێ كاتژمێر

پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك راكان جبوری تەنیا سێ كاتژمێر مۆڵەتی بەكورد دەدات كە ئاگری نەورۆز بكەنەوە و ئاهەنگ بگێڕن و هاوكاتیش چەند مەرجێك بۆ بەرێوەچوونی ئاهەنگەكە دیار دەكات.

بەپێ نووسراوێك كە بۆ نوسینگەی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی لەپەرلەمانی عێراق نێدراوە؛ راكان جبوری رایگەیاندووە؛ رۆژی بیست مانگ لەكاتژمێر چوار بۆ حەوتی سەلەئێوارە مۆڵەت دەدەن بۆ گێڕانی ئاهەنگی نەورۆز، بەڵام لەژێر چاودێری هێزە ئەمنیەكان. هاوكات پارێزگار ئەوەشی راگەیاندووە كە؛ بەهیچ شێوەیەك رێگە بەوتنەوەی دروشمی نەتەوەیی نادرێت كە برایەتی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان تێكبدات.

جێگای ئاماژەیە، ئەم بڕیارەی پارێزگاری كەركوك، هاوشێوەی ئەو بڕیارانەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسەر پیرۆزباییەكانی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لەچەند رۆژی رابردوودا دەریكردوون.

ف.ق