بە چەکە قەدەغەکراوەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سیدا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سیدا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان.
لە ڕاگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەدا هاتووە:
"هێرشی سوپای تورک بە چەکە قەدەغەکراوەکان؛
لە ١٥ی نیسان دا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە ناوچەی سیدا جارێک بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ و ١٧ی نیسان دا، سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، هەروەها لە دۆڵی لۆلان لە خواکورک و ناوچەکانی چەمچۆ و سیدا ۱۷ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ٥٣ جار بە تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
ژ.ت