بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ژنانی ئیدیر ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد

ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی- ئیدیر یەکەمین ئاگری نەورۆزیان لە شارۆچکەی ئۆزگور هەڵکرد

ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی- ئیدیر یەکەمین ئاگری نەورۆزیان لە شارۆچکەی ئۆزگور هەڵکرد ژنان و منداڵان بە جۆش و خرۆشەوە گرنگییەکی زۆریان نیشان دا. ئەندامانی تەژەئا و ژنانی گەڕەک بە مەشخەڵەوە هاتنە مەیدانەکە و بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" هەست و خۆشی خۆیان دەربڕی.

هەروەها نەژلە کووم، محەمەد نوری گونەش، کاندیدەکانی هاوشارەوانی و پەرلەمانتار یڵماز هوون بەشدارییان لە ئاهەنگەکە کرد. کاندیدەکان لەوێ قسەیان کرد و تیشکیان خستە سەر کێشەکانی گەڕەک، منداڵان، ژنان و گەنجان.هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد، لە پاش ٣١ی ئادار ڕێگەی چارەسەیی بۆ کێشەکان دەبیننەوە و ڕایانگەیاند: "شارەوانی دەبێتە شارەوانی گەل."