بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چوار بنکەی داگیرکەران لە برادۆست بۆردومان کران
بنکەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی بەرمیزە، ناوڕووبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
بنکەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی بەرمیزە، ناوڕووبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆژنیوز، چوار بنکەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی بەرمیزە، ناوڕووبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست لە باشووری کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کراون.
ھاوکات بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، دوای بۆردومانەکە، دەنگی تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەرى بنکە سەربازییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بیستراوە و بەشێک لە بنکەکانیش ئاگریان گرتووە.
تا ئێستا ھیچ ھێز و لایەنێک بەرپرسیاری ئەو ھێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ژ.ن