بۆ فەرماندەی هەرێمی ئامەد ئاخین موش، مەولود بەڕێوەچوو

بۆ ئەندامی دەستەی فەرمانداریی هەپەگە و یەژاستار و فەرماندەی هەرێمی ئامەد، ئاخین موش کە بەهۆی بۆردومانەوە لە لجێ شەهید بوو، مەراسیمی مەولود بەڕێوەچوو.

بۆ ئەندامی دەستەی فەرمانداریی هەپەگە و یەژاستار و فەرماندەی هەرێمی ئامەد، ئاخین موش (هولیا دەمیرەر) کە لە گوندی دەرەقۆلی لجێ بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بوو، لە گوندی هۆشگەلدی لە کۆپی مەراسیمی مەولود بەڕێوەچوو. (MEBYA-DER) و تەژەئا و مەجلیسی دایکانی ئاشتی و دەبەپە و هەدەپە و پارتی چەپی سەوز، بەڕێوەبەر و پەرلەمانتارانی شارەکە بەشداری مەراسیمەکە بوون.

پاش خوێندنەوەی مەولود، بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو، پاشان درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

مەولودەکە بە پێدانی خواردن و دوعاکردن کۆتایی هات.