بۆ گەمارۆدانی گەریلا پەدەکە سێ بارەگای نوێی سەربازی دروست دەکات

پەدەکە لە مانگی ٦ ئەمساڵەوە بۆ گەمارۆدانی گەریلا کەوتۆتە جموو جۆڵ، ٣ بارەگای سەربازی نوێ لەناوچەکە دروست کرد، لە هەمان کاتدا دەستی کردوە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازی.

ئاژانسی ڕۆژ نویس لە سەر جمووجۆڵە سەربازیەکانی پەدەکە بۆ گەمارۆدانی گەریلا لە ناوچەی مەتینا دیمەنێکی بڵاوکردەوە، بە گوێرە ئەو دیمەنە  لە گوندی ئەلکشکێ پەدەکە دەستی کردوە بە دروستکردنی ڕێگای نوێ سەربازی بەمەبستی ئاسنکاری بۆ جموو جۆڵی سەربازی  دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر.

هاوکات چەکدارانی پەدەکە لە گوندەکانی کانی ماسی ٣ بارەگای نوێ سەربازیان دروستکردوە. بە گوێرەی زانیارەیەکان بارەگایەکیان لە گوندی ئەلکشکێ-ی  بارەگای دووم لە ناوچەیەکی نێوان گوندی قومریە و ئەدنی-ە بارەگای سێەمیش لە سێ گۆشەی گوندی بناڤ دروستکراوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاری تورکیا لە بۆ سەر ناوچەی مەتنیا لە ٥- حوزەیران، پەدەکە-ش دەستی بە جموو جۆلی سەربازیکردوە هێزی تایبەتی سەر بە زیرەڤانی لە ناوچەکە بە جێدەکات بۆ هاوکاری تورکیا.

ڕ.ح