"بە ڕۆحی نەورۆز بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین"
گەریلاکان ڕایانگەیاند، چەمک و دیدی جینۆسایدکاربوونی دەوڵەتی تورک ناسراوە و گەلیش بەو پێیە بەرخۆدانی دەکات و راشیانگەیاند: "ئێمە بە ڕۆحی نەورۆز لەو شەڕدا سەردەکەوین".
گەریلاکان ڕایانگەیاند، چەمک و دیدی جینۆسایدکاربوونی دەوڵەتی تورک ناسراوە و گەلیش بەو پێیە بەرخۆدانی دەکات و راشیانگەیاند: "ئێمە بە ڕۆحی نەورۆز لەو شەڕدا سەردەکەوین".
گەریلاکانی هەپەگە سەرحەد گراڤی و باز مێردین و جەسور رۆبۆسکی لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
سەرحەد گراڤی وتی: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی شۆڕش و گەلەکەمان و هەڤاڵانی ناو سەنگەرەکان و بەتایبەتی ئەوانەی لە زیندانەکاندا بەرگری دەکەن پیرۆز دەکەم. ئێمەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین. ئەو بەرخۆدانە، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕوویدا ڕێگایەکی دروست بوو بۆ ئێمە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبین. چەمک و دیدی پاکتاوکاربوون و جینۆسادیکاربوونی دوژمنی داگیرکەر ناسراوە و گەلەکەمان ئێستا ئاگاداری هەموو شتێکن و لە هەموو ناوچەیەکدا بەرهەڵستی و بەرەنگاری دەکەن. ئێمە بە ڕۆحی نەورۆز لەم شەڕەدا سەردەکەوین. بەتایبەتی بانگەوازی ئێمە بۆ ژنان و گەنجان ئەوەیە، بۆ ئەوەی دوژمن تێکبشکێنن و ئازادی بەدەست بهێنن، با تێکۆشان زیاتر بکەن و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببن.
باز مێردین وتی: ڕێبەری ئاپۆ ٤٩ ساڵ لەمەوپێش لە ڕۆژی نەورۆزدا بەبیرۆکەیەکی نوێ، بزووتنەوەیەکی نوێی پێکهێنا و گەیشتە ئەمڕۆ. نەورۆز هەمیشە ئامرازی و هۆکاری هەنگاو و هەڵمەتی نوێ بووە و لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵایەتیبوون بەهێز دەکات. نەورۆز بە واتای دووبارە بونیاتنانەوەی خودە بە دەوری ئاگری نەورۆزدا.نەورۆزی ئەمساڵ ٥٠هەمین ساڵی تەڤگەرەکەمانە. ٥٠هەمین ساڵی سەرکەوتنە بۆ ئێمە. دروشمی بزووتنەوەکەمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیی کوردستانە. لە ماوەی ٥٠ ساڵدا گەلی کورد خەباتێکی گەورەیان کردووە و قوربانیی زۆر گەورەیان داوە. ٥٠هەمین ساڵ ئێستا دەبێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کە ساڵی ئازادیی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئامانجەکەمان سەردەکەوێت. لەسەر ئەم بنەمایە نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین.
جەسور رۆبۆسکی وتی: ئێمە بە ڕۆحی نەورۆز شەڕ دەکەین، بەم ڕۆحەوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەبەزێنین. ئەگەر گەلەکەمان بە چڕی و بە بەهێزی بەشدار بن، ئەوا گەل و گەریلاکان پێکەوە کۆتایی بە داگیرکارییەکان دەهێنن. نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵان لە زیندانەکان و گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین. ئێمە باوەڕمانوایە، کە گەلەکەمان بە توندی بەشدار دەبێت و پەیامێکی بەهێز بۆ دوژمن دەنێرێت. بەم شێوەیە نەورۆز دەکەینە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان.
ژ.ت