بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز لە شرنەخ پیرۆز دەکرێت

لە شرنەخ هەزاران کەس لە گۆڕەپانی نەورۆزدا کۆبوونەتەوە و سڵاو لە بەرخودانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن.

یەکێک لەو ناوچانە، کە نەورۆز بە شێوەیەکی شکۆمەندانە تیایدا پیرۆز دەکرێت شرنەخە. لە شرنەخ هەزاران کەس بە جلوبەرگی کورد و نەتەوەیی و ناوچەیی خۆیانەوە لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبوونەتەوە و نەورۆز پیرۆز دەکەن.

گۆشەگیری بابەتی سەرەکیی گەلە

پلاتفۆرم لە گۆڕەپانەکەدا بە ئاڵاکانی هەدەپە، رەنگی سەوز و سور و زەرد رازێنراوەتەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسراوە "ئێمە بە ئاگری نەورۆز بەرەنگاری دەکەین و سەردەکەوین" و "نەورۆز پیرۆز بێت" هەڵواسراوە.

جەماوەری گەل بە دەم گۆرانی و سرودەوە گۆڤەند و شایی دەگێڕن و نەورۆز پیرۆز دەکەن.

رۆژەڤی سەرەکیی گەل گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بەرخودانی زیندانیان و سکاڵای داخستنی دژ بە هەدەپە یە. شرنەخییەکان سڵاویان لە بەرخودانی زیندانیان کرد و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە بەردەوامی دەڵێنەوە.

ژ.ت