بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز لە سنە و ورمێ پیرۆزکرا
سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و رێگرییەکانی ڕژێمی ئێران هاوڵاتیانی شارەکانی سنە و ورمێ لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆبوونەوە و بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد و لەبەردەم ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و شاییان گێڕا.
سەرەڕای هەموو ئاستەنگی و رێگرییەکانی ڕژێمی ئێران هاوڵاتیانی شارەکانی سنە و ورمێ لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز کۆبوونەوە و بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد و لەبەردەم ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و شاییان گێڕا.
پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز هەموو ساڵێک سەرەڕای ئاستەنگی و ڕێگرییەکانی ڕژێمی ئێران لەلایەن گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە شێوەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت، چونکا گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان واز لە کولتورەکەیان ناهێنن و ئاهەنگی نەورۆز ساز دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا هاوڵاتیانی شارەکانی سنە و ورمێیش ئاستەنگ و ڕێگرییەکانیان نەناسی و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ئێوارەی دوێنێ هاووڵاتییانی شارەکانی ورمێ و سنە لە گۆڕەپانەکانی خۆیان کۆبوونەوە و بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز، نەورۆزیان پیرۆز کرد.
سەرەڕای کەش و هەوای ساردی ناوچەکە، بەشداربووان تا درەنگانی شەو لە دەوری ئاگرەکان مانەوە و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شایی پیرۆزباییان گێڕا.
ژ.ت