'بە جۆش و خرۆشی تەقاندنی یەکەم فیشەکەوە سەردەکەوین'

لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ چی روویدا؟ لە کوردستان چی گۆڕی؟ گەنجانی کورد بۆچی روویان کردووەتە چیا؟ گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە وەڵامی هەموو ئەمانە دەدەنەوە.

یەک لە دژوارترین شەڕەکانی مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی ٢١دا بەڕێوەدەچێت. لە وەها دۆخێکدا گەریلاکانی یەژا ستار بارین باتمان، هێڤی ئۆزاڵپ و گەریلای هەپەگە میکایل چەکدار قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'ئامانجی هێزە فاشیستەکان نایاتەدی'

گەریلای یەژاستار بارین باتمان وتی: "هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەریلاکانی کوردستان و گەلانی بندەست هێمایەکە بۆ سەرلەنوێ ژیانەوە، سازبوونی ناسنامەیەکی نوێیە و وەستانەوەیە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی فاشیست. لەو کاتەشەوە دەبینرێت کە هیج هێزێک ناتوانێت خۆی لەبەردەم ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد بوەستنەوە. ١٥ی ئاب بانگەوازێک بوو بۆ ئازادی و گەنجانی کورد کە بڕوایان بەو بانگەوازە هێنا لە هەموو سەردەمێکدا روویان کردە چیا ئازادەکان. ئێمەش وەک گەریلاکانی کوردستان بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری ئەو میراتە بین کە هەڤاڵ عەگید بەجێی هێشتووە".

باسی لەوەشکرد، "دەوڵەتی تورک دەڵێت 'کۆتاییمان بە گەریلا هێناوە' و شەڕی دەرونی بەڕێوەدەبات، درێژە بە سیاسەتی چەپەڵ دەدات، بەڵام لە راستیدا خۆیشی بڕوا بە قسەکانی خۆی ناکات، لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ سەرباری هێرشەکانی دوژمن گەریلا بە ئیرادەیەکی پۆڵایین دەجەنگێت. بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ و بە گیانی ١٥ی ئاب، باوەڕمان بەوە هەیە کە سەردەکەوین ئامانجی هێزە فاشیستەکان نایاتەدی".

'رۆحێکی هەموو کات زیندووە'

گەریلای هەپەگە میکایل چەکدار وتی، "١٥ ئاب یەکەم دەنگی پێی شۆڕش لە کوردستان بوو"، "لە وڵاتێک کە ترس و مەرگ زاڵ بوو، ١٥ی ئاب نیشانەی ژیانەوە و سەرلەنوێ لەدایکبوونەوە بوو. ترسێکی گەورەی خستە ناو دڵی دوژمن و لەسایەی ئەو هەڵمەتەوە توانیمان بگەینە ئەم سەردەمە. وەک چۆن ئاو بە جوڵە لەناو ناچێت، دەگاتە چەمێکیتر و پێکەوە گەورە دەبن، بزوتنەوەی گەریلاش بەم جۆرە گەورەبوو. هەرچەندە دوژمن لە سەرەتاوە هەوڵیدا گەریلا لەناو ببات، بەڵام گەریلا وەک رووبارێکە تا زیاتر دەخرۆشێت و رێدەکات، گەورەتر دەبێت. یەک کەسیش بمێنێتەوە ئەو ئایدۆلۆژیا و رۆحە بەردەوام دەبێت".

باسی لەوەشکرد: "سوپای تورک هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراوی لە دژی گەریلا و ژینگەی کوردستان بەکاردەهێنێت، سەرباری ئەوەش نەیتوانیوە ئیرادەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بشکێنێت. ئەو رۆحەمان لە هەڤاڵ عەگید، هەڤاڵ زیلان و هەڤاڵ بێریتان وەرگرتووە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئێمە دوژمن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کوردستان دەردەکەین. پەکەکە هیوای ژیانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەو بڕوایەداین کە لە کوردستان بە شێوەیەکی ئازادانە لەگەڵ رێبەرایەتیمان دەژین".

'ئێمە بە جۆش و خرۆشی یەکەم فیشەکەوە سەردەکەوین'

گەریلای یەژاستار هێڤی ئۆزاڵپ ئەوەی خستەڕوو کە بە جۆش و خرۆشی یەکەم فیشەکەوە کە بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید لە ١٥ی ئاپ تەقێنرا، لە چیاکانی کوردستاندا بەرخودان بەردەوامە. جەختیسی کردەوە کە بە رۆح و ورەیەی ١٥ی ئاب لە کوردستان خوڵقاندوویەتی، بزوتنەوەی ئازادی بەرەوپێش چوو، هاوکات وتی: "بە بۆنەی ١٥ی ئابەوە پیرۆزبایی لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش و هەڤاڵان لە سەنگەرەکانی شەڕ دەکەم".

'بەهەزاران هەڤاڵمان بە گیانی فیدایی عەگید دەجەنگن'

ئۆزالپ ئەوەی خستەڕوو کە "بە جۆش و خرۆشی یەکەم فیشەکەوە هەڤاڵانمان بەشداری شەڕ و ژیان دەکەن. بە گیانی بەرخودانی هەڤاڵ عەگید، هەڤاڵانمان لە بەرەکانی شەڕ خۆڕاگری دەکەن. بە هەزاران هەڤاڵمان بە گیانی فیدایی هەڤاڵ عەگید شەڕ دەکەن. بە گیانی بەرخودانی هەڤاڵ عەگید و هەڤاڵ زیلان ئەو رێپێوانە دەگاتە سەرکەوتن. لەبەر ئەوەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چیاکانی کوردستان پێویستی بەو رۆحە هەیە و شەڕ بەو رۆحە بەڕێوەدەچێت. تا کۆتا دڵۆپی خوێنمان بەم جۆرە تێدەکۆشین. بەو رۆحەوە سەردەکەوین. بژی ١٥ی ئاب".

هـ . ب