بە پۆستە ناردنی تەرمی ئاسلانی هەپەگەیی شەرمەزارکرا
بە پۆستە ناردنی تەرمی ماحسوم ئاسلان گەریلای هەپەگە بۆ خانەوادەکەی لە ئامەد شەرمەزارکرا.
بە پۆستە ناردنی تەرمی ماحسوم ئاسلان گەریلای هەپەگە بۆ خانەوادەکەی لە ئامەد شەرمەزارکرا.
لە شاری ئامەد بە پۆستە ناردنی تەرمی ماحسوم ئاسلان گەریلای هەپەگە بۆ خانەوادەکەی لەلایەن ئەندامانی مەبیا – دەرەوە شەرمەزارکرا.
ماحسوم ئاسلان گەریلای هەپەگە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە دەرسیم لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، تەرمی ئاسلان لەلایەن داواکاری کۆماری ئەرزینگانەوە بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەرخەنی بە پۆستە رەوانەکرا. مەبیا – دەریش هەوڵیدا لەم بارەیەوە راگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە، بەڵام پۆلیسی تورک رێگری کرد. بەڕێوەبەرانی دەبەپە و هەدەپەی ئامەد، بەڕێوەبەرانی مەد توهاد – فەد و توئای – دەر و چالاکوانانی تەژەئا بەشداریان لە گردبونەوەکە کرد.
پۆلیسی تورک دەوروبەری چالاکوانانی گەمارۆدا و وتیان کە رێگە نادەن راگەیەنراوەکە بخوێننەوە. بەو هۆیەوە چالاکوانان رێگریەکانی پۆلیسی بە چالاکی دانیشتن شەرمەزار کرد.
لە پەیمەکەدا کە لە کاتی چالاکی دانشتندا ئەنجامدرا، داواکارا ناردنی تەرمی ئاسلان بە کارگۆ قبوڵ نەکرێت.
ف.ق