' بە تەنیا هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەتوانێت گەل لە کێشەکان رزگار بکات'

ئەندامانی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال رایگەیاند، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەر گەلی کورد، گۆشەگیرکردنی هەموو کۆمەڵگایە و وتیان، " بە تەنیا هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەتوانێت گەل لە کێشەکان رزگار بکات."

ئەندامانی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەبارەی گۆشەگیری ئیمڕالی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و بێدەنگی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیان شەرمەزار کرد.

پیر سەییدۆ ئەندامی ئەنجومەنی گەلی کۆمەڵگەی دهۆلا رایگەیاند، یەکەم سەرۆک و رێبەر کە هاتووەتە سەر زەوی و ئاشتی و ئازادی دەوێت و لەگەڵ خۆیدا هێناوێتی، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە و وتی، " ئەگەر جێگەی داخە ئەوەیە کە رێبەرێکی وەک رێبەر ئاپۆ چەندین ساڵە لەنێو چوار دیواردایە، بەڵام لە بەرامبەر ئەم دۆخە بێدەنگی هەیە. سەرەتا ئەمریکا و هەموو دەوڵەتان ئەگەر پشتگیری دەوڵەتی تورکیان نەکردایە، نەیدەتوانن ئەوەندە ساڵە رێبەر ئاپۆ لە زینداندا بهێڵێتەوە. کەس ناتوانێت ئێمە و رێبەرتی لە یەکتری جیا بکاتەوە. ئێمە تاوەکو ئازادی گەل و رێبەرمان تێکۆشان بەرز دەکەینەوە و لەسەر پێ دەمێنینەوە."

پیر سەیدۆ وتیشی، بانگەوازیمان بۆ هەموو جیهان ئەوەیە کە سیاسەتەیان لەبەرامبەر رێبەر ئاپۆ بگۆڕن و بێدەنگ نەبن. پێویستە ئەویش وەک هەموو رێبەرێک لەنێو  گەلەکەیدا بە ئازادی بژی.

مەروان یوسف ئەندامی ئەنجومەنی گەلی کۆمەڵگەی بۆرکیش رایگەیاند کە ئەرکی هەموو کەسێکە خاوەنداری لە عەبدوڵلا ئۆجالان بکات و وتی، " هەر وەک چۆن رێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە هەموو کەسێک کرد و بە تایبەتی گەلانی ژێردەستە، ئێستاش ئەرکی گەلانە کە بە هەمان رێباز خاوەنداری لە سەرۆک ئاپۆ بکەن. لەبەرئەوەی ئەوەی رێبەر ئاپۆ دەیکات شۆڕشە، کۆتایی بە زوڵم دەهێنێت، گەل لەنێو ئازادیدا دەژی. ئێستا گەل گەیشتووەتە ئەو باوەڕیەی کە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەتوانێت لە هەموو کێشەکان رزگاری ببێت. هەموو کەسێک بە چاوی خۆی بینی کە نەورۆزی ملیۆنی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' پیرۆزکرا. سەرۆک ئاپۆ گەلانی ژێردەستە بۆ خۆی وەک خاڵی سەرەکی دەبینێت و دەیەوێت رزگاریان بکات. ئەمڕۆ ئەرک دەکەوێتە سەر شانی گەلی کورد و هەموو گەلان کە ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک خاڵی سەرەکی خۆیان ببینن و خاوەنداری لێبکەن."

گەنجێک بەناوی زیاد خێری لەبارەی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قسەی کرد و وتی، " ئامانجی سەرۆک ئاپۆ ئازادی گەلانی ژێردەستەیە. ئێستا پیلانگێری و گۆشەگیری قورس لەسەر رێبەر ئاپۆ بێوەستان بەردەوامە. ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ خۆمان پەروەردە دەکەین. ئەمە پلانی سەرەکی ئێمەیە.

زیاد خێری لەبارەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وتی، " ئێمە ٤ی نیسان دەکەینە رۆژی ئازادی سەرۆکمان."
ف.ق