بە ڤیدیۆ.. یەپەسە لە ئامەد لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پۆلیسی دا

یەکەی وەڵامدانەوەى شەهید بۆتان ئامەد لە یەپەسە رایگەیاند، لە ناوچەى رەزان لە ئامەد بە بۆمب لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوی یەکەی وەڵامدانەوەى یەپەسەدا هاتووە، "ئێوارەی ٢٦ی حوزەیران لە ناوچەى رەزانی ئامەد، یەکەی وەڵامدانەوەى شەهید بۆتان ئامەد شەقامێکیان گرت و بۆ ماوەیەک شەقامەکەیان لە کۆنترۆڵی خۆیاندا هێشتەوە. پۆلیس خواستی بە زرێپۆش دەست لە دۆخەکە وەربدات، بەڵام هێزەکانمان بە بۆمبە دەستکردەکانیان لە زرێپۆشەکەى پۆلیسیاندا. ئەندامانمان لەو چالاکییەکەدا بەبێ زیان و سەرکەوتوانە گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان".

لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "بە ناوی یەکەی وەڵامدانەوەى شەهید بۆتان ئامەد، ئێمە بە چالاکییەکانمان وەڵامی هێرشە هەمەلایەنەکانی دوژمنی فاشیست دەدەینەوە. بەهێزکردنی رێکخستنی خۆپاراستن باشترین وەڵامدانەوە لە دژی دەوڵەتى تورکی فاشیست، کە جگە لە ناوبردن و نکۆڵیکردن لە مافەکانی گەلی کورد هیچی تری قبوڵ نییە. ئێمە گەورەکردنی خۆپاراستن بۆ خۆمان بە گرنگترین ئەرک دەزانین و بەڵێن دەدەین، لە هەموو ساتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا ئەو ئەرکەمان بەجێبهێنین".

ژ.ت