بۆ یادی دوو هاوڕێی بۆتان، عەگید و فەداکار

چیرۆکی فەداکار و عەگید چیرۆکی مێردین و دیلۆکە، چیرۆکی تێکۆشانی ئازادی کوردستانە، چیرۆکی گیانبازی و فیداکارییە. لەبەر ئەوە ئەو دوو هەڤاڵە بە بەشداربوون و ژیانیان بوونە بەشێک لەو بەرخودانە.

بۆ گێڕانەوە و باس کردن لە شەهیدان ئاخۆ مرۆڤ دەتوانێت چ دەستەواژەیەک بەکاربهێنێت، بەهاکانی چۆن دەتوانرێت پێناسە بکرێت؟ بیری لێدەکەمەوە بەڵام ناتوانم بیهێنمە زمان، وشە بە بەری کورت دەبێت. هەوڵ دەدەم جوانترین و ناوازەترین و واتادارترین وشە بدۆزمەوە. هەندێک جار بە خەمباری، هەندێکجاریش بە دڵخۆشی، هەندێک جار بەو فرمێسکانەی لە چاوەکانمەوە دەڕژێن یادیان دەکەمەوە، بە سەربەرزی باسیان دەکەم.

هاوڕێیانم عەگید و فەداکار

دوو هاوڕێی بۆتان بوون. بەڵام گەشتەکەیان پێکەوە نەک لە بۆتان بەڵکوو لە گارەوە دەستیپێکرد. عەگید و فەداکار وەک باڵندە بە دوای ئازادییەوە لە گارەوە بەرەو بۆتان لە شەقەی باڵیاندا. سەرباری دژوار و تەنگوچەڵەمەکانی سروشت و ژیان، لە بەرامبەر دڕندەیی شەڕ بێ وچان تێکۆشان، سەریان دانەنەواند. لەسەر ئەو رێگەیە پێکەوە ئازاریان چەشت، پێکەوە کەوتن و پێکەوە کەوتنەڕێ، پێکەوە هەڵسانەوە، پێکەوە گەورەبوون، پێکەوە و لەپێناو یەکدا شەڕیان کرد و پێکەوە تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.

جیرۆکی فەداکار و عەگید جیرۆکی مێردین و دیلۆکە، چیرۆکی تێکۆشانی ئازادی کوردستانە، چیرۆکی فیداکاری و گیانبازییە. لەبەر ئەوەی ئەو دوو گەریلایە بە بەشداربوون و ژیانی خۆیان بوونە بەشێک لەم بەرخودانە مێژووییە. بە گەنجی بەشدارییان لە ریزەکانی شۆڕشدا کرد. لەدڵی خۆیاندا کە زۆر گەنج بوو، بەڵام هێندەی گەردوون گەورەبوو، هەستیان بە ئازارەکانی گەلەکەیان کرد. بە چیرۆکەکانی قارەمانانی وەک یوسف، سولەیمان، ئایتەن، پالە، کامەران، زنارین و نورحەقەکان گەورەبوون. پێداگر، ئازا و بەرێکخستن بوون. وەک ئەوەی لە هاورێیەتی، تێکۆشان و شەڕ دواکەوتبێتن، هەر زوو خۆیان لەگەڵ ژیانی گەریلادا راهێنا.

ئەوینداری ئازادی بوو

شەهید فەداکار گونەش لە مێردین لەدایکببوو. لە دژی ئەو دوژمنەی وڵاتەکەی داگیرکردووە و هەوری رەش و تاریکی بەسەردا بڵاوکردووەتەوە، لە دژی ئەو دوژمنەی ستەمی دەکرد، بۆ ئەوەی بەرامبەر بەو دوژمنە بجەنگێت هاتە دنیاوە. بۆ ئەوەی بە دوژمن بڵێ 'کوردستان وڵاتی خۆرە، ئێرە شوێنی هەوری رەش نییە، ژیان ناوەستێت' لەدایکبوو. فەداکار بۆ ئەوەی ئەو هەورە رەش و تاریکانە لە سەر وڵاتەکەی بڕەوێنێتەوە و ببێتە شەڕڤانێکی ئازادیی گەلەکەی لەدایکبوو. بووە رۆڵەی گیانبازی مێردین.

هاوڕێمان عەگیدیش لە ناوچەی بێلقیسەی دیلۆک لە ناو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایبوو. ئەی بێلقیس! شاری کولتور و برایەتی گەلان! لانکەی ئایینەکان. مێژووی مێژووی کوردان. دیلۆک ئەو شوێنەیە کە یەکەم هاوڕێی رێبەرایەتی، حەقی قەرار تیایدا شەهیدبوو. ئەو شارەیە هاواری 'کوشتیان، حەقیان کوشت، تۆڵە سەندنەوە، تۆڵە سەندنەوە، تۆڵەسەندنەوە'ی تێدا بەرزکرایەوە. شەهید عەگیدیش بۆ ئەوەی تۆڵەی توڕەیی ئەو هاوارە بکاتەوە، بریاریدا کە ببێتە عەگیدی بێلقیس.

گەورە بوون... رویان کردە چیا ئازادەکان، کە گەیشتنە گۆڕەپانەکانی گەریلا، بینیان خاکی کوردستان سەرەڕای ڕژانی خوێنی شەهیدان جوانی خۆی هیچ لەدەست نەداوە. لە هەموو وەرزێکدا باران بەرەکەت دەبارێنێت و ژیان بە خاکی وشک دەبەخشێت. لەسەر بەردەکان گوڵەکان جارێکی تر چرۆدەکەنەوە. خاکی کوردستان هەزاران شەرڤانی ئەوینداری وڵاتی خۆی لە باوەش گرتووە.

فەداکار... بە جددیەتی خۆی سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. دڵ پڕ لە تین و شاد و دڵخۆش بوو. لە کار و ژیاندا زۆر جدی بوو. ئەوەندە جدی بوو کە یەکێک لە هاوڕێکانی پێی وتبوو 'تۆ لە تەمەنی خۆت گەورەتریت'. بەشێوەیەکی گەورە بیری دەکردەوە، هەمیشە دڵسۆزی ڕێبەرایەتی و شەهیدان بوو. ئامانجی گەورەی هەبوو. خاوەنی تایبەتمەندیەکی جەنگاوەرێکی پێشەنگ بوو. فەداکاری گەنج هاورێیەکی ئەوینداری ئازادی، ئاشتی، حەقیقەت، ناوازەیی و فرەڕەنگی وەک وڵاتەکەی بوو.

هەمووکات لەسەر سروشتیبوون و راست و درسوتبوونی بەردەوام بوو

هاوڕێ عەگید بە رەنجدەری، هاوڕێیەتی، دەم بە خەندەبوونی و خۆنەویستی خۆیەوە جێگەی خۆی لە دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کردبووەوە. زۆر بە جۆش و خرۆش بوو. ئەوەندە سادەو رۆح سوک  بوو کە دڵی کەسی نەڕەنجاند. ویژدانێکی بێهاوتای هەبوو. بۆ یەک ڕۆژیش تووشی گومان و ڕاڕایی نەبوو، تا کۆتایی بە واتا و شکۆمەندانە ژیاوە. سروشتی بوون، بێگەردبوون، سادەیی و ڕاستگۆیی ئەو هەمیشە بەردەوام بوو.

 لە هەمان کاتدا هاوڕێیانی لەسەر جوانی رادەهێنا و فێری دەکردن. خۆی بەرامبەر بە هەموو هاوڕێکانی بە بەرپرسیار دادەنا. هەمیشە لەلایەن هاوڕێکانیەوە بەم شێوە جوانە بەبیر دەهێنرێتەوە.

کاتێک کەسێک پرسیار لە عەگید و فەداکار بکات، بە شانازییەوە پێی دەڵێم، لە گوڵەکانی چیای بۆتان بیاندۆزنەوە، لە چاوی هاورێکانیاندا بۆیان بگەڕێن، لە گۆڤەند دا بیانبیننەوە، لە گۆرانییەکاندا بیانبیستن. بە ئێمە و بە هاورێکانیشیان دەڵێن ئێمە لە دڵی ئێوەداین". وەک زۆرێک لە قارەمانەکانی کوردستان تا دوا هەناسە بۆ خاکی بەرخۆدانیان کرد. کە روودەکەنە گارە و بۆتان، لە هەموو جێگەیەک شوێنپێی ئەم قارەمانانە دەبیننن، لە دەنگی باڵندەکاندا گوێتان لە دەنگی ئەوان دەبێت. پاشان سەرتان هەڵبڕن و سەیری ئاسمان بکەن. ئەمجارە خۆشەویستی و ئازادی ئەوان لە ئاسماندا دەبینن. بینینی ئەوان لە ئەستەمترین کاتدا هێز و بڕوا و هیواتان  پێدەبەخشێت. ئەو ساتەی لە مردن دەترسن عەگید و فەداکار ئازایەتی و بوێریتان پێدەبەخشن.

هـ . ب