بە ئیلهامی ئاپۆیی وتیان: ئێوە ناتوانن ئێمە بکوژن!

گەریلا سەرحەد، ساریا، رووکەن، جانفەدا، کاموران، خەبات و زەفەر تونێلێکیان کرد بە سەنگەری شەڕ. ئیلهامی ئاپۆیی زۆر جار بە بیری دەهێنانەوە، کە ئەمان شەڕڤانن، بۆیە وتیان: "ئێوە ناتوانن ئێمە بکوژن، کاتێک کاتی هات ئێمە، ئەوا ئێمە خۆمان دەمرین".

تاکە راستی، کە برینی مێژوویی کوردستان ساڕێژ بکات ئەوەیە، کە چیرۆکی ژیانی شەڕڤانان بگێڕدرێتەوە و لەسەر زمان بگێڕدرێت. ئەو کاتە برینەکە ساڕێژ دەبێت. حەوت شەڕڤانی پەکەکە وتیان، "ئێوە ناتوانن ئێمە بکوژن" و بەرەوە رووناکی رۆیشتن. شەڕڤانان، کە  لە تونێلە تاریکەکاندا بوونە رووناکی. ئێستا بەرخودانی ئەو شەڕڤانانە دەبێتە هەلهەلە و دەنگی دەداتەوە.

ئەو شەڕڤانانە تونێلێکیان کرد بە گۆڕەپانی شەڕ و قەڵای بەرخودان، کە کەسی پیا ناڕوات. گەریلا سەرحەد، ساریا، رووکەن، جانفەدا، کاموران، خەبات و زەفەر. تونێلێکیان کرد بە سەنگەری شەڕ. سوێندیان خواردبوو، کە تا دوا هەناسە وڵاتی کوردستان بپارێزن، تاوەکو ببنە قەڵای ئازادیی شەڕڤانی زەحمەتێکش و دڵسۆز لە چیاکانی کوردستاندا. لە دژی عەقڵییەتی بۆگەنی دەوڵەت، ئەو شەڕڤانانە پشتی خۆیان بە چیاکان قایم کرد و بەرەنگارییانکرد. ئەو شەڕڤانانە ئەندامانی سوپایەکی سەرکەوتوو و بەرخودێرانی مام رەشۆن، باشە ئەو هێزەی ئەوان بەڕێوەدەبات چییە؟ بڕوایەکی بێسنوور، کە تاوەکو دوا هەناسە ژیان بەسەر مردندا زاڵ دەکات چییە؟ سەرچاوەکانی ئەو هیوایە سەرکەوتوانەیە چییە؟

سوپای تورکی داگیرکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین  دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کرد. بە چڕی هێرشی کردە سەر یەکێک لە بەهەشتەکانی زاگرۆس، کە ئەویش ناوچەى ئاڤاشینە. زۆر هەوڵیدا هێڵی زاپ و ئاڤاشین لە یەکتر بپچڕێنێت، مەتینا و ئاڤاشین لە یەکتر داببڕێت. ئێستاش هەوڵ دەدات. هێرشی کردە سەر ناوچەى مام ڕەشۆ لە ئاڤاشین. پێشکەوتوترین بە بەهێزترین تەکنەلۆژیا و بۆمب و چەکی بەکارهێنا، لەبەر ئەوەی ئەوانە هەموویان هیچ سوودیان نەبوو و بێ ئەنجام بوون، دەستیکرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

مام رەشۆ و کوڕەکانی ئاریس و فاریس ساڵی ١٩٩٤ – ٩٥ لەلایەن چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە دیلکران و بۆ ئەوەى شوێنی گەریلا ئاشکرا بکەن دەستیان کرد بە ئەشکەنجە کردنیان کرد و لە دوای ئەوەى هیچیان نەدرکاند شەهیدیان کردن. ناوی ئەو قارەمانانە بۆ ئەو ناوچەیە دانراوە. سەرباری ئەشکەنجەى قورس بەرامبەر ئەو وڵاتپارێزە گەورانە، بەڵام جێگای گەریلاکانی پێ نەگوتن. دەستیان کرد بە ئەشکەنجەکردنی کوڕەکانی بەناوەکانی ئاریس و فاریس. چەتە ئەشکەنجەگەرەکانی دەوڵەتی تورک مام رەشۆ دەبەن بۆ ناو کۆپتەرێک و لە ئاسمانەوە هەڵیدەدەنە خوارەوە و مام رەشۆ لەوێ شەهید دەبێت. گەریلا بۆ رێزگرتن و یادی ئەو بەرخودانە ئەو ناوچەیەی ناو نا مام رەشۆ. ناوی ئاریس و فاریسی کوڕیشی بۆ ناوچەکانی تەنیشت مام رەشۆ دانا. گەریلا خاوەنداریی لەو بنەماڵە بەرخودێر و خۆڕاگرە دەکات و تاوەکو ئێستاش لە چیاکاندا خاوەنداری لە یاد و ورە و وڵاتپارێزی و ئازایەتی و قارەمانییان دەکات. بەرخودانی مام رەشۆ تاوەکو ئێستاش و لەم کاتەدا بەردەوامیی هەیە و بەڕێوەدەچێت.

سوپای تورکی داگیرکەر سەرباری بەکارهێنانی هەموو تەکنیکەکانی بۆ ماوەى ١١ رۆژ لە ناوچەى مام رەشۆ، نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە سەنگەرەکانی گەریلا. گەریلا سەرحەد و هاوڕێکانی نەک تەنها سەنگەرەکانی خۆیان پاراست، بەڵکو چەندینجار هاتنە دەرەوە و بە چەکە سادەکانیان گورزی گەورەیان لە دوژمنی مرۆڤایەتی دەدا و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەیان سزاد. یەکتریان پاراست تاوەکو دوا هەناسەیان، ناویان بووە دوا هاوار و بانگی ژیان. فەرماندەکەیان پێی وتبوون، "بکشێنەوە، بەڵام ئەوان بەرەنگارییانکرد و نەکشانەوە" سەیری یەکتریان کرد، لە دەموچاوی یەکتردا هەموو یادەکانی بەرەنگاری و بەرخودانیان لەو ناوچەیەدا بینی. لە دەنگی "خۆتان بە دەستەوە بدەن، خۆتان بە دەستەوە بدەن" هەڵگەڕانەوە و چەندین جار ئەوەیان بە بیردا هات، کە ئەوان شەڕڤانن. بوونە یەک و خۆیان بە یەکتر گەیاند و هاواریان کرد....

"ئێوە ناتوانن ئێمە بکوژن، کاتێک کاتی هات ئێمە خۆمان دەمرین".

ئەو شەڕڤانانە بە ئیلهامی ئاپۆیی بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد. ئەوەى سەرکەوتن مسۆگەر دەکات و سەریدەخات، ئەوەی ئەو بیرینە مێژووییە ساڕێژ ەکات ئەو ئیلهامەیە.

ژ.ت