بۆ ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو پرسە دانرا

بنەماڵە و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ئامەد پرسەیان بۆ ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو دانا، کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو.

پرسەی عەزیز کۆیلوئۆغلو

بۆ ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو کە لە سنووری ڕانییەی سەر بە پارێزگایی سلێمانی لە ئەنجامی فڕۆکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ٢٧ کانوونی دووەم شەهید بوو، بنەماڵەکەیی و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە ئامەد پرسەیان دانا.

پرسەکە لە هۆڵی پرسەکانی پاسوریانی ناوچەی ڕەزان دانرا. لە پرسەکەدا وێڕایی سەردانی چەندان کەس، بەشێکی زۆر لە ئەندام و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشدرابوون.