له بانه كۆڵبهرێك كوژرا و دوو كۆڵبهریش برینداربوون
لەهەرێمی بانە لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەئەنجامی هێرشی هێزە چەكدارەكانی رژێمی ئێراندا كۆڵبەرێك كۆژرا و دوو كۆڵبەری تریش بریندار بوون.
لەهەرێمی بانە لەرۆژهەڵاتی كوردستان لەئەنجامی هێرشی هێزە چەكدارەكانی رژێمی ئێراندا كۆڵبەرێك كۆژرا و دوو كۆڵبەری تریش بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، دوو رۆژ پێش هێزە چەكدارەكانی سنوری رژێمی ئێران لەشاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان، دهستڕێژی گولـلهیان له گروپێك كۆڵبهر كردووه و لەئەنجامدا كۆڵبەرێك كۆژراوە و دوو كۆڵبەری تریش بریندار كراوە.
ئەو كۆڵبەرەی بەدەستی هێزە چەكدارەكانی سنورپارێزی رژێمی ئێران كۆژراوە ناوی"شەهرام واسلی"یە و خەڵكی بانەیە. بەڵام ئەو دوو كۆڵبەرەی بریندارن ناوەكانیان نەزانراوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریە خۆجیەكان، هێزەكانی چەكدارەكانی رژێمی ئێران، لەو هەمان سنوردا لەگەڵ بەجێكردنی زۆر كەل و پەلی سەربازی ژمارەیەكی زۆر هێزی سەربازیان كۆكردۆتەوە و خەڵكی هەرێمەكەیان ئاگادار كردۆتەوە تا كاتێكی نادیار نابێت لەو هەرێمە هاتووچۆ بكهن.
هـ . ب