بانگه‌وازی "ده‌ستپێشخه‌ری گەلی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" بۆ مانگرتنی گشتی و ناڕه‌زایه‌تی دیموكراسی

لە راگەیاندنی دەستپێشخەری گەلی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی هاودەنگی ئازادیخوازان لە ئێراندا، هاتووە: بوونی ئێوە، خەڵکی بە پەرۆش لە هەموو شارەکان، بێ گومان پرۆسەی دیموکراتیزەکردن و گۆڕانکاری بنچینەیی بۆ گەلی کوردستان خێراتر دەکات.

ده‌ستپێشخه‌ری گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ راگەیەنراوێکدا، داوا له‌ پێکهاتە جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ چالاكییه‌كانی ناڕه‌زایی دژ به‌ كوشتنی ژینا ئه‌مینی به‌شداری بكه‌ن.

دەقی تەواوی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە:

"کوشتنی ژینا ئەمینی (مەهسا) لە لایەن ڕژێمی فاشیست و دژە ژنی ئێرانەوە، هەستی پاکی خەڵکی ئێران و بە تایبەت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازاردا. لێرەوە بە ناوی "دەستپێشخەری گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" کوشتنی "زینە ئەمینی" لەلایەن هێزە فاشیستەکانی ئێرانەوە بە توندی شەرمەزار دەکەین."

بۆ بەدیهێنانی مافە سروشتی و دیموکراسیەکان و مافی گەلەکەمان پێویستە لە چوارچێوەی مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی دیموکراتی بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەسەر بنەمای ئەرکە مرۆیی و ویژدانی و ئەخلاقی و سیاسییەکانیان رژێمی ئێران هەنگاو بنرێت. بۆیە بانگهێشتی گەلی بەپەرۆش دەکەین، بە تایبەت ڕێکخراوە مەدەنییەکان، چالاکوانان، ڕۆشنبیران، لاوان، کرێکاران، مامۆستایان و کاسبکارانی بازاڕ، کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەموو شارەکاندا بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد و مافخواز بڕژێنە سەر شەقامەکان.

جێبەجێکردنی ئەرکە مرۆییەکان لە ڕێگای ئازادی و دێموکراتیزەکردندا، تاکە ڕێگایە بۆ گەلی ئێران و گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و یەکسانی و دیموکراتیک. بوونی ئێوەی گەلە بەپەرۆشەکە لە سەرانسەری شارەکاندا بێ گومان پرۆسەی دیموکراسیکردن و گۆڕانکاری بنەڕەتی بۆ ئازادیی هەموو گەلانی ستەملێکراو خێراتر دەکات و بەدڵنیاییەوە مسۆگەر دەکرێت"

ف.ق.