بانگەوازی جەمیل بایک لە میدیاکانی جیهان دەنگی دایەوە

بانگەوازی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ وەستانی چالاکی سەربازی بەهۆی بومەلەرزەوە، لە میدیاکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.

لە پەیامێکدا جەمیل بایک کە بە دیمەن لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بڵاوکرایەوە و رایگەیاند، بانگەوازیمان لە هەموو هێزەکانمان ئەوەیە کە لە تورکیا، میترۆپۆلەکان و شارەکان چالاکیەکانیان بوەستێنن." ئەو قسانەی بایک لە میدیاکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.

ئاژانسە گەورەکانی وەک ئەی ئێف تی، دی پی ئەی، رۆیتەرز، ماڵپەڕە هەواڵیەکانی ئەڵمانی، فەڕەنسی و بەریتانی و کەناڵەکانی راگەیاندن بانگەوازی بەرێوەبەری کەجەکەیان بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکاندا کە بە تایبەتی لە ماڵپەڕە ئەوروپیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، باسی ئەوەکراوە کە وەستاندنی شەڕ بۆ سارێژکردنی برینی بومەلەرزەکە هەنگاوێکی گرنگە.

ئەی ئێف پی و کەناڵی فرانس٢٤ رایانگەیاند کە بومەلەرزەکە زیاتر ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە کە شەڕی پەکەکە و دەوڵەتی تورک تێیدا روودەدات و باسی بانگەوازی جەمیل بایک کرد.

لە هەمان کاتدا راگەیەندرا کە بۆ بانگەوازی لایەنی کورد بۆ وەستانی شەڕ، بەرپرسانی دەوڵەتی تورک هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە.

یەکێک لە حەفتەنامەکانی سەرەکی ئەڵمانیا "دی زیت" بانگەوازی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەی بە مانشێتی ' پەکەکە دەیەوێت ئۆپەراسیۆنەکانی لە تورکیا بۆ ماوەیەک بوەستێنێت'.

لە هەواڵەکەی دی زیتدا هاتووە، " سەرۆککۆماری تورک بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە هاوکاری ناداتە ناوچە کوردنشینەکان کە بومەلەرزە تێیدا روویداوە. ئێستاش پارتی کوردی "پەکەکە" بانگەوازی لە جەنگاوەرانی کردووە کە چالاکی ئەنجام نەدەن."

ف.ق