بارەگاکانی چەتەکانی داعش لە نزیک گوێری کەرکوک بۆردومانکران

دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق بڵاویکردەوە، هێزە ئاسمانییەکانی سوپای عێراقەوە بە فڕۆکەی F16 مۆڵگە و حەشارگەکانی چەتەکانى داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکوک بۆردومان کردووە، بەڵام ژمارەى کوژرا و بریندارەکان ڕانەگەیەندراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ لە سنوری شارەدێى گوێر لە سنوورى پارێزگای کەرکوک، بەهەماهەنگیی لەگەڵ شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، لە ڕێگەی فڕۆکەی F16ـەوە چەندین مۆڵگە و حەشارگەى چەتەکانى داعش کراونەتە ئامانج، کە ژمارەیەک چەتەیان تێیدابووە 

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو: تائێستا ژمارەی ئەو چەتانە نەزاندراوە، کە لە ئەنجامى بۆردوومانەکەدا کوژراون و برینداربوون.

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق باسی لەوەشکردووە: بڕیارە هێزەکانی لیوای ٢٠ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی پشکنین بۆ شوێنی بۆردوومانەکە بکەن و ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەى زیانى چەتەکانى داعش بڵاوبکەنەوە.
ف.ق