له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ی كه داواكاری گشتیی كۆماری له دادگای باڵا به‌كر شاهین به‌مه‌به‌ستی داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كردوویه‌تیه‌وه، هه‌ده‌په له ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢دا به‌رگرینامه‌ی ٢٢٠ لاپه‌ڕه‌یی خۆی پێشكه‌ش به دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كرد و چاوه‌ڕوانی بڕیاره.
جێگری هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران له‌سه‌ر قۆناغی داخستنی پارته‌كه‌یان و هێرشه‌كانی ٣٢ ساڵی رابردووی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)كرد.
ئایشه ئاجار باشاران باسی له‌وه‌كرد كه له توركیا په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی دیموكراتیك له‌خۆیدا كارێكی دژواره و وتی، "ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر هێڵێكی سیاسی بن كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ژنان، گه‌نجان و كۆمه‌ڵگا بێت، ئه‌و كاته به‌رده‌وام ئێوه ده‌كرێنه ئامانج. حكومه‌ته‌كانیش گۆڕدرابن هه‌رگیز دیموكراسی نه‌چه‌سپاوه. ناوه ناوه له هه‌ندێك رووه‌وه به‌ره‌وپێشچوون هاتبێشته ئاراوه به كوده‌تا سنووردار كراون. هه‌ر بۆیه له توركیا په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی دیموكراتیك دژواره. توركیا له سه‌ر ئاستی ته‌واوی جیهان ئه‌و وڵاته‌یه كه زۆرترین پارتی سیاسی تێدا داخراون، گوشار ده‌كرێت و سیاسه‌تمه‌دار ده‌گیرێن و ده‌كوژرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌رگیز دان به كێشه‌كاندا نانرێت و قبوڵ ناكرێن. به بێ قبوڵكردنیشیان گفتوگۆ له باره‌ی چارهسهركردنیانهوه ناكرێت. پرسی كورد سه‌د ساڵه به‌رده‌وامه. خۆی له خۆیدا ئه‌و پارتانه‌مان كه داخراون نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كان پرسی كوردیان به شێوه‌ی دیموكراتیك چاره‌سه‌ر نه‌كردووه. وه‌ك چۆن سیاسه‌تی بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد نه‌گۆڕدراوه، تێكۆشانی ئێمه‌ش نه‌گۆڕاوه. بڕیارداری له‌سه‌ر تێكۆشانی ئه‌و پارتانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر نه‌ریتی ئه‌وانه‌وه هاتووین، نه‌گۆڕدراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوون و زمانی كوردان هه‌ڵنه‌گیراون، نه‌ریتی تێكۆشانی ئێمه‌ش به‌رده‌وام بووه و به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئایشه ئاجار باشاران به بیریهێنایه‌وه كه دهسهڵاتدارییهكانی پێشتر به به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ بوونه حكومه‌ت، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌وان له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوون و وتی، "له به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و خوێن بۆ درێژه‌دان به دهسهلاتدارییان دوو شتی گرنگ بوون، ئه‌ردۆغانیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو كاتێك كه تازه ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه ده‌ست بهڵێنیدا كه توركیا دیموكراتیك ده‌كات، پرسی كورد چاره‌سه‌رده‌كات و كۆتایی به شه‌ڕ دێنێت. به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی بووه ده‌سه‌ڵاتدار وتی، 'پرسی كورد بوونی نییه'. ئه‌و دهسهڵاتدارییانهی كه نه‌یاتوانی ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌ناوچوون. ئه‌و دهسهڵاتدارییانهی كه پرسی كوردیان چارهسهرنهكرد، به شێوازی هه‌ڵه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد ئێستا به بیری كه‌سدا نایه‌نه‌وه سه‌رده‌مانێك رێكخراوی سیاسی به ناوه‌كانی ئاناپ، دهیهپ، ده‌پ و پارتی ره‌فاه هه‌بوون. ئێستا یهكدانهشیان له ئارادا نه‌ماون، به‌ڵام تێكۆشانی كوردان به‌رده‌وامه. ئه‌م گه‌له له داواكارییه‌كانی پاشه‌كشێ ناكات و گه‌وره ده‌بێت. هه‌روه‌ها بۆ دیموكراسی توركیاش تێده‌كۆشێت".
جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر دۆزی داخستنی پارته‌كه‌یان و وتی، "وه‌ڵامی هه‌ره به‌هێز كه بۆ بابه‌تی داخستنی پارته‌كه‌یان درایه‌وه، له نه‌ورۆزدا بوو. یه‌كێك له نه‌ورۆزه هه‌ره شكۆدار و مێژووییه‌كان بوو. به ملیۆنان كه‌س وتیان 'ئێمه لێره‌ین'. ره‌نگه هه‌ده‌په وه‌ك بینایه‌ك ده‌بینن كه ده‌توانن ده‌رگاكه‌ی دابخه‌ن، به‌ڵام هه‌ده‌په هزرێكه كه له توركیا قه‌بوڵ ده‌كرێت، پێگه‌ی خۆی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاش چیتر له سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری رازی نییه. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژنانی پارتیمان به دروشمه‌كانی 'نا بۆ هه‌ژاری ژنان' له شاره‌كاندا گه‌ڕان و ئێمه له هه‌موو شوێنێك بینیمان كه هه‌ده‌په بۆ كۆمه‌ڵگا هیوایه‌كی گه‌وره‌یه. هه‌ر بۆیه داخستنی هه‌ده‌په به واتای هێرش بۆ سه‌ر هیواكانی كۆمه‌ڵگایه".
ئایشه ئاجار باشاران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان بۆ هه‌موو چه‌شنه ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ن و وتی، "به‌ڵام چی ده‌بێت با ببێت، ئێمه ناهێڵین كه هه‌ده‌په دابخه‌ن. له دژی هه‌موو ئه‌وانه تێكۆشاین كه هه‌ده‌په له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه. بێگومان ئاماده‌كاریمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌یه. هه‌ر كه كاتی هات ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ گه‌ل تاوتوێ ده‌كه‌ین و هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین".
هـ . ب