هاوڵاتیانی باشوری کوردستان لە چەندین ناوەنددا دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان.
بەشێوەیەکی سەرەکی لەسلێمانی، هەولێر، گەرمیان دەستکراوە بە کۆکردنەوەی هاوکاری و چاوەڕێش دەکرێت لە زۆرێک لە ناوچەکانی تریشدا هاوکاری کۆبکرێتەوە.
هەولێر
لە هەولێر هاوکاری بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکرێتەوە.
کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانییەوە دەستپێدەکات و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
گەرمیان
لە شاری کەلار لە گەرمیان، ژمارەیەک لە چالاکوانان و خۆبەخش و نیشتمانپەروەر دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
سلێمانی
دوو ڕۆژە لەشاری سلێمانی لە باشووری کوردستان هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە کۆدەکرێتەوە.
هەروەها دوێنێ ناوەندی کۆکردنەوەی هاوکاری لە کارگەی جگەرەی سلێمانی دەستیپێکرد و هاوڵاتیان هاوکاری خۆیان بۆ مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە و کارگەی جگەرەی سلێمانی دەبەن.
پێشبینی دەکرێت ئەم هاوکارییە چەند ڕۆژێکی تر بەردەوام بێت و دواتر بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ڕەوانە بکرێت.
ژ.ت