جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌وڵه‌تی تورك و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌یانه‌وێت كه‌مپینی ئازادی بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاسته‌نگ بكه‌ن و وتی، " چیتر هه‌ر شتێكیش بكه‌ن ناتوانن رێگری له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن".
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه به‌شداری له 'به‌رنامه‌ی تایبه‌ت'ی ستێرك تی ڤیدا كرد و په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنه گرنگه‌كانی ساڵی 2021 قسه‌ی كرد.
له به‌شی سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا بایك سه‌رنجی بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راكێشا و باسی له‌وه‌كرد، كه گۆشه‌گیری دژوارتر بووه. هه‌روه‌ها باسی له گرنگی كه‌مپینی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد.
بایك سه‌باره‌ت به بێده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشه كیمیاییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیاش وتی، ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركن.
به‌شی سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌گه‌ڵ ستێرك تی ڤی به‌م جۆره‌یه:
- ماوه‌ی ساڵێكه گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گه‌یشتوه‌ته قورسترین ئاست. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له ئیمراڵی به‌رخۆدانێكی مه‌زن هه‌یه. كاریگه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجالان له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زیاتر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به گۆشه‌گیری كه له ساڵی 2021دا به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری چی ده‌ڵین؟
به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مه‌رعه‌ش، رۆبۆسكی و مه‌تریسیان ئه‌نجامداوه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن، یادی ئه‌وانه‌ش به‌رزده‌نرخێنم كه له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا شه‌هید بوون. ئه‌و په‌یمانه دوپاتده‌كه‌مه‌وه كه به گه‌له‌كه‌مان و شه‌هیده‌كانمان داوه.
له‌لای بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ست به رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو كات به‌رده‌وامن و هه‌موو كات بابه‌تی گه‌رمن و له رۆژه‌ڤدان. بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ كردوه. وه‌ك ده‌زانن كاتێك پیلانگێڕییه‌كه روویدا زۆر هه‌ڤاڵی ئێمه و وڵاتپارێزان به دروشمی 'ئێوه ناتوانن رۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن' چالاكیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاكیانه‌دا شه‌هیدیش دران. ئه‌و شه‌هیدبوونانه بۆ ئێمه بوونه فه‌رمان. رێبه‌ر ئاپۆش ئه‌وه‌ی بۆ خۆی به بنه‌ما گرت، وتی، ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه هیچ كات له بیری ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو كات خۆڕاگری ده‌كات و تێده‌كۆشێت.
له ساڵی 2021دا له پێناو رێبه‌ر ئاپۆدا به‌رخۆدانێكی گه‌وره كرا. له تێكۆشاندا ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ به بنه‌ما دانرا. ئه‌و به‌رخۆدانه له ساڵه 2022شدا به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئه‌نجامدراوه ئەنجامەکەى خۆی بەمجۆرە دەردەخات و دەبینرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكۆشانه به شێوه‌یه‌كی به‌هێزی له‌و جۆره ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه له سایه‌ی تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر تێكۆشان و به‌رخۆدانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان نه‌بوایه و به‌رخۆدان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوایه، له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌ده‌بوو، زۆر دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تی كه نوسه‌ر، سه‌ندیكا، نوسینگه‌ی پارێزه‌ران، ژنان، سه‌رۆك شاره‌وانی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیان تێدایه، خاوه‌نداریان له ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ نه‌كردایه، ئه‌و كه‌مپینه هێنده گه‌وره و به‌هێز نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێكۆشانه په‌ره‌ی سه‌ندبێت، هه‌ر وه‌ك وتم هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌رخۆدانی ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانه. له‌وه‌ش ئه‌نجامێكی روون به‌دیار كه‌وتووه. ئه‌گه‌ر ئێمه گوڕ به‌و تێكۆشانه بده‌ین، بیگه‌یه‌نینه ئاستێكی باڵاتر، كه‌مپینی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ زووتر ده‌گاته ئامانجه‌كانی خۆی.
هێزه پیلانگێڕه‌كان كاتێك رێبه‌ر ئاپۆیان به دیل گرت ئامانجیان بوو كه رێبه‌ر ئاپۆ بێكاریگه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ له به‌رامبه‌ر پیلانگێڕیه‌كه وه‌ستایه‌وه. له ئامانجه‌كانی پیلانگێڕییه‌كه تێگه‌یشت و له‌دژی به‌رخۆدانێكی ده‌ستپێكرد. دوای ئه‌و پیلانگێڕییه رێبه‌ر ئاپۆ پارادیگمای سۆسیالیستی نۆژه‌ن كرده‌وه. پارادیگمایه‌كی نوێ بۆ هێزه سۆسیالیسته‌كان و مرۆڤایه‌تی داڕشت. ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سازكرد و تادێت تێگه‌یشتن له گرنگیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌مپینی ئازادی جه‌سته‌یی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه و ئه‌و كه‌مپینه تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و پارادیگمایه‌یه كه رێبه‌ر ئاپۆ خستویه‌تیه‌ڕوو.
رێبه‌ر ئاپۆ له پارادیگمای سۆسیالیست‌دا نوێگه‌ری كرد. له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیموكراسی و ئازادی هێڵێكی نوێی كێشایه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌و پارادیگما نوێیه تێده‌گه‌ن تادێت زیاتر خاوه‌نداری لێده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن. چیتر هه‌رچیش بكه‌ن ناتوانن له‌به‌رده‌م ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ بوه‌ستن و ببنه رێگر. ده‌وڵه‌تی تورك و هه‌ندێك له پشتیوانه‌كانی له گۆڕه‌پانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌ندێك كوردی دارده‌ست و ناپاك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌و كه‌مپینه بگرن هه‌وڵی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ. ده‌یانه‌وێت رێگه له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ بگرن. به‌ڵام هه‌رچی بكه‌ن، ناتوانن به‌ری پێبگرن.
تێكۆشانی ژنانی كورد كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان دانا
ئه‌گه‌ر كه‌مپینه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیپێكردبێت و په‌ره‌ی سه‌ندبێت، له‌وه‌دا رۆڵی ژنانی كورد یه‌كجار زۆره. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی كورد له پێناو ئازادی‌دا به‌رخۆدانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌رخۆدانه‌ش ته‌نیا له پێناو خۆیاندا نییه. ئه‌و تێكۆشانه له پێناو گه‌لی كورد، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. یان نه‌ته‌نیا بۆ ئازادی ژنان، به‌ڵكوو بۆ ئازادی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاش تێده‌كۆشن. به هۆی ئه‌وه‌ی ژنان به فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه تێده‌كۆشن ئه‌و دۆخه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان داده‌نێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌و چوارچێوه‌دا لێی بڕوانێت، له كه‌مپینی ئازادی بۆ رێبه‌ر ئاپۆدا كاریگه‌ری ژنان زۆره. تادێت ئه‌و كه‌مپینه ده‌بێته بابه‌تی گرنگ و گه‌رم لای ژنانی جیهان و ئه‌وانیش ده‌بنه به‌شێك له‌و كه‌مپینه.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانم ئه‌و كه‌مپینه له ساڵی 2022شدا زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت. له‌و كه‌مپینه‌دا وێڕای ژنانی پێشه‌نگ، كاریگه‌ری گرنگی تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا، گه‌له‌كه‌مان له ئه‌وروپا، هاوڕێیانمان له زیندانه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان له مه‌خمور، لاڤریۆن و زۆر ناوچه‌ی تێدایه. ئه‌گه‌ر له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كاریگه‌رییه‌كی وه‌های دانابێت له سایه‌ی ماندوبوون و هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه‌یه. له به‌ر ئه‌وه‌ش ماڵئاوایی و ده‌ستخۆشی له‌و سه‌رۆك شاره‌وانی، سیاسه‌تمه‌دار، سه‌ندیكا، رۆشنبیر، نوسه‌ر و هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌كه‌م كه به‌شداربوون له‌و كه‌مپینه و هاوكارییان كردووه. له‌سه‌ر ناوی گه‌له‌كه‌مان و له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ماڵئاوه‌دانی و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌مپینه ماندوبوون و هه‌وڵی گه‌وره‌ی ژنان، هاوڕێیانمان له زیندانه‌كان، گه‌له‌كه‌مان له ئه‌وروپا، مه‌خمور، رۆژئاوا و لاڤریۆنی تێدایه. ماندونه‌بوونی و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین. تادێت ئه‌و كه‌مپینه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سۆسیالیست، ره‌نجده‌ران و روشنبیرانی توركیاش داده‌نێت. تێده‌گه‌ن گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ئه‌وانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌و گۆشه‌گیرییه گۆشه‌گیركردنی گه‌لانی توركیا و مرۆڤایه‌تیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تادێت باشتر لێی تێده‌گه‌ن له دژی ده‌وستنه‌وه. من له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و د‌رك پێكردن و تێگه‌یشتنه له رێبه‌رایه‌تی ببێته سه‌رتاسه‌ری و پشتیوانیه‌كان به‌هێزتر و فراوانتر ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدی ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆشه‌گیریه نه‌شكێنرێت گۆشه‌گیری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سۆسیالیست، دیموكرات، رۆشنبیر و زیندانه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و گۆشه‌گیرییه نه‌هێڵن و كۆتایی پێبهێنن.
- له‌مساڵدا هه‌ڵمه‌تی 'كات كاتی ئازادیه' زۆر كاریگه‌ر بوو. ئێوه له‌سه‌ر كارتێكه‌ری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌سه‌ر كۆی تێكۆشان و ده‌سكه‌وته‌كانی چی ده‌ڵێن؟
هه‌ڵمه‌تی 'كات كاتی ئازادییه' هه‌ڵمه‌تێك نییه ته‌یا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێت. ته‌نیا بۆ باكوری كوردستان نه‌بوو. بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراویش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان رانه‌گه‌یاند. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌ندین ئامانجی هه‌یه. ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ، كۆتاییهێنان به فاشیزم له توركیا، وه‌ستانه‌وه له دژی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر پارچه‌كانی كوردستان و راگرتنیان و هه‌روه‌ها ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان له دژی سیاسه‌ته داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر كوردان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد. له‌و رووه‌شه‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پایه‌ی ئایدۆلۆژی، سیاسی، كو‌لتور و كرداری هه‌یه. له‌و گۆشه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه مێژوویی، گه‌وره و قوڵه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر ئه‌نجامی لێكه‌وته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا ده‌وترێت كه ده‌سه‌لاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌ڕوخێت، ئه‌وه له رێی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مانه‌وه‌یه. ئه‌وه راستیه‌كی روونه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په داڕێژرابوون. گورزێكی گه‌وره‌ی له پلانه‌كانیان وه‌شاندووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رووی راسته‌قینه‌ی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له توركیا و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاشكرا بووه و هیچ شتێك نه‌ماوه كه خۆیان پێ نیشان بده‌ن، ئه‌وه به هۆی تێكۆشانی ئێمه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په كه‌وتوه‌ته قۆناغی رووخاندنه‌وه، كه‌شی ترس و تۆقاندن كه له ناو كۆمه‌ڵگادا سازكراوه شكێنراوه و ئیدی به ده‌نگێكی به‌رز، به بوێری و وره‌وه له دژی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ری هاتوه‌ته ئاراوه. ئه‌وانه‌ی دوێنێ قسه‌یان نه‌ده‌كرد، ئه‌مڕۆ قسه ده‌كه‌ن و ره‌خنه ده‌گرن. تێكۆشانی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌و بوێری و وره‌ی هێنایه ئاراوه. ئه‌وه راستیه.
یاخود ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هێزی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانی نیشان هه‌مووان دا. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشانی‌دا كه گه‌لی كورد له تێكۆشانی دیموكراسیدا پێشه‌نگه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په- مه‌هه‌په شه‌ڕێكی ده‌ره‌وونیان ده‌كرد. ده‌یانوت ئێمه په‌كه‌كه‌مان هێناوه‌ته سه‌ر لێواری كۆتاییپێهێنان، نابێت هیچ كه‌س له پاڵ په‌كه‌كه‌دا بوه‌ستێت و یارمه‌تی پێبدات. ده‌یانوت كه نابێت هیچ كه‌سێك به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی ئێمه له‌سه‌ر كوردان و په‌كه‌كه ده‌نگهه‌ڵبڕێت. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك دانابوو. به‌و هه‌ڵمه‌ته كه ئێمه ده‌ستمان پێكرد گورزیش له شه‌ڕی ده‌رونی له دژی گه‌له‌كه‌مان وه‌شێنرا. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و تێكۆشانه‌یه.
هەروەها ئەو پرۆپاگەندانەی دەوڵی تورک لە باشوری کوردستانیش کردبوونی کاریگەر بوون. لە دژی دەوڵەتی تورک راڕایی و دوودڵییەک هەبوو. دوودڵیەکە بەو جۆرەبوو؛ ئاخۆ دەکرێت مرۆڤ لەبەرامبەر تورکیادا بوەستێتەوە؟ کەشێکی بەو جۆرە دروستکرابوو، کە دەوترا ئەگەر مرۆڤ داواکارییەکانی دەوڵەتی تورک قەبوڵ بکات، مرۆڤ دەتوانێت خۆی بپارێزێت. یاخود هاوکارییەکی خۆبەدەستەوەدەرانەهەبوو. هەڵمەتەکە ئەو کەشەی شکاند کە بە پڕۆپاگەندە دروست کرابوو. گورزی لەوەش وەشاند. گەلەکەمان لە باشوری کوردستان تێگەیشتن کە بە چوونە ژێرباری داواکارییەکانی تورکیا ناتوانن خۆیان و باشوری کوردستان بپارێزن. ئەو بیرکردنەوەیە پەرەی سەند. تێگەیشتن کە بەو ڕاڕایی و دوودڵییەوە ناتوانن بەهاکانیان، شەهیدەکانیان و خاکەکەیان بپارێزن. لەبەر ئەوەش بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی تورکیان بە بنەما گرت. هەروەها لە تەواوی کوردستان پەرەی سەند. بە دەوری ئەو ئامانجەوە تێکۆشان گەشایەوە. ئەوە بیروباوەڕێکی نەتەوەیی سازکرد و خزمەتی بەوەکرد. هەروەها بزوتنەوەی ژنانیش زیاتر پەرەی سەند. ئەو هەڵمەتەی خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆی زیاتر پەرەپێدا. ئەگەر ئەمڕۆ لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا لەپێناو رێبەر ئاپۆدا کەمپین هەیە، ئەوە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەیە.
خاوەنداری لە زیندانیان خاوەندارییکردنە لە خۆ
- ئێوە سڵاوتان لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد. بە درێژایی ساڵەکە زیندانیان بەرخۆدانیان کرد. هێشتاش بەرخۆدانەکە بەردەوامە. لە رێگەی سیاسەتی تۆڵەسەندنەوەوە لەم دوییانەدا زیندانیان لە زیندانەکاندا لە دۆخی چاوەڕوانی بۆ گیان لە دەستدان دەهێڵنەوە، تاوان ئەنجام دەدەن. ئەو هەڵسوکەوتە هێندەی دیارە بەردەوامە. بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ئەشکەنجە و کوشتنە بهێنرێت پێویستە چی بکرێت؟
بەو جۆرە مامەڵەکردنە لە زیندانەکاندا پێنج شۆڕشگێڕ کوژران. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا جارێکی تر سەرجەم شەهیدانی زیندانەکان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردێنمەوە. ئێمە هیچ کات لە یادیان ناکەین. تا ئەو کاتەی تێکۆشانەکەیان دەگەیەنینە سەرفرازی ئێمە بەردەوام دەبین. ئەگەر ئەوان بەرخۆدانێکی گەورەیان کردبێت، ئازاری قورسیان چەشتبێت، ئەشکەنجەی گەورەیان بینیبێت و گیانیان لەدەستدابێت، ئەوانەیان لەپێناو خۆیاندا نەکردوە، لەبەر خۆیشیان نەخراونەتە ئەو زیندانانە. ئەو تێکۆشانەیان نەک لەبەر خۆیان بەڵکوو لەبەر گەلی کورد ئەنجامدا. خاوەندارییان لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد کرد. هەر لەبەر ئەوەش خرانە زیندانەوە. لە زینداندا لە دژی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. ئەوانە هەمووی لە پێناو گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا بوو. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەکەمان باش لەوە تێبگات و خاوەنداری لەو قارەمانانە بکات. خاوەنداری لە ئەوان خاوەندارییە لە خۆیان.
زیندانیان لە ناو هەژاری و بێدەرەتانی، لەناو هەلومەرجی زۆر دژوار‌دا تێدەکۆشان. زیندان بەرەیەکی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییە. لەبەر ئەوەش ئەو تێکۆشانەی ئەوان، تێکۆشانێکی مەز ن و بەنرخە. ئەوە 40 ساڵە لە زیندانی فاشیستاندا بەرخۆدان و تێکۆشان هەیە. لەو 40 ساڵەدا بەهای گەورە هاتنەئاراوە. بەرخۆدانی زیندان بووە هێڵ، بووە رێباز و رێچکەیەک. بۆ ئەوەی ئەو بەهایانە بێنە ئاراوە بەرخۆدانێکی گەورە کرا و زۆر کەش شەهیدبوون. لەبەر ئەوەش، گەریلا و زیندانیان بەهایەکی مەزنن. لەبەر ئەوەش گەلەکەمان خاوەنداری بۆ ئەو بەهایانە دەردەبڕێت. ئەو هێڵ و کولتورەی لە زیندانەکان دەستیپێکردووە، بە کەمال، خەیری، مەزڵوم، عاکیف و عەلی چیچەکەکان دەستیپێکردبوو. ئەوە رۆحێکە گەورەیە، رۆحی رێبەر ئاپۆیە. لە زیندانی ئامەددا رۆح و رێباز و رێچکەیەک هەیە کە لە 14ی تەمووزەوە دەستیپێکردوە. ئێستا هەڤاڵانمان لە زیندانەکان درێژەی پێدەدەن. ئەو درێژەپێدانە کاریگەرییەکی زۆری کردوەتەسەر فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە. لەبەر ئەوەش بە رق و قینەوە هێرش دەکەنە سەر زیندانەکان.
ناتوانن پەشیمانبوونەوە بە سەر هەڤاڵانی زیندانیماندا بسەپێنن
دەوڵەتی تورکی فاشیست لە دژی ئەو بەرخۆدانەی کە لە ناو ئەو دۆخەدا دەکرێت بە دڕندەییەوە مامەڵە دەکات. دەیانەوێت بەرخۆدانی ناو زیندانەکان تێکبشکێنن، ملکەچیان بکەن و خۆیان بەدەستەوە بدەن. بەو شێوەیە هێرشدەکەنە سەر هەڤاڵانمان لە زیندانەکان. ئەگەر لەو قۆناغەدا پێنج هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردبێت، هۆکارەکەی ئەوەیە. هاوکات لە ساڵیادی مەتریسدا ئەو کارەیان کرد، لەو رێگەیەوە پەیامێک دەگەیەنن. دەڵێن، ئێمە ناهێڵین شۆڕشگێڕان بە زیندویی لە زیندان بچنە دەرەوە. لەبەر ئەوەش لە ماوەی رابردوودا ئەو هەڤاڵانەمان ئازاد ناکەن کە ماوەی سزاکانیان تەواو بووە. پەشیمانی بە سەریاندا دەسەپێنن، دەیانەوێت دەستبەرداری ئەو بەهایانە بن کە لە پێناویان‌دا تێکۆشاون، بەسەریاندا دەسەپێنن کە بکەونە خزمەت تورکیای تورکان. دەڵێن ئەگەر ئێوە ئەوە قەبوڵ بکەن ئێمە ئازادتان دەکەین ، ئێوە دەتوانن بژین، بە پێچەوانەوە ئێوە مافی ئەوەتان نییە کە بژین. لەبەر ئەوەی هەڤاڵانی زیندانیمان بە پێداگرییەوە ئەو قبوڵ ناکەن، لە رێگەی کۆمەڵکوژی و کوشتنەوە دەیانەوێت ناچار بە قەبوڵکردنیان بکەن. دەیانەوێت ئیرادە و ویستیان بشکێنن و ئیرادەیان بەدەستەوە بدەن. سیاسەتی دەوڵەت ئەوەیە.
دەوڵەت سیاسەتێکی مەبەستدار و رێکخراو جێبەجێ دەکات. ئامانجی ئەو سیاسەتەش وەک بە راشکاوی دەیڵێن، پاکتاوکردنی پەکەکە و لەناوبردنی کوردانە. دەوڵەتی تورک دەبێت ئیتر باش لەوە تێبگات؛ هەرچی بکەن ناتوانن کۆتایی بەو تێکۆشانە بهێنن. ناتوانن یاساکانی پەشیمانبوونەوە بەسەر گەلەکەماندا بسەپێنن. لەبەر ئەوەش لە زیندانەکاندا کولتوری بەرخۆدان و خۆڕاگری بەردەوام دەبێت. ئەو سیاسەتە بەکەڵک نایات. هەڤاڵانمان لە زیندان خۆڕاگری دەکەن.
لێرە دەمەوێت نمونەیەک بهێنمەوە. 12ی ئەیلول سزای لەسێدارەدانیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵاندا سەپاندبوو. دادگا گوایە بە ئاراستەی باشبووندا بڕیاری لەسەر دەدان تاوەکو ئەو بڕیارانە بکەن بە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆیان. هەڤاڵان تانەییان لێدەدا و ناڕەزایەتیان دەربڕی. دەیان وت، ئێمە هیچ شتێکمان نەکردووە کە "ئێوە دەتانەوێت شتێکی باشمان بۆ بکەن" و ئەو داوایەشمان لە ئێوە نەکردووە و ئەو بڕیارەش قبوڵ ناکەین. یانی هەڤاڵانی زیندان بە پێداگری و بە ورەیەکی گەورەوە لە دژی بڕیارەکانیان دەوەستانەوە. جەنگاوەران و وڵاتاپارێزانی ئەم بزوتنەوەیە بەو رێچکە و رێبازە دەژین.
دەبێت دەوڵەتی تورک هۆشی بێتەوە سەر خۆی. دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەتە چەپەڵە بهێنێت. وەک من باسم لێکرد، پێویستە گەلەکەشمان خاوەنداری لە بەهاکانی خۆیان بکەن. ئەوە تەنیا پەیوەست نییە بەو بنەماڵانەی خزم و کەسوکاریان لە زینداندان. ئەو بابەتە پەیوەندی بە سەرجەم گەلی کوردەوە هەیە. گەلی کورد لە دەرەوە، لە هەموو شوێنێک دەبێت خاوەنداری لەوان بکات. ئەوەی لێیان دەخوازرێت و چاوەڕوانییان لێدەکرێت ئەوەیە.
گارە پەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە
- لە ساڵی 2021 دا بە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە قۆناغی شەڕ دەستیپێکرد. لەو قۆناغەدا ئەوەیان کردبوە رۆژەڤی خۆیان کە بە تەواوەتی پەکەکە پاکتاو دەکەن. بەڵام لە گارە گورزی قورسیان بەرکەوت و سەربەرەوژێر بوونەوە. ئێستا ئیتر قەیرانەکە ناشارنەوە. بەرخۆدانی گارە کاریگەرییەکی چۆنی دانا؟
لە کەسایەتی شەهید شۆڕش بەیتوشەبابدا ئەو قارەمانانە بە رێزدارییەوە یاد دەکەمەوە. تا ئەم گەل و بزوتنەوەیە بمێنن ئەوان دەژین. وەک ئێوەش وتتان دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر هێرشی کردە سەر گارە. بەوەش ویستیان کە ئەنجامیان دەستبکەوێت. ئامانجەکەیان تەنیا گارە نەبوو. ئامانجەکەیان فراوانتر بوو. دەیانویست کە بزوتنەوەی ئازادی بە تەواوەتی پاکتاو بکەن. ئەگەر لە گارە ئەنجامیان بەدەستبهێنایە، ئەوە درێژەیان پێدەدا. بەو پاکتاوکردنەش دەیانویست گەلی کورد قڕ بکەن. لەبەر ئەوەی دەیانزانی بە بێ پاکتاوکردنی پەکەکە ناتوانن کورد قڕ بکەن. پەکەکە هەم لەبەردەم ئەواندا دەبێتە بەربەست، هەم لە رۆحی کوردانەوە سەر هەڵدەدات. بەو گورزەی کە لە گارە بەریان کەوت ئەو پلانەی دەیانویست سەرینەگرت. سەرنەکەوتن. ئەردۆغان وتی، 'یەکەم جارە کە ئەنجاممان بەدەستنەهێناوە'. ئەو سەرنەکەوتنی قەبوڵ کرد. ئەردۆغان پێش ئێستا بەو جۆرە دانپێدانانی نەکردبوو و قسەیەکی لەو جۆرەی نەکردبوو، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی پلان و ئامانجەکانیان گورزی بەرکەوتبوو.
لەلایەکی دیکەشەوە لەبەر یەک هەڵوەشاون. یانی لەبەردەم رای گشتیی تورکیا و جیهاندا ریسوا بوون. لەبەر ئەوەی تا ئەو کاتە دەیانوت، کەس ناتوانێت لەبەردەم دەوڵەتی تورک خۆی رابگرێت، کەس ناتوانێت بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک تێبکۆشێت. بەڵام بە تێکشکانیان لە گارە هەموو کەس بینیان کە پڕۆپاگەندەکانیان هیچ واتایەکی نییە. ئەوەش بوێری بە هەمووان بەخشی. ئەو دۆخە کاریگەری لەسەر سیاسەتیش دانا. ئەو هاوسەنگیە سیاسیانەی تێکدا کە هاتبوونە ئاراوە. یاخود گارە بۆ ئەوان بووە شکستێک کە ئەنجامی گرنگ و کاریگەری بەدواوە بوو. ئەو ئەنجامە دەریخست کە سیاسەت، دۆخ و دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک چییە. هەروەها گارە هێزی شەڕ، زیرەکی و هێزی تێکۆشانی گەلی کوردی خستەبەرچاوی هەمووان. گیانبازی و قارەمانێتی پیشانی هەموو کەسدا. بوێری بە هەمووان بەخشی. زەبرێکی قورس بەر شەڕی تایبەتی دەرونی کەوت. هەروەک چۆن لە کاتی شکستیان لە زاپ وتیان، 'وەک ئەوەی موو لە کەرە دەربهێنین، کشاینەوە'، لە گارەش هەمان شتیان بەسەردا هات. لەبەر ئەوەش گارە لە مێژووی ئێمەدا خاڵێکی گرنگی وەرچەرخانە. پەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە. گورزێکی گەورەی لە دسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەشاند.
ئەگەر لەمڕۆدا دەسەڵات هاتبێتە ئاستی لەناوچوون ئەوە گارە بووەتە خاڵی وەرچەرخان. کەوتنە ناو قۆناغی خلۆر بوونەوە و سەرەوژێربوونەوە کە بە گارە دەستیپێکرد، لە ئێستادا لێی تێگەیشتوون، بەڵام تادێت باشتر لێی تێدەگەن. ئەگەر دەتانەوێت لە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە رزگارتان بێت لە رێگەی تێکۆشانی بزوتنەوەوە دەبێت. پێویستە هەموو کەسێک لەوە تێبگات. هەموو کەس دەزانێت کە تا ئەو کاتەش ئێمە دیلەکانی شەڕمان دەپاراست. ئێمە زۆر جار دیلەکانی دەستمان دانەوە. زۆر دەزگا و دامەزراوە بوونە نێوەندگیر لە نێوان ئێمە دیلەکانمان دانەوە. دەوڵەتی تورک چی کرد، بۆ خۆی مردن و کوشتنی ئەوانی کردبووە بەرنامەى خۆی و ئەو هێرشەى ئەنجامدا. لەبەر ئەوەی مردنی ئەوان بۆ ئەم دەسەڵاتە هیچ واتایەکی نەبوو. دواتر هێرشیان کرد و سەرجەمیانیان کوشت. دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە مردنی ئەو دیلانە بەرپرسە. ئەگەر هێرشەکانیان رابگرتایە ئێستا ئەو مرۆڤانە لەژیاندا بوون. ئێستا لە ناو بنەماڵەکانیاندا دەبوون.
لێرەدا دەمەوێت شتێک بڵێم، محەمەد عەلی شاهینی ئاکەپەیی لە کاتی قۆناغی زاپ لەبارەی ئەو سەربازانەی بەدیل گیرابوون وتبووی، 'دڵخۆش نەبووم کە ئەوانە بە دیل گیراون' واتە دەیویست بڵێت، چاومان پێتان هەڵنایەت، کە ئێوە زیندوون، یان دەیویست بڵێت، بۆچی نەمردوون.ئەوەش مامەڵەی ئەوان لەگەڵ سەربازانیان نیشان دەدات. یان زیندووبوونی ئەو سەربازانە بۆ ئەوان هیچ واتایەکی نییە، بە مردنیان دڵخۆس دەبن. چونکە بە مردنی ئەوان شانۆگەری و خۆنوێنی دەکەن، بەوە دەیانەوێت فاشیزم، نەتەوەپەرەستی، دەسەڵاتی خۆیان بەهێزتر بکەن. ئەو شتانەی دەیانویست لە گارە ئەنجامی بدەن هەر ئەوە بوو.
ژ.ت