بایک داوای لە پەدەکە کرد کە دەست لە سیخوڕیکردن بۆ ئەنقەرە هەڵبگرێت

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک لەپێناو روونەدانی شەڕ داوای لە پەدەکە کرد دەستبەرداری سیخوڕی بۆ دەوڵەتی تورک بێت.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک کە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی شارپرێس رایگەیاند، کە پەدەکە پشتیوانی هەوآڵگری پێشکەش بە دەوڵەتی تورک و پێگە و شوێنەکان دەستنیشان دەکات و بە دەوڵەتی تورکی رادەگەیەنێت".

بایک وتی، " "پارتى ئاڵای باشوری کوردستان بۆ پاراستن‌و شاردنەوەی سەربازەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەکاردەهێنێت، ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر پارتى لەسەر ئەم هەڵوێستانەی خۆی و هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورک پێداگری بکات، هەرچەندە لەدەرەوەی خواستی ئێمەش بێت، مسۆگەر پێکدادان ڕودەدات".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە گەلی کورد جەوهەر و سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان بنەماڵەی بارزانی و دەوڵەتی تورک بە باشی بناسن و وتی: " "گەلەکەمان پێویستە سروشتی پەیوەندی نێوان بارزانییەکان‌و دەوڵەتی تورک بزانێت، پەیوەندی بارزانییەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەتەواوی لەسەر بنەمای بەکرێگیراوییە، هەموو هاوکارییەک پێشکەشی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو: "پارتى زانیاری ئیستخباراتی بە دەوڵەتی تورک دەدات، جێگەو ڕێگایان بۆ دابیندەکات، لۆجستیک‌و ئەرزاقیان پێدەدات‌و لە سەر شوێنی مانەوەی گەریلاکان سیخوڕی دەکات".

بایک دیداری ئەم دواییەی نێوان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان و بنەماڵەی بارزانی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، دوای ئەو دیدارە پشتیوانی بارزانیەکان بۆ دەوڵەتی تورک زیادیان کردووە. بایک وتی: " وادیارە کە لەچاوپێکەوتنەکان لەگەڵ هاکان فیداندا ئەم هاوکاری‌و بەکرێگیراوێتییە قوڵترکراوەتەوە، سه‌یره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بەغدا ملکەچی داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا نەبوو، بەڵام بەداخەوە هەولێر ملکەچی ئەردۆغان بوو".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەختیشی کردەوە، " "پارتى ئاڵای باشوری کوردستان بۆ پاراستن‌و شاردنەوەی سەربازەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەکاردەهێنێت، ئەم دۆخەی ئێستای برادۆست‌و سیدەکان بەردەوامی هێرش‌و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکە دژ بەهەرێمەکانی پاراستنی میدیا، وادیارە ئەمەش یەکێکە لەبەرهەمەکانی چاوپێکەوتنی هاکان فیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پارتى، هەوڵدان‌و خواستێکی ئێمە بۆ شەڕو پێکدادان لەگەڵ پارتى نییە، بەڵام ئاشکرایە کە ئەو پەیوەندییانەی پارتى لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، ئەو گێرەشێوێنیانەی کە دەکرێن‌و جوڵەپێکردنی هێز ئامادەکارییەکن بۆ شەڕ، ئەم سەنگەرگرتنەی ئەوان بیانویەکە بۆ شەڕ، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین بەعەقڵی سەلیم‌و بەبەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەین، لێرەدا ئەگەر پارتى لەسەر ئەم هەڵوێستانەی خۆی پێداگری بکات، هەرچەندە لەدەرەوەی خواستی ئێمەش بێت، مسۆگەر پێکدادان ڕودەدات".

سه‌باره‌ت به‌هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت لەسلێمانی جه‌میل بایك ده‌ڵێت، "ئه‌وه‌ بۆ چاوترسێنکردنی گەلی سلێمانی‌و بەگشتی گەلی سۆرانە، دەیانەوێت هەروەک چۆن هەرێمی بادینانیان کردۆتە شوێنی تەراتێنی سوپای داگیرکەری تورک و میت، هەرێمی سۆران‌و سلێمانیش بۆ هەمان مەبەست بەکاربهێنن‌و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش ناچاربکەن کە ئەویش وەک پارتى هاوکاری دەوڵەتی تورک بکات.

 بایک جەختیشی کردەوە: "هێشتا سلێمانی‌و گەلی هەرێمی سۆران دەستی لەهەڵوێستی نیشتمانپەروەری خۆی بەرنەداوە، هەربۆیە هێرشێکی نوێیان ئەنجامدا، ئێمە ئەم هێرشە بەتوندی شەرمەزاردەکەین‌و ڕایدەگەیه‌نین کە بڕوای تەواومان هەیە کە سلێمانی‌و گەلەکەمان لەهەرێمی سۆران لەهەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی خۆی بەردەوامدەبێت، لەمەدا هیچ گومانێکمان نییە".

هـ . ب