جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد. بایک لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەی هێرشی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، هەڵوێستی ئەمریکا، روسیا و حکومەتی سوریای لە بەرانبەر رۆژئاوا و قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیای هەڵسەنگاند. ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپە هەڵوەشاوەتەوە.
بەشی دووەمی چاوپێکەوتنی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
- له‌ساڵی 2021دا یه‌ك له‌و شوێنانه‌ی هێرشیكرایه‌سه‌ر و به‌رخۆدانی تێدا ئه‌نجامدرا شه‌نگال بوو. سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه گه‌لی ئێزدی ده‌ستی له به‌رخۆدان هه‌ڵنه‌گرت. بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و هێرشانه بكرێت پێویسته گه‌لی ئێزدی چی بكه‌ن؟
گه‌لی ئێزدیمان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له فه‌رمانه‌كان بكات، وه‌ك هه‌موو گه‌لان له‌سه‌ر خاكی خۆی به كو‌لتور، زمان و ئایینی خۆیه‌وه بژیت، خۆڕاگریی كرد. به‌و به‌رخۆدانه‌وه دوای فه‌رمانی پێشوو له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نزیك بوونه‌وه. ئه‌وه‌ش له سایه‌ی قوربانیدانی گه‌وره و ئازارچه‌شتنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بوو. به‌و بۆنه‌وه‌یه له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ زه‌رده‌شت زه‌كی شه‌نگالی، به‌شیر، سه‌عید، دژوار و عه‌گید جڤیاندا هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌ی له‌و تێكۆشانه‌دا شه‌هیدبوون به رێزه‌وه به بیردێنمه‌وه. ئه‌و شه‌هیدانه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێزدیمان گه‌یشتبێته ئاستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وه له سایه‌ی ره‌نج و تێكۆشانی شه‌هیدانه. داعش ته‌نیا دوژمنی ئێزدییه‌كان نه‌بوو، دوژمنی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی بوو. له به‌رامبه‌ر داعشدا په‌كه‌كه، رۆژئاوا و گه‌لی ئێزدیمان شه‌ڕیان كرد و گورزێكی گه‌وره‌یان له داعش وه‌شاند. مرۆڤایه‌تیان له به‌ڵایه‌كی گه‌وره رزگار كرد. وه‌ك باسم لێ‌كرد كاتێك ئه‌وه پێكهات ئێمه باج و قوربانی قورسمان بۆدا. نابێت مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه نابێت بكه‌ونه دۆخێكه‌وه كه داواكاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لی ئێزدیمان قه‌بوڵ نه‌كه‌ن.
گه‌لی ئێزدی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت و خۆی به‌ڕێوه‌ببات، تێكۆشا، خۆڕاگری كرا و دامه‌زراوه‌كانی خۆی بونیاتنا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت خۆم به‌ڕێوه‌ببه‌م. جگه له په‌ده‌كه و توركیا هیچ كه‌سێك دژی ئه‌وه نه‌وه‌ستایه‌وه. عێراقیش دژی ئه‌وه نییه. په‌ده‌كه و توركیا له‌به‌ر ئه‌ویه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر عێراق. ده‌وڵه‌تانی وه‌ك هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیان به فه‌رمی ناسی. هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش بۆ به فه‌رمی ناسینی له گفتوگۆدان و بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر گه‌لی ئێزدی له ئێستا به‌دواوه تێكۆشانێكی گه‌وره بكات، ده‌گه‌ن به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. كه‌س ناتوانێت به‌ر به‌وه بگرێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گه‌لی ئێزدیمان یه‌كێتی و به‌رخۆدانی خۆیان پته‌و بكه‌ن و په‌ره‌ی پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا ئێزدییه‌كان بوونه خاوه‌نی هێز، ئه‌وه له سایه‌ی تێكۆشانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بووه. گه‌لی ئێزدی وه‌ك جاران نیه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئه‌و گۆڕانكارییه ببینێت.
پێویسته هه‌موو ئێزدییه‌كانی شه‌نگال بزانن كه رێگای پاراستنی ئێزدییه‌كان به شه‌نگالدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته له پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئێزیدخاندا تێبكۆشن. ده‌بێت پاڵپشتی له گه‌لی شه‌نگال بكه‌ن، پێویسته خه‌باتی دیپلۆماسی به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌و كاته گه‌لی ئێزدی ده‌توانێت مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت. تائێستا ئێمه پشتگیریمان له گه‌لی ئێزدی كردووه، ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌بوو، رێنوێنی و راسپارده‌ی رێبه‌رایه‌تی ئێمه. ئێمه له ئێستا به‌دواوه‌ش ئامه‌ده‌ین ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. ئێمه قه‌رزاری گه‌لی خۆمانین و ئێمه ئه‌و قه‌رزه ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام ده‌بێت گه‌له‌كه‌شمان خاوه‌نداری له ئه‌ركه‌كانی بكات. ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه پێكه‌وه هێرش ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن، ده‌بنه هۆی شه‌هیدبوون و به‌و رێگه‌یه ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان تێكبشكێنن. به‌ڵام من له دڵ و گیانمه‌وه پێرۆزبایی له گه‌لی ئێزدیمان ده‌كه‌م، سه‌رباری بوونی ئه‌و هه‌موو هێرشه، ده‌ستیان له به‌رخۆدان هه‌ڵنه‌گرت، خاوه‌نداری له شه‌هید، نرخ و ئیراده‌یان ده‌كه‌ن و له پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا تێده‌كۆشن. كاره راسته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه.
- له تشرینی یه‌كه‌مدا له عێراق و باشوری كوردستان هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام به‌شداری گه‌ل زۆر كه‌مبوو. زۆر كه‌سیش نه‌چوونه سه‌ر سندوقه‌كان و هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كرد. هه‌ڵبژاردنێكی به‌و جۆره بۆ عێراق و باشور چ واتایه‌كی هه‌یه؟ ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ماوه‌كانی داهاتوو به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت؟
هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستی سه‌قامگیری ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام ئێستا له عێراقدا هیچ سه‌قامگیرییه‌ك بوونی نییه. جیا له‌وه كێشه‌كان قوڵتر بوونه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا ٨٠ی گه‌ل به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا نه‌كرد. به فه‌رمی راگه‌یه‌نرا كه به‌شداری له‌سه‌دا ٤٠ه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه. هه‌ڵبژاردنێك كه له‌سه‌دا ٨٠ی گه‌ل تێیدا به‌شدارنه‌بوون ره‌وایه‌تی نییه. هیچ كه‌سێك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه قبوڵ ناكات. به‌ڵام ئێمه له عێراق و باشوری كوردستان ده‌بینین كه هه‌ندێك هه‌ستاون و ده‌ڵێن، ئێمه له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتووین. هیچ كه‌سێك سه‌رنه‌كه‌وتووه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن، سه‌ركه‌وتووین، شكستیان خواردووه. هه‌ڵبژاردنێك كه له‌سه‌دا ٨٠ ی گه‌ل تێیدا به‌شدارنه‌بوون، كێ ده‌توانێت بڵێت سه‌ركه‌وتووبووم تێیدا. رێژه‌ی ده‌نگه‌كان به‌راورد له‌گه‌ڵ (هه‌ڵبژاردنی) پێشوو له‌سه‌دا ٥٠ دابه‌زیوه. چۆن ده‌توانن بڵێن ئێمه سه‌ركه‌وتووین. په‌ده‌كه له باشوری كوردستان پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات. ده‌ڵێت، په‌رله‌مانتاره‌كانم سه‌رخستووه و من براوه‌م. به‌ڵام ده‌زانین كه په‌ده‌كه له باشوری كوردستان له‌سه‌دا ١٢ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، چۆن ئه‌وه به سه‌ركه‌وتن داده‌نێن؟ پێویسته خۆیان نه‌خه‌ڵه‌تێنن.
كۆمه‌ڵگا چیتر سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا په‌سه‌ند ناكات. گه‌ل ده‌ڵێت، یان گۆڕانكاری ریشه‌یی بكه‌ن یان ئێمه قبوڵی ناكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له عێراق كێشه‌ی قوڵن. كۆمه‌ڵگا له گه‌ڕاندایە و به‌دوای چاره‌سه‌رەوەیە. ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. ئاوه‌دانی نوێ بێنه‌ئاراوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گفتوگۆ ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی هه‌ن گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره نه‌كه‌ن، بزوتنه‌وه‌ی نوێ دروست ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ن پێداگری نه‌كه‌ن. پارادایمی رێبه‌رایه‌تی بۆ كێشه‌كانی عێراقیش ده‌بێته چاره‌سه‌ر. له عێراق و باشوری كوردستان كێشه‌كان به خه‌باتی هێڵی سێهه‌م ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن. جگه له رێبه‌رایه‌تی و ته‌ڤگه‌ری ئازادی هیچ حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ك پلانی چاره‌سه‌ری بۆ عێراق پێنییه. سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی پێشووی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه‌ش گه‌یشتوه‌ته كۆتایی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌موو كه‌سێك چاره‌سه‌ره‌كه‌ی رێبه‌رایه‌تی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆخۆی به بنه‌ما بگرێت.
- له ساڵی 2021دا له رۆژهه‌ڵات و ئێران هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو. بابه‌تی گه‌رم له‌وێ ناكۆكیه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران و به‌رخۆدانه له‌وێ. كاریگه‌ریی به‌رخۆدان و ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر گه‌لانی ئێران چییه؟ ئێوه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن؟
ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌م نزیكانه چاره‌سه‌ر نابن. هه‌م ئه‌مریكا و هه‌م ئێرانیش نایانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ن. ده‌یانه‌وێت ناكۆكیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناكۆكی و كێشانه به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابن. ئێمه نامانه‌وێت ئه‌و دۆخه بگۆڕدرێت بۆ شه‌ڕێك، كه زیان به گه‌لان بگه‌یه‌نێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان به دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن. گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیان به‌وه هه‌یه. ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئێران كوردن. گه‌لی كوردیش ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. پێویسته ئێران سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به كورد بگۆڕێت. كورد نایانه‌وێت ئێران دابه‌ش بێت، كورد داوای مافه ره‌واكانیان ده‌كه‌ن. ئه‌وه زیان به ئێران ناگه‌یه‌نێت. له به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته ئێران داواكارییه ره‌واكانی كورد قبوڵ بكات.
- لە ساڵی 2021دا گەنجان چەندین هەڵمەتی بێ راوەستانیان دەستپێکرد و بەڕێوەیان برد، لە ساڵی 2021دا چۆن ئەدای گەنجان هەڵدەسەنگێنیت؟ بەتایبەتی لەم دواییانەدا و ئەوندەی ڤیدیۆەکانی لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە، بەشداری بۆ ناو ریزەکانی گەریلا زۆر زیادی کردووە، ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا، مرۆڤ و سروشت، دەرفەتەکانی ژیانی کۆمەڵگا لەناودەبات. کۆمەڵگا لاواز دەکات و وەک ئەوەى لێدەکات، کە خۆی دەیەوێت. دەبێت گەنجانی کورد زیاتر لە هەموو گەنجانی تر دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بن، چونکە گەلی کورد لە کۆنەوە و پێشتریش پێشەنگایەتیی بۆ کۆمەڵگا کردووە. گەلی کورد و گەنجانی کورد ئەگەر بتوانن لە بەرامبەر سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستدا بوەستنەوە، ئەوە دەتوانن کۆمەڵگە بپارێزن. کەواتە ئەرکی گەنجان چیە؟ پاراستنی کۆمەڵگایە. ئەگەر گەنجان خاوەنداریکردن لە کۆمەڵگا نەکەن، کۆمەڵگا نەپارێزن، هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە تێکدان و شێواندنەکانی سیستمی دیاری و روون نەکەنەوە، ئەوە ئەرکی خۆیان بەجێنەهێناوە.
ڕێبەر ئاپۆ کاتێک پارادایگمایەکی بۆ سۆسیالیزم دامەزراند، هەر چۆن ژنانی کردە پێشەنگ، گەنجەکانیشی کردە پێشەنگی. پێشەنگایەتی بە مانای ئەوەیە، کە ئێمە خاوەنداری لە کۆمەڵگا بکەین و کۆمەڵگا بپارێزین. ئێستا هێرشی گەورە دەکرێتە سەر کۆمەڵگا. بەهۆی ئەو هێرشانەوە لەشفرۆشی، هێرۆئین و سیخوڕی دروست دەکرێت. چونکە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی، سیستمێکی سایکۆلۆژی و دەروونییە و جەنگ و هێرشێکی تایبەتە بەڕێوەدەبات. بە لەشفرۆشی و هێرۆئین و سیخوڕی کۆمەڵگا لاواز دەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لە دژیان رانەوەستێت. بزووتنەوەی گەنجان هەڵمەتی دژ بە هێرۆئین و لەشفرۆشیی دەستپێکرد. ئەوە هەڵمەتێکی پێویست بوو و دەبێت بەهێز بکرێت. ئەگەر بەو شێوەیە خاوەنداری لە کۆمەڵگە بکەن ئەوە دەتوانن ببنە پێشەنگ. بزووتنەوەکەمان وەک بزووتنەوەیەکی گەنجان دامەزرا.
ڕێبەری ئاپۆ وتی، ئێمە بە گەنجی دەستمان پێ‌کرد و بە گەنجیش سەردەکەوین. ئێمە بزووتنەوەیەکی گەنجانین. لە هەر ناوچە و گۆڕەپان و ئاستی بزووتنەوەکەماندا گەنج هەیە. دوژمنیش بەو هۆیەوە هێرش دەکاتە سەر گەنجان، چونکە گەنجان پێشەنگن و خاوەنداری لە کۆمەڵگا دەکەن و نوێنەرایەتی داهاتووی کۆمەڵگا دەکەن. دوژمن گورز و زیان بە گەنجان بگەیەنێت، ئەوە زیانی بە کۆمەڵگەى کورد گەیاندووە. گەنجەکانمان بە هۆشیارییەوە لەوە ئاگادارن و لەبەر ئەوە ئەم هەڵمەتەیان دەستپێکرد. دەبێت هەڵمەتەکەیان بەرفراوانتر و قوڵتر بکەن. گەنجان وەک بەشێک لەو هەڵمەتە دەچنە ڕیزەکانی گەریلاوە، چونکە جێبەجێکردنی سیاسەتی دێموکراسی و هەڵوێست بەرامبەر بەسیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەس نییە
گەنجان لە زۆر ناوچەدا تێکۆشان دەکەن و گەریلاش یەکێکە لەو ناوچانەیە. سولەیمان سۆیلو (وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک) لەو بارەیەوە چەند لێدوانێکی دابوو، گەنجان بە تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیان ئەو شەڕە دەروونی و سایکۆلۆژییە تێکدەشکێنن. من دڵنیام گەنجان لەداهاتوویەکی نزیکدا خەبات و تێکۆشانیان زیاتر دەکەن و بە ڕۆڵی خۆیان هەڵدەستن و جێبەجێ دەکەن.
ژ.ت