بایندەر: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە!
لە گەڤەر دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر، گوتی: "دەست لە سیاسەتی قێزەون هەڵبگرن، دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین".
لە گەڤەر دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر، گوتی: "دەست لە سیاسەتی قێزەون هەڵبگرن، دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین".
ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە. لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ بە بەشداری هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر چالاکی و ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. زۆرێک لە ڕێکخراو و ئەندامانی پارتەکان بەشداربوون.
لەپاش ڕێپێوانەکە، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر لە ناوەندی شارەکە قسەی کرد، ڕایگەیاند هەرچەند هێرش بکەنە سەر ئیرادەی گەلی کورد، گەلی کورد بەهێزتر وەڵام دەداتەوە.
کەسکین بایندەر ڕایگەیاند پرسی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەبێت، ئەوان لەبری دەستی ئاشتی و خوشک و برایەتی، دەستی بۆ شکاندنی ئیرادە درێژ دەکەن، پێویستە دەست هەڵبگرن لە هێرش بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد. گوتی: "موخاتەبی پرسی کورد دیارە. ئەم پرسە سەدەیەکە بەردەوامە. لەلایەک دەڵێن پرسەکە چارەسەر دەکەن، لەلایەک هێرش دەکەنە سەر بەهاکانی گەلەکەمان. ئەم دووڕووییە قبووڵ ناکەین. ڕێگەی چارەسەری پرسی کورد دیارە. چارەسەری ئەم پرسە لەڕێگەی بەڕێز ئۆجالانەوە دێتەدی. دەست لە سیاسەتی قێزەون هەڵبگرن، دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە. دەست لە سیاسەتی قەیوم هەڵبگرن تاوەکو چارەسەر پێش بکەوێت".
"بێگومان ئەو ستەمکارانە دەنێرینەوە"
بایندەر ڕایگەیاند تێکۆشانی گەلی کورد، تێکۆشانی ملیۆنان کەسە و تێکۆشانێکی ڕەوایە، گوتی: "بێگومان ئەو ستەمکارانە دەنێرینەوە کە دەیانەوێت ئیرادەمان پێشێل بکەن. تا سەرکەوتن بەرخۆدان دەکەین".
پاشان بە سروود و درووشم تا بەردەم بینای دەم پارتی ڕێپێوان کرا، لەوێ چالاکییەکە کۆتایی هات.