بەبۆنەی رۆژی ١ی ئایار لە کەرکوک کۆڕێک پێشکەش کرا

لە کەرکوک بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران، بە ناونیشانی(تێکۆشانی چینی کرێکار لە عێراق و یاسای کارکردن) کۆڕێک بەڕێوەچوو، بۆ هۆشیارکردنەوەی کرێکاران لە مافەکانیان.

 لە ماڵی رۆشبیری کەرکوک کە دەزگایەکی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری عێراقە، بەبۆنەی هاتنی رۆژی ١ی ئایار کە دەکاتە رۆژی جیهانی کرێکاران، کۆڕێک بە ناونیشانی(تێکۆشانی چینی کرێکار لە عێراق و یاسای کارکردن) بەڕێوەچووە، ماڵێ رۆشنبیری کەرکوک بەمیوانداری (وەحیدەدین محێدین عەبدوڵا) ئەندامی نووسینگەی یەکێتی سەندیگاکانی کرێکاران لە کەرکوک هەستا بە سازکردنی کۆڕەکە.

لە کۆڕەکەدا ژمارەیەک لە کەسایەتی رۆشنبیر و چالاکوان و نوێنەری سەندیگاکان ئامادەبوون.

مامۆستا یوسف تەیب بەڕێوبەری ماڵی رۆشنبیری کەرکوک، سەبارەت بە رۆژی جیهانی کڕێکاران بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "لێرەوە بەبۆنەوەی ئەم ڕۆژە پیرۆزبایی لە چینی کرێکار لە کوردستان وعێراق و تەواوی جیهان دەکەم، چینی کرێکار بەدرێژایی میژوو چینی بنیادنەری تەواوی شارستانیەت کۆمەڵگا بوونە هیوادارم بگەنە مافەکانی خۆیان، مەبەستی ئێمەش لەم کۆڕەی ئەمڕۆ تیشک خستەسەر ئەو رۆژە مێژووییەی کرێکارانە".

لە کۆتایدا یوسف تەیب بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆڕەکە ووتی: "لەم کۆڕە هەوڵمانداوە تیشک بخەینەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە کرێکاران لەوانەش هۆشیاربوونی کرێکار لەکاتی واژووکردن پەیماننامە لەگەڵ خاوەن کار، هەروەها بابەتێکی دیکە یاسایی کاری عێراقییە کە هەموو چەند ساڵ جارێک گۆڕانکاری بەسەردا دەکرێت کە پێویستە سەندیگاکان ڕۆڵیان هەبیت لە دانانی ئەو یاسایانە، هەروەها بابەتی یاسایەکی سەردەمی رژێمی بەعس باسکرا کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو رژێمی گۆڕ بەگۆڕی بەعس یاسایەکی دەرکرد کە تیدا پیشەی کرێکاری لە کرێکاران سەبدەوە و هەموویان کردە فەرمانبەر تاکو دەستبگرێت بەسەر پارەی بیمەی کۆمەڵایەتی کرێکاران و بەکارهێنانی لەجەنگە نەگریسەکانی، لەئیستاشدا ئەرکە لەسەر پەرلەمانی عێراق کە ئەو یاسایەی رژێمی بەعس بە یاسایەکی نوێ هەڵبوەشێنێتەوە، داوامان لە سەندیگاکانی کرێکاران کرد کە رۆڵی سەرەکی ببینن لە ئاڕاستەکردنی یاساکە بۆ پەرلەمانتاران تا دەوڵەت جێبەجێ بکات".

ف.ق