بەفر شەنگالی سپی پۆش کرد

ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە شەنگالیشی سپی پۆش کرد.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر بارین زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و لە شەنگال و ناوچە شاخاوییەکانی شارەکەش بەفرێکی زۆر باریوە.

چیای شەنگال کە لە دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بووە پەناگە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان و تائێستاش بەشێک لە ئێزدییەکان لەو چیایە دەژین، بڕێکی زۆر بەفری لێباریوە و تارای سپی پۆشیوە.

هـ . ب