بەغدا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک شاندێکی رەوانەی هەولێر کرد
حکومەتی بەغدا کە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرد، شاندێکی ئەمنی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی باشوری کوردستان کرد.
حکومەتی بەغدا کە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرد، شاندێکی ئەمنی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی باشوری کوردستان کرد.
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، شاندێک بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی سەردانی هەولێری کرد.
شاندەکە لە هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی، هێرش، داگیرکەری، جموجۆڵی سەربازی و بازگە و خاڵە پشکنینەکانی دەوڵەتی تورک لە دهۆک دەکات.
پێشبینی دەکرێت ئەعرەجی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی دەستەی ئاسایشی نەتەوەییدا بڕیار لەسەر ناردنی ئەو شاندە درا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا دەستوەردانەکانی هێزەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریە هاوبەشەکان هەڵسەنگێندران. وتیشی، " لەکۆبوونەوەکەدا هەموو جۆرە هێرشەکانی سەربازانی تورک لەسەر خاکی عێراق رەتکرانەوە".
هـ. ب