گه‌لی كوردستان و گه‌لانی چه‌وساوه‌و ژێر ده‌سته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماوه‌ی ٤٣ ساڵه تێكۆشان له‌پێناو ئازادی و دیموكراتی و رزگار بوون له چه‌وسانه‌وه‌و ژێر ده‌ستی له‌ژێر ئاڵای پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" به‌شكۆمه‌ندیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بن. گه‌لی كورد له دوو سه‌د ساڵی رابردووی، گه‌ڵیك راپه‌ڕین و به‌رخودان و یاخی بوونی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌گه‌یشتن به په‌كه‌كه، مێژووێكی نوێی ئافراند و شێوازی كلاسیكی تێپه‌ڕاند و به‌پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی خوێنده‌وار و هۆشیار و به هاتنه ریزی ژنانی ئازادیخواز، ئیدی سه‌رده‌مێكی نوێ له تێكۆشانی گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد. بۆیه ده‌بێ به‌رده‌وام بنوسرێ و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ نه‌هێنی ٤٣ ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی په‌كه‌كه بكرێت، له هه‌موو رووه‌كانیه‌وه. زۆر كه‌س له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵه ده‌كه‌ن كه په‌كه‌كه ته‌نها له‌یه‌ك رووه‌وه به‌ده‌ست ده‌گرن، واتا یان ته‌نها وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی چینایه‌تی، یان نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، یان چه‌كداری، یان ته‌نها ئایدیۆلۆژی و سیاسی. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نه‌خه‌یته سه‌ریه‌ك و تێكۆشانی ئازادی ژنیشی نه‌خه‌یته سه‌ر وه‌ك هێزێكی پێشه‌نگ، ئه‌وا نا‌توانیت سه‌ره‌دێری بكه‌ی له راستینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه.
په‌كه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كه له ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ هاتۆته مه‌یدانی تێكۆشان، بۆیه ناكرێ به‌بێ مێژووی رێبه‌ر ئاپۆ، بتواندرێت له مێژووی په‌كه‌كه حاڵی ببین یان ئه‌وه‌تا بگه‌ینه حه‌قیقه‌تی ئه‌و تێكۆشانه. مێژووی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ كه له ١٩٧٣وه ده‌ست پێده‌كات، بۆیه تیكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ٥٠ ساڵ پڕ ده‌كه‌نه‌وه. واتا رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه نیو سه‌ده‌یه له تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیدان به‌بێ پسانه‌وه‌و ماندوبوون بۆ ماوه‌ی چركه‌یه‌ك. بۆیه گرنگه حه‌قیقه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه وه‌ك یه‌ك حه‌قیقه‌ت سه‌یر بكرێت، واتا وه‌ك گۆشت و ئێسقان به‌ناو یه‌كتردا رووچوونه. بۆیه‌ش هه‌ر پرۆسه و هه‌نگاوێك نه له رابردوو و نه له ئێستا و نه له داهاتووش به‌بێ یه‌كتری ئه‌نجامگیر نابوونه‌و نابن.
٤٣ ساڵه‌مینی، په‌كه‌كه له‌ناو سه‌ختی و دژواری تێپه‌ڕاند. چونكه داگیركه‌ر و نۆكه‌ر و به‌كرێگیراو دوژمنانی ئازادی و دیموكراتی وایان بڕیار دابوو، هێرشه‌كانیان له‌و ئاسته‌دابوون تاكو په‌كه‌كه له ٤٣ مین ساڵیدا له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا پاكی بكه‌نه‌وه‌و رووبه‌ڕووی له‌ناوچوونی بكه‌نه‌وه. بۆیه به‌هێرش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داگیركردنی حه‌فتانین و گارا ده‌ستیان پێكرد، له 24ی نیسانیشه‌وه به هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر زاپ، ئاڤه‌شین و مه‌تینان به‌رده‌وامین پێدا، ده‌توانین ئه‌وه بڵێین ماوه‌ی دوو ساڵه له‌سه‌ر یه‌كتری واتا له هێرشی سه‌ر خواكوڕك به‌دواوه دو‌ژمن له‌هیچ به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ نه‌وه‌ستاوه، هه‌رچیه‌كیان له‌ده‌ستهات كردوویانه تا گه‌یشت به به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی.
له‌لایه‌كیتر هه‌ربه‌مه‌به‌ستی بێكاریگه‌ر كردن و لاواز كردن و له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان "په‌كه‌كه"، هێرشیان كردۆته سه‌ر كامپی ئاواره‌كانی باكوور له مه‌خمور "شه‌هید رۆسته‌م جودی"، هه‌روه‌ها سه‌ر هاوڵاتیانی شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستان. به‌واتایه‌كتر دو‌ژمن و نۆكه‌ران و به‌كرێگیراوانی له پێنجوێنه‌وه تا ده‌گاته عه‌فرین له هێرش و په‌لاماردایه بۆ سه‌ر ئیراده‌ی ئازاد و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان. له‌به‌رامبه‌ردا گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی و له‌سه‌رووشیاندا ژنان و گه‌نجان و به‌تایبه‌تیش گه‌ریلای ئازادی كوردستان، رۆڵی دلێرانه‌ی خۆی بینیوه، به‌تایبه‌ت به به‌رخودانی بازه‌كانی زاگرۆس و جه‌نگی خابوور و داستانی گارا و هه‌موو ئه‌و به‌رخودانیه‌ی تر كه له زیندانه‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تیكۆشان، به به‌رخودان و تێكۆشان و ئیراده‌یه‌كی گه‌وره ٤٣مین ساڵ له تێكۆشان به‌ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌ری گه‌وره ده‌رباز كرا‌و گه‌یشتین به ٤٤ مین ساڵ.
هه‌ڵبه‌ت به‌رخودانی رێبه‌ر ئاپۆ له زیندان له‌به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیر و سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمرالی، دوژمنی به‌چۆكدا هێناوه، چونكه دوژمنیش ده‌زانێ ئه‌وه‌ی هێز و ئیراده ده‌دات به‌م تێكۆشانه ئه‌وا ئیراده و به‌رخودانی رێبه‌ر ئاپۆیه له زیندان، بۆیه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌نها رێگایان داوه بۆ ٣ – ٤ خوله‌ك قسه بكات به رێگای مۆبایل له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی ترس و بێزراوی دوژمنه له رێبه‌ر ئاپۆ. بۆیه‌ش كاتێك ده‌گوترێت شه‌ڕه گه‌وره‌كه له ئیمرالی به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌م راستیه‌یه.
ئێستا كاتێك به‌ره‌و ٤٤مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕی ئازادی و دیموكراتی كوردستان په‌كه‌كه ده‌چین و ئامانجی سه‌ره‌كی كوردستانێكی ئازاد و رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی كۆنفیدراڵی دیموكراته، دیسان له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندین پیلان و گه‌له‌كۆمه‌دایه، واتا هێشتا هێرشه‌كانی دو‌ژمن و نۆكه‌رانیان به‌هه‌موو خێرایه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، راسته له‌به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی وه‌ك وه‌رخه‌لێ و تابوری عه‌ره‌بان تێك‌شكاون، به‌ڵام دیسان له‌به‌ره‌كیتر به‌رده‌وامی به داگیركه‌ریه‌كانی ده‌دات. بۆیه ناكرێ له‌هیچ به‌ره‌یه‌كی تێكۆشان له‌به‌رامبه‌ر دو‌ژمن غافڵبین، پێویسته به‌هه‌موو هۆشیاریه‌ك و هه‌ستیاریه‌كه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ دۆستان و ئازادیخواز و دیموكراتخوازانمان له سه‌نگه‌ری به‌رگریدابین. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌ر رۆژێك لاوازتر و بێ چاره‌تره، له رووكه‌شدا قه‌یرانه‌كانی له‌لایه‌نی ئابووری و دارایدا ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌بنه‌مادا سیسته‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رای شۆڤینیست و پیاوسالار، به زهنیه‌تی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه، ده‌بێ شوێن بۆ ئازادی و دیموكراتی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان چۆڵ بكات، هه‌ر رژێمیكی تریش بێته ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان زهنیه‌ته‌وه، هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێیتی، بۆیه چاره‌سه‌ر له پرۆژه‌ی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتیانی رێبه‌ر ئاپۆ دایه، كه سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاو و خاكی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیان پێكه‌وه بژین.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك، به‌هاوكاری به‌كرێگیراوانی په‌ده‌كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوو زۆربه‌ی هێرشه‌كانیان له باشوور چڕ كردۆته‌وه، له‌لایه‌ك خستنه چه‌مبه‌ری هێزه‌كانی گه‌ریلا له رێگای هێزه‌كانی گوڵان و چه‌ته‌كانی رۆژ، له‌لایه‌كیتریش كاری هاوبه‌شی ده‌زگای سیخوڕی میت و ده‌زگای پاراستن، له‌پێناو زانیاری كۆكردنه‌وه‌و خستنی مرۆڤه نه‌فس نزمه‌كان به چه‌ند فلسێك، تاكو بتوانن باشووری كوردستان له لانه‌ی شۆڕش و ئازادیخوازان، بكه‌نه شوێنی داگیركه‌ر و سیخوڕ و به‌كرێگیراوانیان. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی له بادینان و له هه‌ولێر تۆزێك ئیراده و هه‌ستی ئازادی و دیموكراتیان تێدا هه‌بوو، راپێچی كونجی زیندانه‌كان كران و به‌چه‌ندین ساڵ حكومی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندن، تاكه تاوانیان قبوڵ نه‌كردنی داگیركه‌ری و نۆكه‌رایه‌تی بوو بۆ دو‌ژمن. پیلانیكیتریشیان چۆڵ كردنی باشووره له مرۆڤه ئازا و بوێره‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش له رێگای تۆڕه مافیا و كۆمپانیاكانی بازرگانی كردن به مرۆڤ، له‌ماوه‌ی ساڵێك ٢٨ هه‌زار مرۆڤیان له كوردستان راپێچی ده‌ره‌وه كردووه و له سنوره‌كان ژیان له‌ناو سه‌خترین بارودۆخدا ده‌گوزه‌رێنن. بۆیه هێشتا باشوور له ژێر هێرشی داگیركه‌ران و نۆكه‌رانیان دایه، چونكه له‌لایه‌ك به هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌یانه‌وێ گه‌ریلا بێ هێزبكه‌ن، له‌لایه‌كیتریش به‌كاری سیخوڕی و هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیش مرۆڤه وڵاتپارێز و ئازادیخوازه‌كانی وه‌ك " شه‌هید شوكری سه‌رحه‌د" له‌ناوبه‌به‌ن و هاوڵاتیان بترسێنن و له شۆڕش و تێكۆشان دووریان بخه‌نه‌وه.
شۆڕشی ئازادی و دیموكراتی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه پێده‌نێته ٤٤مین ساڵ و خه‌بات و تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆش ٥٠ ساڵ پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش راستیه‌كه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ئه‌مڕۆ له هه‌ر رۆژێك زیاتر پێداگره له‌سه‌ر به‌ده‌سخستنی مافه‌كانی و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دیموكرات، بۆیه به‌تێكۆشان ده‌توانین له ساڵی نوێ‌دا هێرش و په‌لاماره‌كانی دو‌ژمن تیكبشكێنین و به‌رخودانمان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه بۆ ئاستی به‌رخودانی گه‌ریلایی بازه‌كانی زاگرۆس و جه‌نگی خابوور، به‌وشێوه‌یه‌ش ئیدی ٤٤مین ساڵ ده‌كه‌ین به ساڵی ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی.
ژ.ت